@mr_to.69:

MR Tô
MR Tô
Open In TikTok:
Region: VN
Sunday 12 May 2024 09:58:56 GMT
280
21
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @mr_to.69, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

من لێرەیام... ئەمە کۆتا نامەی دوور و درێژ و کۆتا قسەی دڵم بۆ تۆیە. نە، ڕاستتر بڵێم، کۆتا قسەی ڕۆحمە، چونکە دڵ هێشتا دەتوانێت لێبدات، بەڵام ڕۆح ئەگەر بشکێت، هەرگیز وەک جارانی پێشوو ناگەڕێتەوە. من ڕێگای خۆم جیا کردەوە، نە بەوەی دڵم ویست، بەڵکو بەوەی ماندوو بووم لە هەموو ئەو هیوایانەی هەموو شەوێک دەمرن و هەموو بەیانییەک دووبارە لەدایک دەبن بۆ ئەوەی لە ئێوارەدا دووبارە بمێرن. ئازاری ئەم بڕیارە وەکو ئازاری ڕۆح کێشان وابوو. هەستم دەکرد هەموو هەنگاوێک کە لە تۆ دوور دەبمەوە، پارچەیەک لە بوونم لەگەڵت دەمێنێتەوە. بەڵام هەندێجار مرۆڤ ناچارە لە شوێنێک بڕوات کە دڵی نایەوێت، تەنها بۆ ئەوەی ئەو شتەی لە ناوخۆیدا ماوە بپارێزێت. مەگەر تۆ چی لەو ئازارە دەزانی؟ مەگەر هەرگیز شەوێک هەبووە تا بەیانی نەخەویت، نەک لەبەر بێخەوی، بەڵکو لەبەر ئەوەی بیرەوەرییەکان هەر نەیان هێشتووە چاوەکانت داخەیت؟ مەگەر هەرگیز هەستت کردووە کە هەناسەدانیش قورس بێت، چونکە ناوی کەسێک لە هەموو هەناسەیەکتدا هەبێت؟ئازاری تۆ لەوانەیە تەنیا لە دەستدانی دڵسۆزێک بێت لە ژیانت، کە دوای ماوەیەک لەگەڵ کەسێکی تر پێبکەنیتەوە و هەموو شتێک ببێتە بیرەوەرییەکی کەمڕەنگ. بەڵام ئازاری من تەنها لە دەستدانی کەسێک نەبوو؛ ئازاری من لە دەستدانی ئەو منە بوو کە لەگەڵ تۆ درووست بووبوو. من خۆم لەدەستدا، متمانەم لەدەستدا، ئارامیم لەدەستدا، و هەموو ئەو خەونانەش لەگەڵ تۆ بە خاک سپێردران.لەوانەیە تۆ باجی غەڵەتەکانی خۆت بدەیت، بەڵام من باجی خۆشویستن و غەڵەتەکانی تۆم دا. من تاوانم ئەوە بوو کە بە دڵێکی پاک خۆشمویستیت، بە باوەڕێکی بێ سنوور پشتیم پێ بەستیت، و هەموو ئەو شکانەی تۆم بە بێدەنگی قبوڵ کرد، بە هیوای ئەوەی ڕۆژێک هەموو شتێک باش دەبێت. بەڵام هەندێک هیوایە هەر بۆ شکاندنی دڵ لەدایک دەبن. مەگەر تۆ چی لەم دێڕانە تێدەگەیت؟ مەگەر لەوە تێدەگەیت کە کەسێک پڕ بە ڕۆحی خۆی خۆشی بوێت و لە کۆتاییدا تەنها بە شکستی خۆی بگەڕێتەوە؟ مەگەر تێدەگەیت کە خۆشویستن کاتێک جوانە کە دوو دڵ هەمان بار هەڵگرن، نە ئەوەی یەک دڵ هەموو بارەکە بکێشێت و ئەوی تر تەنها سەیر بکات؟