@samiaoz: #duet with @الحمد لله #alidawah #muslimwomen

Samiaoz
Samiaoz
Open In TikTok:
Region: CA
Saturday 24 June 2023 10:44:31 GMT
13864
411
1
7

Music

Download

Comments

abubacarrbondy
Abubacarr bondy :
jazaakallahu khayran yaa shiekh ali dawah 🥰
2025-11-14 15:06:26
1
To see more videos from user @samiaoz, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

جەژنێک لە تەم و غەریبی:  بۆ دایکە کۆچکردووەکەم ئەمڕۆ دیسان جەژنە... کۆلانەکان پڕن لە ژاوەژاو، مندالەکان بە جلکی نوێوە غارە غار دەکەن و ماڵەکان پڕن لە دەنگی پێکەنین. بەس دایە جیان، لێرە لە ناو ئەم ماڵەی کە ڕۆژانەک بە هەناسەی تۆە گەرم بوو، بێدەنگییەکی کوشندە باڵی کێشاوە. جەژن هاتووە، بەس بۆ من تەنیا تەمێکی خەست و غەریبییەکی بێکۆتاییە. دایە، لەبیرتە جاران کو پێش جەژن ماڵەکەت دەڕازاندەوە؟ کو بۆنی نان و شیرینییەکانت دەهات؟ ئەو وەختەی کە جەژن تەنیا ڕۆژێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو جەژن
جەژنێک لە تەم و غەریبی: بۆ دایکە کۆچکردووەکەم ئەمڕۆ دیسان جەژنە... کۆلانەکان پڕن لە ژاوەژاو، مندالەکان بە جلکی نوێوە غارە غار دەکەن و ماڵەکان پڕن لە دەنگی پێکەنین. بەس دایە جیان، لێرە لە ناو ئەم ماڵەی کە ڕۆژانەک بە هەناسەی تۆە گەرم بوو، بێدەنگییەکی کوشندە باڵی کێشاوە. جەژن هاتووە، بەس بۆ من تەنیا تەمێکی خەست و غەریبییەکی بێکۆتاییە. دایە، لەبیرتە جاران کو پێش جەژن ماڵەکەت دەڕازاندەوە؟ کو بۆنی نان و شیرینییەکانت دەهات؟ ئەو وەختەی کە جەژن تەنیا ڕۆژێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو جەژن "تۆ" بووی. جەژن ئەو وەختە بوو کە بەیانیان بە دەنگی تۆ بەخەبەر دەهاتین و یەکەم نیگامان دەکەوتە سەر دەستە ماندیەکانت بۆ ئەوەی ماچیان بکەین. ئێستا کە تۆ نیت... جەژن بۆ من بووەتە تاقیکردنەوەیەکی سەخت. کو جلی نوێ لەبەر بکەم کە باوەشی تۆ نەماوە بۆ ئەوەی تێیدا پشوو بدەم؟ کو بڕۆمە کنە خەڵک و برێم جەژنتان پیرۆز، وەختەک پیرۆزترین کەسی ژیانم لە ژێر خاکدا نوستووە؟ هەموو کەس جەژنانە وەردەگرێت، بەڵام من جەژنانەکەی خۆمم دەوێت کە تەنها "دوعایەکی خێر" و "ماچێکی نێوچاوانم" بوو لەکنە تۆوە. ئەمڕۆ لە جیاتی ئەوەی بێمە خزمەتت و چایەکی دەستی تۆ بخۆمەوە، دەبێت ڕوو بکەمە گۆڕستان. دەبێت لە جیاتی دەستەکانت، خاکی سەر گۆڕەکەت ماچ بکەم. چەند سەختە دایە، مرۆڤ لە ڕۆژی جەژندا لە جیاتی پیرۆزبایی، بگریت. چەند تاڵە کە هەموو جەژنەکانمان کورت ببنەوە بۆ یادی ڕابردوو و دیتنی وێنەکانت کە چیدی جوابمان نادەنەوە. دایە جیان، جەژن لای من ئەو ڕۆژەیە کە دووبارە لە خەونێکدا دەتبینمەوە. ئەو ڕۆژەیە کە بۆ ساتێکیش بێت هەست دەکەم هێشتا لەم ماڵەدا نیت و تەنیا گەشتێکت کردووە. بێ تۆ، ئەم جەژنە و هەموو جەژنەکانی تری تەمەنم، تەنیا تێپەڕبوونی کاتن بە ناو ئازاردا. جەژنت لەوێ پیرۆز بێت، لەو شوێنەی کە نە ئازاری لێیە و نە دووری. جەژنت لە ناو باخی بەهەشتدا بێت، ئەی ئەو دایکەی کە جەژنی منت لەگەڵ خۆت برد بۆ ژێر خاک#balsamhospital #arzhinhospital🏥 #rozhawa_hospital #24may2025💔 #anne💔

About