@fryaas: سەلام خەونی چەند ساڵەم، دیووتە ژیان بەکوێ گەیاندووم..؟؟ یان وەک هەمیشە بێ ئاگایت لێم..؟؟ بەڵێ ئەزیزم ژیان بە تەواوی منی گۆڕی، چوونکە من ژیانم دایە دەست تۆ و چارەنووسی خۆمم بە تۆوە گرێ دا ،بەڵێ ئەزیزم خودا منی درووست کرد بەڵام تۆ منت گۆڕی، ئەمشەو زۆر جیاواز لە شەوانی دی خەیاڵت دیسان بەرچاوی گرتووم و ناهێڵێت بخەوم، باشە قەرارە تاکەی من بەم شێوەیە ژیان بکەم ئاخر پێم ناڵێیت..؟؟ ئەبێت من تاکەی شەوان بەدیار خەیاڵی تۆوە وردە وردە خۆم بخۆمەوە ئاخر..؟؟ پێم ناڵێی بۆ وات کرد ژیانم بەم جۆرەی لێ بێت ..؟؟ بۆ هێشتت بەم جێیە بگەم خۆ من جگە لە خۆشوویستنت هیچ زەرەرێکی ترم نەبوو بۆت ئاخر ئەزیزەکەی دڵم ، من وویستم هەتا دونیا دونیایە لێت بڕوانم، سێری ناوچاوانت بکەم، غیرە لە لێوی سەرەوەت بکەم کە بەر لێوی خوارەوەت ئەکەوێت ،،، من وویستم پشت لە هەمووان بکەم و ڕوو لە تۆ بم، ئاخر ئەزیزی دڵم من وویستم ڕۆژێک دەستە بچووکەکانت هەست بە لێدانی دڵە مەینەتبارەم بکا، بەڵام نەکرا، من وویستم بۆ خۆرەتاوت ببم بە سێبەر، من وویستم بۆ تاریکیت ببمە چرا، بەڵام تۆ نەتوویست ، ئازیزی دڵم من وویستم بۆ قژەکانت ببمە شانە بەڵام تۆ نەتوویست، من وویستم بۆ ڕووخسارت ببمە خەندە و پێکەنین بەڵام هەمدیسان تۆ نەتوویست ،ئازیزم ئاخر من وویستم بۆ خەمەکانت ببمە دڵنەوایی ، ئاخر ئەزیزم من وویستم بۆ هەموو وەرزەکانت ببمە بەهار، بەڵێ ئازیزم من ئەمانەم ئەویست نەک خراپیت، باشە تۆ ئەمانەت بە خراپی لە قەڵەم دابوو وا منت نەوویست..؟؟ دڵنیابە ئەزیزم ژیان ناتوانێت کەسێکی وەک منت دوو جار پێ ببەخشێت تەنانەت لە منیشدا کەسێکی وات دەست ناکەوێتەوە جارێکی تر ، تۆ ئێستا نا وەلێ ڕۆژێک دەستەکانت پڕ بە باوەشی ئاسمان ئەکەیتەوە و داوای من لە خودا دەکەیت، دەزانم ڕۆژێک دێت بیری من دەکەیت و دڵتەنگ دەبیت ،تەنگ تەنگ بۆ حاڵی دڵم ، دەزانم دواجار ڕۆژێک ناخت دەسووتێت بۆ مردنی هەستەکانم، بەڵێ ڕۆژێک من هیچ هەستێکم بۆت نامێنێت و تۆش ئەو ڕۆژە لە من تێ ئەگەیت، دەزانم دواجار ڕۆژێک دێت کە تۆ هەست دەکەیت لە تەمەنی لاوێتیتدا چی هەڵەیەکت کردووە، بەڵام ئەو ڕۆژە زۆر درەنگ ئەبێت و تۆ هیچ گرنگییەکت نامێنێت لام و هیچ جێیەکت نابێت، ئازیزم ئەمە یاسای ژیانە قەدری شتە بەنرخ و جوانەکانی ژیانمان ناگرین تا ڕۆژێک سێر ئەکەین هیچی نەماون و بوونە بە یادگاری،دەزانم دوای چەند ساڵێکی تر ڕۆژێک دێت کە منت بیرەکەوێتەوە و خەیاڵم بەرۆکت دەگرێ ،بەڵێ ئازیزم ئەو کات قەدری من ئەزانیت و لە بن خۆتە بە هێواشی ئەڵێیت بەخودا فریاس تۆ جیاواز بوویت، بەڵام ئەو کات ئیدی هەرگیز گەڕانەوە نییە بۆ ڕابردوو و وە منیش چی دی نابینیتەوە ، نازانم ئاخۆ ژیان بەرەو کوێمان دەگەیەنێت بەڵام ڕەنگە یەکێکمان بمرین و ئەوی تر پێشی نەزانێت، گەر هاتوو مردن بەرۆکی یەکێکمانی گرت لەخوام داوایە و هیوادارم ئەو کەسە من بم کە لە پێشا ئەمرێت نەک تۆ، چوونکە تۆ پێوویستە بژیت تا من ڕۆحم ئاسوودە ببێت و لەو دنیا بحەسێتەوە، ئاخر ئەزیزم گەر تۆ نەبیت پێم ناڵێیت من چۆن هەبم..؟؟ پێم ناڵێیت من بۆ هەبم گەر تۆیەکی دڵ ڕەق و پێ نەزان لەم ژیانەدا نەمابێت..؟؟ پێم ناڵێیت من بۆ هەبم گەر تۆیەکی جوان لەم دنیا ناشرینەدا نەمابێت..؟؟ بەخودا ئازیزم من ژیانم ناوێت گەر بزانم تۆ چیدی لەم ژیانەدا نەماویت ، ئاخر پێم ناڵێیت مرۆڤ چۆن بێ هەناسەدان ئەژیت هەی هەناسەکەم..؟؟ #فریاس جۆینی تێلێگرام ببن لە بیۆیە
فریاس.♡︎
Region: IQ
Wednesday 12 June 2024 21:00:17 GMT
Music
Download
Comments
я :
00:36
2024-06-12 21:36:37
7
Kroos🤍🇩🇪 :
brai jwanm🌸💗
2024-06-12 21:50:29
6
beejau :
بەردەوام بە
2024-06-13 07:33:56
4
𝓢𝓤𝓗𝓐𝓨𝓑.🖤 :
Jargm🖤🥀
2024-06-12 21:33:14
5
13 :
Fryas 🖤
2024-06-12 22:26:56
2
A’ :
Fryas🖤🌹
2024-06-13 00:28:03
3
ڕێدار :
Bray mm🥰
2024-06-13 04:01:08
2
Blnd :
Kaka fryas aw textam chon bo aneri !!?
2024-06-13 17:00:00
1
﮼یوسف :
Fray das rangen🖤
2024-06-13 11:39:15
2
﮼فراولە/𝑭𝒓𝒂𝒘𝒍𝒂🍓, :
غەمگینم و
دەمەوێ پێش هەموو شتەکانی تر بەدەستت بهێنم!🌻💔
2024-08-06 11:35:45
2
💎 :
وەک هەموو جاریک قەشنگگ.💐🖤
2024-06-12 21:08:51
7
bahez :
بێ هودەیە فریاس ،35ساڵ تەمەنمە ئێستا ،دە ساڵی ڕێک چاوەڕێی بووم ، بە اللەڕازیبووم مناڵەکانیشی بەخێوکەم بەس بگەڕێتەوە لام ، بەڵام بێ فایدەبوو ،من هشتا هاوسەگیریم نەکردوە لبەر ئەو بەڵام بێ فایدەیە فریاس
2024-07-20 20:00:05
6
HAMA'🤍 :
Hamu zhianm❤️
2024-06-13 05:29:32
2
hawsar.0 :
چاوەڕێی هاتنی هەموو کەسێک مەبە
هەمیشە کەسێک هەیە کە هەرگیز نایەت🌚!!
2024-07-14 10:10:04
4
Saya :
چەنجار نوسینی وام بۆ نارد:( نازانم کێشەی چیبوو باوەڕی نەکرد یان چی دوای ئەو هەموو شتە، ئاخر ناکرێ مرۆڤیش ئەوەنە بێ هەست و دڵڕەق بێ بەوانە باوەڕ نەکا بە گریانی کەسێک باوەڕ نەکا بەو هەستانە باوەڕ نەکا
2024-06-14 20:27:52
4
AWDER...POLO :
ئای فریاس هەرتۆیت خەمەکانمان زیاتر دەکەیت
هەربە پۆستەکانت پیرت کردین هەر هیچ نەبێت خۆت ئازارت هەیە
ئازارەکانی ئێمەش قوڵتر مەکە💔🥀
2024-06-12 21:38:03
3
𝓢𝓤𝓗𝓐𝓨𝓑.🖤 :
Drm🖤
2024-06-12 21:33:18
5
🖤 :
خــــۆ من خاڵی لاوازیم نەبوو نـــازانم چاوەکانت لەکوێ لەمن پەیدا بوون🌚”
2024-07-16 11:07:47
2
polla🏋🖤 :
برام ئەونوسینەم گشتی بۆدەنێری
2024-06-13 12:11:42
2
bilalhajifarhad201 :
Chatm nard agar majat habu aw nusinam lo bnira mamnun
2024-06-13 18:54:05
1
Shawgar22 :
سڵام خەونی چەند ساڵەم😭💔
2024-07-08 18:54:20
1
zh_yar🕊️ :
Ay darhenar chon ghadr la jasper krd 💔🥀
2024-06-13 10:49:59
2
Bela' :
Bzhit🌑"
2024-07-29 18:58:23
1
h̷a̷l̷b̷a̷s̷t̷ :
jasper m 😍❤️
2024-07-30 08:16:10
0
To see more videos from user @fryaas, please go to the Tikwm
homepage.