@fryaas: ڕەنگە مردن بەو شێوەیە ترسناک نەبێت کە مرۆڤەکان بیری لێ ئەکەنەوە و لە خەیاڵیاندایە،هەندێک جار ئەکرێ مردن بۆ مرۆڤێک ببێتە باشترین دیاری لەلایەن خوداوە ..هەندێک جار وا بیر ئەکەمەوە زیادەم لەم ژیانەدا،وەک بڵێی خۆمم وا دێتە بەر چاو زیادەی ناو هەشت ملیار مرۆڤ بم،ئەزانم گاڵتەجاڕانەیە دێتە بەر چاو بەڵام خودا نەکات ئەو ڕۆژەبێت وەک من بیر لەخۆت بکەیتەوە،گەر ڕۆژێک گەیشتیتە ئەو قەناعەتەی من و ژیان بە هەمان ڕێچکەی منیا بردیت ئەو کاتە،تێ ئەگەیت لێم ،بەڵێ ئەو کات حەز دەکەیت بمریت و تاقەتی هیچت نییە حەز دەکەی بڕۆی حەز دەکەی لێرە نەبیت ،نازانیت بۆچی بەڵام وا هەست دەکەیت بمریت باش دەبیت،واهەستەکەیت مردن کۆتا کاری باشە لە ژیانتدا،بەڵێ ئێستا من ڕێک لەو عاڵەدام وا هەستەکەم گەر بمرم هەموو شتێک باش ئەبێت،وەک بڵێی مردنم هەم دیارییەک بێت بۆ خۆم و هەم بۆ هەمووان،زۆر جار ئەڵێم من گرێ کوێرەی ئەم دنییایەم ،دەڵێم گەر من بمرم هەمووان دوای من باش ئەژین... ئاخر مرۆڤێک لە دنییا نەتوانیت جگە لە بێ هیوای هیچ شتێکی تر بە گوێی مرۆڤا بچرپێنێت،پێوویستە ئەو مرۆڤە زوو لەناو بچێت،ڕاستی من مرۆڤەکان ئەڕووخێنم،هیچ کاتێک باش نیم بۆ خەڵک،هیچ مرۆڤێک ناتوانێت سوودێک وەرگرێت لێم ،ئەوانەی دەورم تەنها ئەڕووخێنم ،هەرگیز ناتوانم کارێک بکەم مرۆڤێک دڵخۆش بکەم ..ژیان کردن لەگەڵ من سەختە من هیچ سوودێکم نییە جگە لە زەرەر،ئاخر مرۆڤێکی ڕەشبین کوا دەتوانێت سوودی هەبێت جگە لە زەرەر..؟؟ من مرۆڤەکان لەسەر خۆ لەناو ئەبەم، (لە کۆتایدا ئەمەوێت بڵێم من مرۆڤێکی گونجاو نیم،نە بۆ ئەم ژیانە،نە بۆ خەڵک .نە بۆ خۆم..) #فریاس
فریاس.♡︎
Region: IQ
Wednesday 22 May 2024 20:39:40 GMT
Music
Download
Comments
SAID ARKAN :
nawe gorani tkaya؟💔
2024-05-27 17:07:12
4
Z_13 :
فریاسی بەد بەخت 💔
2024-05-22 21:12:03
6
Mahmood :
ئاخ فریاسی برام💔🥀
2024-05-22 21:09:06
5
я :
3:41
2024-05-23 00:41:46
4
𝓢𝓤𝓗𝓐𝓨𝓑.🖤 :
Bray juanm🖤
2024-05-22 22:17:28
3
xalo_zryan🖤 :
هەموو ژیانیی زریان🥀🖤🤩
2024-05-25 11:23:53
2
Dlo Majid Qanas :
پشت بە خودا ببەستە براکەم بێ ئومێد مەبە مرۆڤی ئازا پێویستی بە خۆشەویستی چواردەوری نیە
2024-06-08 20:46:43
2
sura :
بەراست زۆر جوانە نوسە🥰🥰
2024-06-29 16:55:20
2
To see more videos from user @fryaas, please go to the Tikwm
homepage.