@roya._.official: 3/6/2023 ~ 2:10 PM ~ Saturday - 3/6/2024, ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر یەکەم دیدارمان تێپەڕی، ئەزیزەکەم بۆمن هێشتا وەک دوێنێیە.. لە بیرم زیندووە و هەرگیز نامرێت، شۆک بووم ئاخر کوێڕا بوو بە ساڵێک.؟ خۆ هێشتا گەورە نەبووم، هێشتا وەک ئەو ڕۆژە ماوم و نەگۆڕاوم، ئازیزم.. بەهیوابووم هەرگیز ئەم ڕۆژە نەیەت، یانیش بنووم و تا دوای ئەم ئازارە هەڵنەستمەوە! بەس دەی چیبکەم تۆ ئێستا بێ ئاگای لەم ڕۆژە و منیش لێرە بەتەنیا یادی ئەم ڕۆژە ئەکەمەوە، زۆر ناخۆشە یادی ئەم ڕۆژە ئەکەمەوە بەبێ تۆ، گەیشتوومەتە ئەو دێڕەی کە ئەڵێت (گەڕاینەوە هەمان بەروار، بەڵام بێ یەکتری) ئێمە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ پێکەوە بووین، بەجدی ئەمڕۆ هیچ بەو ڕۆژە ناچێت کە یەکتریمان بینی، ساڵی پار ئەم کاتانە باسی ئەمڕۆمان ئەکرد، ئێستا هەریەکەمان بە لایەک من بۆ یادگاریەکان و تۆش بۆ لای ئارەزوەکانت.. چەند تایبەت بوو دەست گرتنت و باوەش کردنت، وشەکانت، چاوەکانت، گەرمی دەستت، پیاسەکردن لەگەڵت..هیچ یەکێک لەمانەم لەبیر نەکردووە.. هێشتاش بیرمە کە بە کراسێکی ڕەش و پانتۆڵی شین هاتبووی و زنجیرێکت لە مـل بوو ئەزیزم، لەبەر باشی ئەو ڕۆژەت خۆمم بیرچووبۆوە.. قەترەیەک بۆن لە شووشەی عەترەکەم ماوە کە بۆنی ئەو ڕۆژە ئەیات، دڵم نایەت لەخۆمی بەم یان بۆنی سەرە شووشەکەشی بکەم چونکە ئەمگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ڕۆژە، دەی ئەمە ئازاریشم ئەدا..چونکە بەڕاستی کەم نەبوو بۆمن لەگەڵ تۆبوون.. هەندێکجار کە سێری وێنە و ڤیدیۆکانمان ئەکەم ئەڵێم بڵێی لەبەر ڕوخسارم منی نەویسبێت.؟ بڵێی من وەک خاتوونە دڵخوازەکەی نەبووبم.؟ ئاخر خۆ لەویا زۆرت خۆش ئەویستم.. زۆرجار بۆ ڕوخسارم گریاوم وتم دڵنیام ئەو ڕوخسارمی بەدڵ نەبوو بۆیە خیانەتی کرد.. دەزانم زیادەڕەویم کرد لە خۆش ویستنت بەس بڕواکە ئێستا هیچ هیچ خۆشم ناوێیت و ئەوەی لێرە ماوە و ئازارم ئەدا تەنها یادگاریەکانە.. تۆ نازانی ئەزیزم قەدری ئەم یادگاریانە تەنها لای منە.. بڵێم چی که نەبوونت قورسە بەڵام گەر بیرەکەمەوە هیچ وەک جاران نیت بۆمن لەو بیرکردنەوە یەمە دەرەوە.. تۆ نەت چەشتووە ئازاری ئەو یادگاریانە ئەزیزم، ڕاستی بدرکێنم تا ئێستا هیچ شتێک و هیچ کەسێک نەیتوانیوە جێگەی ئەم ڕۆژە بگرێتەوە، هیچ ڕۆژێکیش وەک ئەو ڕۆژانە خۆشحاڵی نەکردم کە لەگەڵت بووم..