@sufism_of_al_qadri_zain0: ئەم فەرموودەیە ترسێنەرە !! قال رسول اللە(ص) :(يَا مَعْشَرَ مَنْ آمَنَ بِلِسَانِهِ، وَلَمْ يَدْخُلِ الْإِيمَانُ قَلْبَهُ: لَا تَغْتَابُوا الْمُسْلِمِينَ، وَلَا تَتَّبِعُوا عَوْرَاتِهِمْ، فَإِنَّهُ مَنِ اتَّبَعَ عَوْرَاتِهِمْ يَتَّبِع اللَّهُ عَوْرَتَهُ، وَمَنْ يَتَّبِعِ اللَّهُ عَوْرَتَهُ يَفْضَحْهُ فِي بَيْتِهِ) رواه أحمد وأبو داود وابن حبّان، وصحّحه ابن حبّان والألباني. ) رواه أحمد وأبو داود وابن حبّان، وصحّحه ابن حبّان والألباني.. کاتێ ئەم فەرموودەیەم خوێندەوە زۆر ترساندمی کە ماناکەی: ئەی کۆمەڵە کەسانێ کە بەدەم ئەڵێن بڕوامان ھەیە بە خوا و ئایینەکەی،بەڵام ئەو بڕوایە نەچوەتە ناو دڵتان و جێگیر نەبووە لە ناختاندا،غەیبەتی موسڵمانان مەکەن و شوێن کەم و کوڕیەکانیان مەکەون و دەری مەخەن و ئاشکرای مەکەن،چونکە ھەرکەسێک شوێن کەم و کوڕیەکانیان بکەوێ خوای گەورەش شوێن کەم و کوڕی ئەو ئەکەوێت و ھەر کەسیش خوای گەورە شوێن کەم و کوڕی بکەوێت ،ئابڕوی دونیا و قیامەتی ئەبات با لەناو ماڵی خۆشیدا بێت. ئازیزان :ئەم فەرمودەی پێغەمبەری خوایە (ص) بەرامبەر مونافقان و بڕوا لاوازەکان کە صیفاتیان وابوو بە شوێن عەیب و عاری موسڵماناندا ئەگەڕان و بڵاویان ئەکردەوە،جا ئایا ئەم صیفەتە شمولی ئەم موسڵمانانە ناکات ئێستا لە فەیس بوک و میدیاکان ھەوڵ ئەدەن عەیبێ کەم و کوڕیەکی موسڵمانێک بدۆزنەوە و فووی پیاکەن و بڵاوی بکەنەوە بۆ شکاندنی،من وا ئەزانم ھەندێک لە موسڵمانان بێ ئەوەی بزانن بە خۆیان بە ھۆی ئەم ململانێ ناشەریفەوە تووشی ئەو دەردەبوون خوا پەنامان بدات.

تصوف القادري زين الديني
تصوف القادري زين الديني
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 28 April 2024 17:12:55 GMT
2705
131
5
5

Music

Download

Comments

user8734343366337
خۆشم دە وی خۆشە ویستم :
ماشااڵڵە
2024-06-01 10:03:08
0
ahmadhsurchi118
ahmadhsurchi118 :
❤❤
2024-05-02 11:16:14
0
hewr_qadri341
دەروێش :
Mashala🤲🌷
2024-05-02 07:18:36
0
takyai_shexy_bahrka
تكية شيخ عبدالرشيد گةردى :
🥰🥰🥰🥰
2024-04-28 17:48:53
0
takyai_shexy_bahrka
تكية شيخ عبدالرشيد گةردى :
🥰🥰🥰🥰🥰
2024-04-28 17:48:51
0
To see more videos from user @sufism_of_al_qadri_zain0, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About