@rebin.saidmuhammad: پێشکەش بە ڕۆحی ئەو پۆلە هاونیشتمانییەی لە دەریادا بوون بە قوربانی... مازۆشییەكان تێكست: بەختیار عەلی خوێندنەوەی: عادل عەزیز لە كتێبی: شەوێك ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت ڕۆژێک گەیشتینە دەریایەک، بە خۆمان گووت دیارە ئەمە دەریای ئازار و بەدبەختییە هێمن بوو، نە غەمی تێدا بوو، نە خەڵکانێک لە کەناریدا دەگریان هەورێکی ئارام، بەسەر بەلەمەکاندا تێدەپەڕی... هەموو لەسەرخۆ سەوڵیان لێدەدا یەکێک لە سەر کەنار کتێبی دەخوێندەوە... یەکێک بەردی دەگرتە ئاوەکان ئاو بەدەنگە ئاڵۆزەکانی شتێکی دەگووت... کەنار بە چرپە سادەکانی شتێکی دی ئێمە گووتمان «ئێمە لە چیا دوورەکانەوە هاتووین... ئارارات... شاهۆ... حەسارۆست. بۆ ئازارێک دەگەڕێین وەک دەریا قووڵ بێت. گەر به‌دوای‌ ئازاره‌وه‌ نه‌بووینایه‌، لەو چیا بەرزانە نەدەهاتینە خوار» لم هیچ لەو زمانە تێنەدەگەیشت کە ئێمە پێمان دەنوسی... دەریا هەر فەرهەنگێکی دەدایە، سوودی نەبوو ئێمە گووتمان «ئێمە لە دوورەوە هاتووین... هاتووین ئازاری خۆش بچێژین و تەماشای هەیبەتی بەدبەختی بکەین» ماسیگرەکان، چرا و بەلەم و سەوڵەکانی خۆیانیان داینێ و گووتیان «بڕۆن و تەماشابکەن» ئێمە ڕۆیشتین و تەماشای ئاسۆمان کرد کە سپی بوو وەک کەفی ئاو تەماشای شەپۆلەکانمان کرد و گووتمان بمانبەن بۆ ئەوسەری بەدبەختی دەریا لەگەڵ خۆیدا بردینی بۆ ئەوسەری دونیا... ئێمە هیچمان نەبینی بەدبەختی لە کوێ بوو? ئازار لە کوێ بوو? ... تەنیا ئاو و هەور و نەورەس و کەشتیمان بینی ئێمە پرسیمان «هێی دەریا، بەدبەختی کوا? بەدبەختی لە کوێیە. دەمانەوێت بەدبەختی ببینین» دەریا هیچی نەگووت... تەنیا بەرەو جێگایەک دەیبردین بەدبەختیمان پیشان بدات لەوسەری زەمین، ئاسمان دەبوو بە ئاوێنەیەکی سپی لەوێدا خۆمان بینییەوە... هەموو هاوارمانکرد «ئەوە بەدبەختییە دەیبینین» وێنەکانمان هاواریانکرد «ئەوە بەدبەختییە دەیبینین» جگە لەوەی بەرەو ئاوێنەکان بڕۆین، کە هاواری خۆمانیان دەگووتەوە، ڕێگای ترمان نەبوو وێنەکانمان بەرەو بنی ئاوەکان دەستیان گرتین و بردیانین دەستی وێنەکانمان گرت و بەرەو بنی ئاوەکان بردمانن هاوارمانکرد و پرسیمان «ئەمە بەدبەختییە دەیبینین?... ئەمە بەدبەختییە دەیبینین?» لە کاتێکدا بە هێمنی دەخنکاین... دەریا بە هێمنی دەیگووت «ئەوە بەدبەختییە دەیبینین... ئەوە بەدبەختییە دەیبینین». #بەختیار_عەلی #عادل_عەزیز #نوسین #ووتە #شعر #کوردستان🇹🇯️ #سلێمانی_هەولێر_کەرکوک_دهۆک #foryoupage #foryou

