@inmobiliariaicuadra: Un hogar es nuestro lugar seguro, el espacio donde puedes ser tú, donde te sientes acogido. Nosotros hacemos la propiedad, tú le pones el calor humano. 🏠❤️ #Departamentos #Casas #Hogar #Inmobiliarias #SectorInmobiliario #CasaPropia #Parati #fyp

ICuadra
ICuadra
Open In TikTok:
Region: CL
Sunday 24 March 2024 14:15:00 GMT
357
5
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @inmobiliariaicuadra, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

##ئەم_مزگەوتی_ئەوبەریە_مزگەوتێکی_زۆر_سەیرە   بە گەورە و بچووکیەوە خەریکی قورئان خوێندنن ما شاء الله.... ------------- گرنگترین عیبادەتەکانى شەوانى قەدر چین؟ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم چۆن ئەم شەوانەى زیندوو دەکردەوە؟ ئەركەكانی دە شەوی كۆتایی پێغەمبەرى خوا ﷺ هەوڵ وكۆششی لەڕادەبەدەر بوە لەم دە شەوەدا، و پەرستشەكانی هەمەجۆر بووە وەك: نوێژو سەدەقەو قورئان خوێندن وچاكسازی لەنێوان خەڵكداو فەرمان بەچاكەو ڕێگریكردن لە خراپەو فریاكەوتنی لێقەوماو وئاسانكاری بۆئەو كەسەی كەبارگران وباری سەختی لەپێشەو پاڕانەوەو داوای لێخۆشبوون كردن و جگە لەمانەش لە جۆرەكانی تری عیبادەت. لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەر(ﷺ) ئەم دە شەوەی تایبەت دەكرد بەچەند عیبادەتێكەوە كەلە كاتەكانی تردا ئەنجامی نەئەدا، پێشەوا ابن رجب لەكتێبی
##ئەم_مزگەوتی_ئەوبەریە_مزگەوتێکی_زۆر_سەیرە بە گەورە و بچووکیەوە خەریکی قورئان خوێندنن ما شاء الله.... ------------- گرنگترین عیبادەتەکانى شەوانى قەدر چین؟ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم چۆن ئەم شەوانەى زیندوو دەکردەوە؟ ئەركەكانی دە شەوی كۆتایی پێغەمبەرى خوا ﷺ هەوڵ وكۆششی لەڕادەبەدەر بوە لەم دە شەوەدا، و پەرستشەكانی هەمەجۆر بووە وەك: نوێژو سەدەقەو قورئان خوێندن وچاكسازی لەنێوان خەڵكداو فەرمان بەچاكەو ڕێگریكردن لە خراپەو فریاكەوتنی لێقەوماو وئاسانكاری بۆئەو كەسەی كەبارگران وباری سەختی لەپێشەو پاڕانەوەو داوای لێخۆشبوون كردن و جگە لەمانەش لە جۆرەكانی تری عیبادەت. لەگەڵ ئەوەشدا پێغەمبەر(ﷺ) ئەم دە شەوەی تایبەت دەكرد بەچەند عیبادەتێكەوە كەلە كاتەكانی تردا ئەنجامی نەئەدا، پێشەوا ابن رجب لەكتێبی "لطائف المعارف" دا باسی كردوون، لەوانەش: یەكەم: زیندووكردنەوەی شەو: ئەگەری ئەوە هەیە كەمەبەست لێی زیندوو كردنەوەی شەوە بەتەواوەتی وبێ‌ ئەوەی بخەوێت، چونكە لە فەرموودەكەی دایكە عائیشەوە كە دەگێڕێتەوە دەڵێت" كان النبىُّ يخلط العشرين بصلاة ونوم (1)، فإذا كان العشر شـمّر وشدّ المئزر"(رواه أحمد) واتە: پێغەمبەر(ﷺ) لە بیست شەوەی ڕەمەزاندا نوێژی دەكردو دەخەوتیش(واتە: تێكەڵ بوو)، بەڵام كە دە شەوەكە دەهات قۆڵی لێ هەڵدەكردو خۆی دەپێچایەوە. وە ئەتوانرێ‌ بووترێت مەبەست لێی زیندوو كردنەوەی زۆربەی شەوەكەیە. شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەڵێت: ڕووكەشی ئەم فەرموودە ئەوەیە كە پێغەمبەر(ﷺ) هەموو شەوەكەی زیندوو كردۆتەوە بە خواپەرستی لە زیكرو نوێژو قورئان خوێندن و پارشێوكردن وجۆرەهای تر، بەم شێوەیە دەتوانرێت ئەم فەرموودەیە كۆبكرێتەوە لەگەڵ ئەو فەرموودەیەی