@uyenvi_d: Nhạc cổ đánh đổ dan choyy 🫠

𝒱
𝒱
Open In TikTok:
Region: VN
Monday 25 December 2023 10:45:25 GMT
1427
98
0
2

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @uyenvi_d, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

کۆتای🥀
کۆتای🥀 "زۆر سوپاس بۆ ئەو کەسانەی تا ئەم ساتە و تا کۆتایی ئەم دوانزە ئەڵقەیە بینەرمان بوون. دروستکردنی 'پەیمانی شەیتان' گەشتێکی زۆر سەخت و تایبەت بوو بۆ من، چونکە لە سەرەتاوە تا کۆتایی، بە تەنیا و وەک تاکەکەسێک ئەم کارەم بەرهەمهێناوە. زۆر کەس تێبینییان کردووە و دەڵێن 'کۆپیی دەث نۆتت کردووە'. با لێرەدا ڕاستییەک بڵێم: بەڵێ، من ئینتیمای کەسایەتییەکان (MBTI) و کەشوهەوای دەث نۆتم بەکارهێناوە، و لە یەکەم ئەڵقەوە تا کۆتا ئەڵقە ئیلهامم لێ وەرگرتووە. وەک بینەرێکی ئەنیمێ، شانازییەکی گەورەش بەمەوە دەکەم! بەڵام شتێک هەیە پێی دەوترێت جیاوازیی نێوان 'کۆپیکردن' و 'سەرلەنوێ داڕشتنەوە'. من چیرۆکی دەث نۆتم سەرەوژێر کرد؛ تێکیم شکاند و لە سەرەتاوە بنیاتم نایەوە، تەنها بۆ ئەوەی ئەو پەیامە و ئەو مانا قووڵەی کە خۆم دەمویست، بە چیرۆکەکە و بە ئێوەی ببەخشم. ئامانجی من تەنها دووبارەکردنەوەی ڕووداوەکان نەبوو، بەڵکو گۆڕینی فەلسەفەکەی بوو. بە دڵنیاییەوە دەزانم کە لەوانەیە هەندێک هەڵە لە دیمەنەکاندا هەبێت، یان لە هەندێک شوێندا کوالێتییەکە وەک پێویست نەبێت. هۆکارەکەی تەنها ئەوەیە کە من یەک کەسم و تواناکانی بەرهەمهێنانم سنووردارە، لە کاتێکدا ئەو شاکارەی مێشکم دەیەوێت دروستی بکات، زۆر لەم ئاستەی ئێستا بەرزتر و گەورەترە. لە کۆتاییدا، سوپاس بۆ پشتیوانیتان، سوپاس بۆ تێبینییەکانتان، و سوپاس بۆ ئەوەی تا ئێرە لەگەڵم بوون. ئەمە کۆتایی 'پەیمانی شەیتان'ـە... بەڵام لەوانەیە کۆتایی خەیاڵەکانم نەبێت."👀#پەیمانی شەیتان

About