ReBin📚
ReBin📚
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 21 June 2024 19:16:50 GMT
161644
12738
85
1305

Music

Download

Comments

b1ue.11
B1uE.11 :
وڵتاێكی بێ دەریان بەس زۆرمان لە دەریا خنكاین💔😍
2024-06-22 21:49:17
15
akam_896
𓅃 🩶﮼ئاکام || 𝐀𝐤𝐚𝐦 🩶𓅃 :
Baxtyar Ali🖤😍
2024-06-22 16:19:23
5
x_barze
B A R R Z E 🇨🇦 🍁 :
Das xosh👏👏
2024-06-22 15:27:43
2
reb4.gyan
Reba||🦅🇩🇪⃤ ڕێبە :
قسەیدە=بەختیار عەلی🫠💔
2024-06-26 22:23:21
1
nabe_zrary
﮼نەبی ﮼زراری :
بژیت برای خۆم😍🖤
2024-06-24 07:46:41
0
xla_sharazury
Xla 🖤 :
ئەی نیشتیمان
2024-06-29 12:02:30
0
zndgi8
zndgii🌸 :
Baxtyar ali 🖤
2024-06-22 20:54:51
0
nicolo_da_silva
nicolo :
ناوی قەسیدەکە چییە بێزەحمەت؟
2024-06-22 08:13:57
8
be_hast_11
❦هــێــلــە❦ :
ئەودەرگایەی خودا بۆتی دەکاتەوە کەس ناتوانێ لەسەرتی دابخا نائومێد مەبە😊
2024-06-23 20:01:59
32
kurdsyasat
سیاسەت :
کاکە ئەو تێکستە بنێرە
2024-06-21 21:07:31
3
akam_896
𓅃 🩶﮼ئاکام || 𝐀𝐤𝐚𝐦 🩶𓅃 :
ئەو کەسەی لە فەرحانەی خۆیت پێ هەڵدەواسێ دڵنیابە لە تەنگانەی بەجێت دێڵێ و ناتناسێ🖤😍
2024-06-22 16:19:56
9
paiwand_jamal17.7
Paiwand 🤎 :
ئیجە ئێسا ئەتوانێت دەوڵەتی کوردی ڕاگەیەنێت💔
2024-07-04 21:03:06
1
twana_shamsaden
twana golchy :
تا 1/8کەس نەجێت من خۆم هاتمەوە واللە ڕێ نیە شەپۆلی هەیە
2024-06-24 13:09:07
1
kura_sha952
daxrawa🙌 :
خوایەگیان کەی ئەوڕۆژەبێت منیش ئاوابڕۆم🥺
2024-06-30 15:14:46
0
darya.r09
دە ریا🤍 :
Awatam 🖤
2024-06-26 21:05:45
0
mhamad_43210
mhamad_43210 :
xwa asni kay boman😳😳
2024-06-24 20:38:13
0
bmw.kurd1sh
شەرکەری ئیسلام☝️اللە :
@kwr4.uk
2024-06-23 13:48:49
0
mohamaad_mohsin
mohamaad_mohsin :
مازۆشیەکان😔💔
2024-06-23 06:04:16
0
marran_00
Ebo 🖤🇬🇧 :
💔🥲
2024-06-23 00:56:38
0
vhvjvjcyfjh
. :
@arezzzz.__ 🙂
2024-06-24 15:33:47
0
dedar._.slemany
Dedar._.slemany :
💔💔💔💔
2024-06-22 09:51:46
2
hevarsallah
🔱 𝑯𝑬𝑽𝑨𝑹 🔱 :
💔
2024-06-22 09:46:28
2
kaa9ra
𝐤𝐚𝐫𝐚 :
🌹
2024-06-22 09:44:28
2
arynasr09
Ary Nasr :
💔💔💔
2024-06-22 09:22:07
2
.march018
﮼کابووس🤎 :
😍😍😍
2024-06-28 17:38:20
1
To see more videos from user @rebin.saidmuhammad, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About