@milashop211: چۆن زیپکەکانی سەر پێستم چارەسەر بکەم؟ لە لەشمانا و بە دیاریکراوی لە ژێر پێستمان کۆمەڵێک ڕژێن هەن پێیان ئەوترێ چەورییە ڕژێنەکان -Sebaceous glands or oil glands: ئیشی ئەم ڕژینانە بریتییە لە دەردانی چەوری بۆ سەر پێستمان لەڕێی کونیلەکانی پێستەوە، لە ڕاستییا بوونی ئەم چەورییە بۆ پێست زۆر گرنگە چونکە پێستمان شێدار ئەکاتەوە و ئەمانپارێزێ لە تیشکە زیانبەخشەکان و لە هەوکردن بە بەکتریا و ڤایرۆس و کەڕووەکان ئەمانپارێزێ! بەڵام کاتێک هۆرمۆناتی لەشمان باڵانس لە دەست ئەدەن و بڕی زیاتر لەم چەورییە دروست ئەبێت، ئەوە زەختێکی زۆر ئەکەوێتە سەر ڕێڕەوی کونیلەکان و تەسکی ئەکەنەوە و کەمتر دەر ئەدرێت بۆ سەر پێست، بەم شێوەیە پێستی مردووی لەشمان لەگەڵ ئەم چەورییە زیادەیە و بەکتریا و ڤایرۆسەکانی سەر پێستمان یەک ئەگرێت و زیپکە دروست ئەکەن! گرنگترین بەش لە چارەسەرکردنی زیپکە بریتییە لە ڕێگریکردن لەم کەڵەکە بوونی چەورییە و لابردنی خانە مردووەکانی سەر پێستمان و پاکردنەوەی پێست. ئەو چارەسەرانەی کە لە کۆنەوە بۆ زیپکە بەکارهاتوون برییتین لە (Retinoids, Benzoyl peroxide,Antibiotics) بەڵام ئەمانە لەبەر زۆری کاریگەرییە لاوەکییەکانیان بەکارهێنانیان تا سنووردارکراوە. خۆشبەختانە ئێستا لە Roox Beauty ئەتوانی سیرەمی تەقشیر و نایەسینەماید بەکاربێنی کە پێکەوە ڕێگری ئەکەن لە کەڵەکەبوونی چەوری لە ناو کونیلەکان و سەر ڕووی کونیلەکان پاک ئەکەنەوە و کرداری نوێ بوونەوەی خانەکانی سەر پێست خێراتر ئەکەن بەمەش خانە مردووەکانی سەر پێستمان لا ئەچن. تەواوی بەرهەمەکانی رۆۆکس بەردەستە لەمێلاشۆپ لە شاری کەلار #زیپکە #زیپکەی_ژێر_پێست_بە_ئاسانی_پاک_دەبێتەوە #پێست #ئافرەت #جوانی #اکسبلور #acne
مێلاشۆپ 🛍💄
Region: IQ
Wednesday 17 January 2024 08:24:41 GMT
Music
Download
Comments
Eng .sara h👷🏻♀️📏📐💡🔌 :
نرخي جه نده
2024-11-17 19:39:36
0
صيدلي بيري :
بەخوا دکتۆر بس لێزەر عیلاجی لێزەرە لەم ڕۆژەدا
2024-02-24 08:15:36
5
Ahmad_muhamad :
لەکوێدەستم کەوێت🙃
2024-09-15 21:39:14
1
hawarkamal93 :
بیزەحمەت چارەسەری کونیلەچیە؟
2024-03-29 00:11:51
2
~🖤 ﮼تەنهای :
کی زانیاری هەیە پێم بڵێ چی شتێک بە کار بێنم بۆ چەوری ژێر پێست؟
2024-06-24 20:33:32
2
rasha.411 :
،،،
2024-02-23 21:14:50
2
جامع داقوق الكبير :
گةيادنتان هةية
2024-06-25 20:07:37
2
Hama 🖤 :
nrx
2024-04-11 10:09:28
1
To see more videos from user @milashop211, please go to the Tikwm
homepage.