كە لای پێشەوا موسلیمە و دایكە عائیشە دەفەرموێت "ما أعلمه ﷺ قام لیلە حتی الصباح" واتە: نازانم كە پێغەمبەری خوا(ﷺ) تابەیانی نوێژی كردبێت. چونكە زیندوو كردنەوەی شەو هەمووی بە نوێژو جۆرەكانی تری عیبادەت دەبێت، ئەوەشی كە نازانرێت و دوورە زیندووكرنەوەیەتی تەنها بە نوێژ. دووەم: بەخەبەرهێنانی خێزان: پێغەمبەری خوا(ﷺ) لەم دە شەوەدا خێزانەكەی بەخەبەردەهێنا بۆ نوێژ. سوفیانی سەوری دەڵێت: پێم خۆشە كاتێك كە دە شەوەكە دێت بەشەوان زیاتر كۆشش بكەم لە عیبادەت وخواپەرستیداو خێزان و منداڵەكانیشم بەخەبەربێنم بۆ نوێژ گەر لە توانایاندا هەبێت. وە هەروەها لە كتێبی " الموطأ " دا هاتووە، كە عومەری كوڕی خەتتاب (ڕەزای خوای لێبێت) بەشەوان نوێژی دەكرد هەتا لەتوانایدا هەبووایە، هەتا نیوەی شەو دەهات خێزانەكەی بەخەبەردەهێنا بۆ نوێژ وپێی دەوتن: نوێژ نوێژ وە ئەم ئایەتەی دەخوێندەوە [وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِالصَّلَاةِ وَاصْطَبِرْ عَلَيْهَا ۖ] (طه: 132) واتە: ئەی پێغەمبەر! ئەی ئیاندار! بە خاووخێزان وكەس وكارت فەرمان بە نوێژبدەو خۆیشت لەسەر ئەنجامدانی ڕابهێنەو هەرگیز وازی لێ مەهێنە. خێزانەكەی ئەبو محمدی حبیب الفارسی بەشەو پێی دەوت: وا شەو ڕۆیشت، و ڕێگەیەكی دوورو درێژیشمان لە پێشە، و توێشووی ڕێگایشمان كەمەو بەگوێرەی پێویست نیە، و كاروانی پیاوچاكانیش پێشكەوتن و ئێمە جێماوین. سێیەم: دوورەپەرێزی لە ئافرەت: ئەمەش كردەوەی پێغەمبەری خوایە(ﷺ) كە خۆی دەپێچایەوەو ئامادەباشی دەكرد بۆ خواپەرستی، كەئەمەش ئاماژەیە بۆ دوورگرتن لە ئافرەت وجیماع نەكردن. چوارەم: گەڕان بە دوای شەوی قەدردا و زیندووكردنەوەی بە عیبادەت: لە سوننەتەوەیە كەبەدوای شەوی قەدردا بگەڕێیت وبە نوێژو قورئان خوێندن وزیكرو دوعا زیندووی بكەیتەوە، لەبەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) كە دەفەرموێت" تحروا ليلة القدر في العشر الأواخر من رمضان " (متفق عليه) لە دە شەوى كۆتايی ڕرمرزاندا بەدواى شەوى قەدردا بگەڕێن. وە هەروەها دەفەرموێت " من قام ليلة القدر إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه " (متفق عليه) واتە: ئەوەی شەوی قەدر زیندوو بكاتەوە، كە باوەڕی پێی هەبێت وبەئومێدی پاداشتەوە ئەوا خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێت. ئەمە جگە لەوەى کە خواپەرستی لەم شەوەدا باشترە لە هەزار مانگ. دیاریكردنی شەوی قەدر بۆچوون و ووتەی زانایان جیاوازو هەمەجۆرە سەبارەت بە دیاریكردنی شەوی قەدر ئەوەش لەبەر جۆراوجۆری بەڵگەكان لەسەری، وە ڕای دروستیش ئەوەیە كە ئەم شەوە لە ڕەمەزاندایە، و لە دە شەوەكەی كۆتایی، و لە شەوە تاكەكاندایە، لەبەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا(ﷺ) كە دەفەرموێت" تحروا ليلة القدر في الوتر من العشر الأواخر من رمضان" (رواه البخاري) واتە: بەدوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاكەكانی دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان. پێشەوا ابن حجر لە كتێبی " فتح الباری " دا دەڵێت: بۆچوونی پەسەند ئەوەیە كە لە شەوە تاكەكانی دەشەوی كۆتاییە و دەگوازێتەوە. بۆچوونی تەواو ئەوەیە كە: هەر دە شەوەكە بەدوایدا بگەڕێین، وزیندوویان بكەینەوە بە عیبا

About