@quran114surahh: # تَفْجِيرًا ﴿٦﴾ يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا ﴿٧﴾ وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ﴿٨﴾ إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا ﴿٩﴾ إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا ﴿١٠﴾ فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا ﴿١١﴾ وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَرِيرًا ﴿١٢﴾ مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۖ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا ﴿١٣﴾# # #ئەو بەختەوەرانە یەکێک لە سیفاتیان ئەوەیە وەفا بە نەزر دەکەن یاخود بەڵێنێکیاندا وەفادارن و ئەنجامی دەدەن و بیمیان هەیە لە ڕۆژێک کە شەڕی لێ دەبارێت و پرش و بڵاوە#هەروەها نان و خۆراک دەبەخشن ئەگەرچی خۆشەویست بێت لایان بە هەژار و هەتیو و دیلەکان#دەڵێن : بێگومان ئێمە ئەم خۆراکەتان هەر لەبەر خوای گەورە و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو پێدەبەخشین نە پاداشتمان لێتان دەوێت نە سوپاس#هەروەها دەڵێن : ئەم کارە بۆیە دەکەین چوونکە لە ڕۆژێکی تاڵ و گرژ و ڕەش و تاریک دەترسین کە پەروەردگارمان پێشی دەهێنێت#خوای گەورەش لەبەر باوەڕ و چاکەکردنیان لە شەڕ و سزای ئەو ڕۆژە پاراستنی و دڵخۆش و ڕوو جوانی کردوون لەبەرئەوەی کە دڵخۆشبوو ڕوویش گەشاوە و جوان دەبێت و پێوەی دیارە#لە پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا بەهەشت و ئاوریشمی پێبەخشین #لە ناو بەهەشتدا پاڵیان داوەتەوە و پاڵ کەوتوون لەسەر ئەو شوێنە بەرزانە وەکو جۆلانە بۆیان دانراوە نە گەرمای خۆر بێزاریان دەکات نە کزەبا و سەرما سەغڵەتیان دەکات# #quran#muslim#muslims#Muslim TikTok#quran_kareem#quran_#quranrecitation#dailyquran#quranquotes
Quran ✔
Region: IQ
Friday 01 March 2024 16:48:53 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @quran114surahh, please go to the Tikwm
homepage.