لوتبەرزی مەنوێنە ئەزیزم لەگەڵ بینینی ئەم نووسینە چونکە تۆ ئێستا تەنها پەیوەندیت بە یادگاریەکانمەوە هەیە ئەگینا بە وجود وجودت نەماوە لە فکرم ئەوەشی لێرە باسی ئەکەم ئازارەکانمە نەک تۆ، لە حاڵێکم تەنانەت وجودی تۆش باشم ناکات، گەر ئێستاش شانازی بەوەوە بکەی کە ئازارت داوم بە داخێکی سەختەوە هێشتا بێ ئەقڵیت و هۆشت نەهاتووەتەوە.. با لەخۆبایی بوون دات نەگرێت ئەزیزم..شانازی بەوە مەکە کە ئازاری ڕۆحی ڕۆح لەبەرێکت داوە، بڕواکە لەجێی تۆبم دەگریم هەر بەڕاستی دەگریم چونکە بەجدی مەسولیاتە هەڵگرتنی ئەم هەموو تاوانە.. بەڵام هەموو ڕۆژێک نیگەرانم چونکە بەجدی هەست ئەکەم خەریکە ئازارەکەی ڕابردوو لێم ئەداتەوە، بەدەست خۆم نییە بەڵام ماندووی کردم ئەم هەموو چاوەڕوانیە ناشزانم چاوەڕێی چیم بەڵام بەجدی ماندووی کردم.. زۆر قورسە بۆمن درۆکانی ساڵی پارت ئەمساڵ بە فلاش باک بۆم یەتەوە، ئەمانە بۆمن ئاسان نییە هاا..ڕۆژێک دێت لێرە باسی لەبیرکردنی ئەم یادگاریانەش ئەکەم دڵنیام لەوە، وە سەلام🤎. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ تێبینی, وەڵحاسڵ من گەردنیم ئازاد کرد پێم وابێت چیتر ئەم خەمەی من پەیوەندی بەوەوە نەماوە و ئێستا خۆم لەگەڵ خۆم دانیشتووین خەم بۆ ڕابردووی خۆم ئەخۆین. گەیشتوومەتە حاڵەتێک کە تەنانەت بەویش باش نابمەوە.. ئەو ئێستا بۆمن وەک مردووێک وایە ئەوەی لە ئەو ئازارم ئەیا تەنها یادگاریەکانیەتی، وەکو وجود هیچ پێویستم بە وجودی نییە و زۆر مرۆڤێکی ئاساییە لەلام، تەنانەت گەر بەلایا تێپەڕ ببم ڕەنگە سێریشی نەکەم، زۆر عەزێتی دڵی داوم بەجۆرێک ئێستاش هەر داخە لەدڵم و دانیشتووم خەمی بۆ ئەخۆم😅. بـەهـیـوام زوو تـێـپـەڕێـت.. ـــــــــــــــــــــــــــــــــ #ڕۆیا_عبداللە #royakam1👻 #kura_ziwiakay_slemani #roya_abdula #ئەکتیڤبن🥀🖤ـہہـ٨ــہ #foryou #kurdistan #active #گۆرانی #mohsenchavoshi @TikTok Foryou.???????