نا، ئازیزم... تۆ تێناگەیت. ئەگەر درکت پێ بکردایە، ئەو کارانەت نەدەکرد کە کەسێک ناچار بێت دەست لە ڕۆحی خۆی هەڵگرێت. تۆ دەبوویت ئەو کەسە بیت کە برینەکانم ساڕێژ دەکات، نە ئەوەی هەر ڕۆژ برینێکی نوێ زیاد بکات. بەڵام ئەوە نەبوو، و من فێربووم هەندێک کەس تەنها وانەیەکن، نە چارەنووس. من ڕۆشتم. نە لەبەر ئەوەی نەمدەویستیت، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەگەر بمام، هیچ شتێک لە من نامێنێت. دوعای خراپت لێ ناکەم، چونکە تۆ ڕۆژانێک بەشێک بوویت لە من، و کەس دوعای خراپ لە بەشێک لە ڕۆحی خۆی ناکات. هەرچی بوو، ڕاست بوو یان هەڵە، ئەو بیرەوەریانە هەمیشە لەگەڵم دەمێنن. من ڕێگەی ژیانە تێکشکاوەکەی خۆمم گرت، بە پێیەکی بریندار، بە دڵێکی ماندوو، بە ڕۆحێکی شکاو، بەڵام هێشتا هەوڵ دەدەم لەسەر پێ بوەستم. تۆش ئەو ژیانە بژیت کە ژیانی منت تێکدا لە پێناوی ئەودا. من هەموو شتێکم لەدەستدا بۆ ئەوەی تۆ شاد بیت، و ئەگەر ئەوە چارەنووسی من بوو، قبوڵی دەکەم. هیوادارم داهاتوویەکی باشی هەبێت. نە لەبەر ئەوەی ئەوەت شایستەیە، بەڵکو لەبەر ئەوەی دڵی من هێشتا فێری ڕق بوون نەبووە. هیوادارم ڕۆژێک بزانیت کە خۆشویستنی ڕاستەقینە چەند نرخێکی گەورەی هەیە، و بزانیت کە کەسێک هەبوو هەموو شتێکی خۆی لە پێناوی تۆ قوربانی کرد، بەڵام تۆ نەتتوانی ئەو قوربانییە بناسیت. ئەمە کۆتایی نامەکەمە، بەڵام نە کۆتایی ئەو برینانەی لە ناخم ماون. کات لەوانەیە هەموو شتێک بگۆڕێت، بەڵام هەندێک شوێن لە ڕۆحی مرۆڤ هەن هەرگیز پڕ نابنەوە. من بە هەموو ئەو خەم و ئازارانەوە دەتبەخشم، و دەڕۆم، نە بۆ ئەوەی لەبیرت بکەم، بەڵکو بۆ ئەوەی جارێکی تر خۆم بدۆزمەوە. خوا لەگەڵت، و خوا لەگەڵ ئەو ڕۆحە بێت کە ڕۆژێک لە پێناوی خۆشویستنی تۆدا شک... ...من بە هەموو ئەو خەم و ئازارانەوە دەتبەخشم، و دەڕۆم، نە بۆ ئەوەی لەبیرت بکەم، بەڵکو بۆ ئەوەی جارێکی تر خۆم بدۆزمەوە. ئەگەر ڕۆژێک لە ناو شەوێکی بێدەنگدا، یان لە نێوان بیرەوەرییەکانتدا ناوم هاتەوە، تەنها بزانە کە کەسێک هەبوو هەموو دڵ و ڕۆحی خۆی بە تۆ بەخشی، بەڵام لە کۆتاییدا بە دەستی هەمان خۆشویستنەوە شکا. من هیچ داوام لێت نییە، نە گەڕانەوە، نە لێبووردن، نە وەڵامێک بۆ ئەو هەموو پرسیارانەی بێ وەڵام مایەوە. تەنها دەمەوێت ڕۆژێک بزانیت کە خۆشویستنی ڕاستەقینە ئەوە نییە کە کەسێک تەنها لە کاتی ئارامی لەگەڵت بێت، بەڵکو ئەوەیە کە لە ناو هەموو طوفانەکانیشدا دەستت بەردەدات، و من تا دوا چرکەی توانام ئەو کارەم کرد. لەوانەیە کات هەموو شتێک بگۆڕێت، لەوانەیە تۆش بەردەوام بیت بە ژیانت و منیش بە ژیانی خۆم...#نەمویسط #ba7reeeeeeee #brokeennnnnnn

About