@hezy_kurdistan: پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە(36)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە 3/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن ڕژێمی بەعسی عێراق بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی؛ لە سی و شەشەمین ساڵیادی کیمیارانکردن و کۆمەڵکوژیی شاری هەڵەبجەدا، بەڕێز و شکۆوە یادی شەهیدانی بێتاوانی ئەو شارە خۆشەویستەی کوردستان دەکەینەوە کە بوونە قوربانی دڕەندەیی ڕژێمی پێشووی عێراق و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. ئامانجی سەرەکی ئەم تاوانە و تاوانەکانی دیکەی ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە دژی خەڵکی کوردستان، جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان و سڕینەوەی ناسنامەکەی بوو، کە پێویستە هەمیشە ئەم تاوانانەمان لە یاد بێت و هاندەرمان بێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان. جێی داخ و نیگەرانییەکی قووڵە، کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، تا ئێستا ئامادە نین، بە شێوەیەکی شایستە قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی دیکە بکەنەوە کە ئەوە مافێکی ڕەوا و دەستووری خەڵکی کوردستانە، تەنانەت تا ئێستا ئامادە نین ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش تەواو بکەن. خزمەتکردنی خەڵکی هەڵەبجە بە ئەرکی خۆمان دەزانین و مانگی ڕابردوو لە کاتی سەردانمان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ڕەزامەندیمان لەسەر هەموو ئەو داواکارییانە دا کە لەلایەن بەڕێزان پارێزگار و بەرپرسانی کارگێڕی دەڤەرەکە خرانەڕوو. هیوادارين لە داهاتوودا، بتوانین زیاتر خزمەتی خەڵکی نیشتمانپەروەر و قوربانیدەری هەڵەبجە بکەین. شەهیدانی کارەساتی هەڵەبجە و هەموو ئەو جینۆسایدانەی بەرانبەر خەڵکی کوردستان ئەنجامدراون، هەمیشە لە یادمانن و هەرگیز نابێت ڕێگە بدەین هیچ شتێک ئەم تاوان و شەرمەزارییانە لەبیر خۆمان و لەبیر دەوڵەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی بەغدا بباتەوە و دەبێ بەردەوام بەبیریان بهێنینەوە کە پێویستە قەرەبووی خەڵکی کوردستان بکەنەوە. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و گشت شەهیدانی کوردستان. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 2024/3/16 💛💛💛💛💛💛#هەمومان_لەگەلتین_سەرۆک_بارزانی #kurdistan🇹🇯️#lraq #hazhtag#bahram_Arif_yasi_farmandi_rozhasakhtakn#foryoupage#hezy_kur #هێزی_کورد #fypシ #soran#capcut #hawler_slemani_dhok_karkuk_hallabja#pdk#هەمومان_لەگەلتین_سەرۆک_بارزانی#uae #وڵاتێ _من_شیرین _و_جوانە #my_country_is_beautifu https://t.me/hizy_kurd/293 ⬌⬌تیلگرام انستاگرام ⬇⬇⬇⬇ https://www.instagram.com/hezy_kurd?igsh=c3d6MW81YmpqdnVy تیک تۆک ⬌⬌⬌ tiktok.com/@hezy_kurd سناپ چات ⬇⬇⬇⬇⬇⬇⬇ https://www.snapchat.com/add/hezy_kurd?share_id=unL0SiuSRZ0&locale=en-GB
هێزی کوردستان
Region: IQ
Saturday 16 March 2024 16:00:34 GMT
Music
Download
Comments
user2655515889726 :
🙏
2025-03-16 07:54:28
0
srushti kurdistan :
❤
2025-03-16 10:34:05
0
Babe_alind Barware :
🌹🌹❤❤❤
2024-03-22 13:38:10
0
To see more videos from user @hezy_kurdistan, please go to the Tikwm
homepage.