𝚁𝙾𝚈𝙰♫︎
𝚁𝙾𝚈𝙰♫︎
Open In TikTok:
Region: IQ
Monday 03 June 2024 15:58:25 GMT
125212
9985
110
753

Music

Download

Comments

theee.103
L4riin💛. :
dast bka ba xoshwesti xuda hogr bun ba xuda🖤
2024-07-15 19:12:47
2
_.h1eshw._
Heshw | هێشوو 🖤 :
هەواڵێکم لێت نییە نازانم لە کوێی چی ئەکەی وەلی ئەزانم لەگەڵ کێی و حاڵی دڵت باشە هەست بە ئارامیت ئەکەم لەم دوورەوە مخابن دڵم ئەسوتێ بۆ دڵخۆشیت لەگەڵ ئەوە..
2024-06-04 11:57:33
56
lavin_e3
𝐋𝐚𝐯𝐢𝐧🍒 :
خانمی دڵم ئەزیزی ڕۆحم گەردەنی ئازاد مەکە چونکە تۆ دڵت ئازاری چەشتوە تێگەشتووم لێت بەڵام گەردەنی ئازاد مەکەو بیدە دەست خوایگەورە🥰💔
2024-06-04 11:07:47
3
xatunm70
jeho”m💗😍 :
کوپی هەیە تکایە💔🙂
2024-06-04 10:19:37
4
_liz0o_
-🩶𝖫𝗂𝗓𝖺 :
ناا ڕویـــا ناا بۆ دڵم پڕ ئەكەیت باوانەكەم بۆ؟ گەڕاینەوە هەمان بەروار بەبێ یەكتری🖤.
2024-06-03 20:26:45
36
ppeerrii5
𝔭💙. :
منیش وەک تۆ 3/6/2022 هەر لەو رۆژەیا ماومەتەوە 2 ساڵە لە نەبوونیا هەر بە هیوای ئەوەوەم بێتەوە خەیاڵ بۆ ئەورۆژە ئەکەم💔😍
2024-07-05 15:46:11
7
iiammdlin
iiammdlin :
لەچیرۆكەكەی من هەرگیز فەرهاد و شەهرەزاد بەیەك ناگەن💔🙂
2024-07-01 16:32:00
1
hani_j4f
هــ :
Copy text?💕
2024-06-16 06:46:56
2
m4.s1y
﹆-𓍼♥️ :
لە حاڵێکدام بە بوونی ئەویش باش نابم🖤..
2024-06-04 11:42:59
11
taza_kaban
taza_kaban :
تایبەت🥺🥺
2024-07-12 19:06:29
1
lllll_isa
lllll_isa :
وەی لەو نوسینە خوایە 💔
2024-06-04 10:29:10
8
the_rezhu
ʀᴇᴢʜᴜ|ڕێژوو :
هەمیشە شتە بچووکەکان کاتی زۆریان ویستووە بۆ لە بیرکردنیان🖤.
2024-06-03 18:53:34
5
barbiee14222
barbiee14222 :
💔🥰
2024-07-07 13:24:20
2
ahmad_ozhin
Ozhin Nawzad :
@TikTok Acc✨
2024-06-03 16:30:48
1
_imp4yaa_
پـەیام🤎. :
وایییش ئەو ئەڵقەیە 🙂💔..
2024-07-12 23:02:09
1
awat_bokani51
Awat Bokani. :
🥰🥰🥰
2024-07-12 09:37:59
1
balen_nawrole3
Balen :
ئەشق شیتە
2024-07-11 03:12:11
1
pamba._0
Pamba 🩷 :
ثلاو 🥺
2024-07-09 19:17:40
2
fireyey0
fireyey0 :
@𝘙:
2024-06-25 19:08:21
1
.nightmare_11
﮼𝐹𝒾𝓇𝒹𝒶𝓌𝓈/﮼فیردەوس :
وا ئەبێتە دوو ساڵ😍
2024-06-04 00:32:38
4
kalary964
Kalary :
گرینگ نیە چەن گەنج بیت ئەگەر ئاشق بیت پیردەبیت
2024-06-04 15:26:30
2
linaz_26
Linaz :
دەمەوێت بنووم تا ئەم ئازارە کۆتای دێت هەڵنەستمەوە"🖤
2024-06-06 02:08:05
2
gul_gul45
gul♾️ :
هێشتا باش گەردەنی ئازاد ئەکەی💔
2024-06-10 10:46:23
1
3asula_
﮼شهد🧡 :
2018💔🙂‍↔️!
2024-06-04 00:39:04
1
theyluvv.uuu0
🩶' :
video be editt
2024-06-21 01:31:18
0
To see more videos from user @roya._.official, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About