@xawn_namaa: خەو بینێن بە : پرچ یان قژ له‌ خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه‌ ، درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت ، که‌زی قه‌رزه‌ ، لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه‌ یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،هه‌روه‌ها که‌زی به‌ مانای پاره‌ کۆکردنه‌وه‌ش دێت ، ده‌رچونی توك له‌ جێ ی نا ئاسایی باش نی یه‌ ، سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه‌ ، درێژ بوونی قژی سه‌رباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چه‌که‌که‌یه‌تی ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه‌ ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ یان قژی وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره‌ ئه‌بێت ،غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ ، یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه‌ زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ، ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ ، ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات ، درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه‌ ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپێ ی تیا بێت ئه‌وه‌ منداڵه‌ ، ڕوتانه‌وه‌ و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه‌ ، توك لابردن کاره‌ساته‌ ، قژ چه‌ور کردن به‌ ڕۆن جوانی یه‌ ، ده‌رچونی توك له‌ ناو ده‌ست زۆر باشه‌ ، ئه‌توانین بڵێین قژی سه‌ ر که‌س و کارو هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه‌ ، که‌زی ئافره‌ت پاره‌ کۆ کردنه‌وه‌یه‌ ، ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له‌ ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ، پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ ، ئافره‌تی نه‌خۆش له‌ خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ ، پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه‌ ، سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ ،ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه‌ به‌ پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت

خه و نامه
خه و نامه
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 08 January 2023 08:47:28 GMT
56075
191
22
14

Music

Download

Comments

yar4n22
yAr4N🖤 :
من لةخةوما قژم برى بةلام بةتةواوةتى نا ماناى چيه تكايه وةلام😐
2024-07-07 15:09:41
1
zhyan7777
dlopa xweny dllm :
سپی بوونی پرچ چییە لەخەودا
2023-01-12 08:22:28
1
roz._2014
🖤 :
ئه ى ئه گه ر كه سيك ببينى سه رى جى جى كه چه ل بوه ماناى چى يه
2024-03-31 01:57:44
0
hano123455
Hano :
Gar yake prcht bhonetawa prcht zor jwan bet
2023-11-18 08:16:12
0
taknalojea_iphoni
Technology :
ئەی هەروەرینی پرچی خووم چیە لەخەونا؟
2023-10-09 18:03:00
2
easamen.79
"Easamen🪼~ :
له وندا خؤت قژي خؤت بيري قژه كه ش دريژ بيت
2024-12-12 18:53:28
0
aminasabah123
sherwan :
🥰🥰🥰
2023-02-06 13:53:26
0
gwllbahar08
dlla❤ :
ئه ى ئه گه ر ره نگى پرچت بگؤر بيكه ى به زه رد ئه وه چيه له خه ودا
2023-07-22 20:31:31
0
moon.20064
.🤍 :
ئـەگەر کەسێکی خۆشەویست لە خەونت دا قژت بۆ دابینی مانای چیە
2024-07-05 12:01:01
0
To see more videos from user @xawn_namaa, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About