@doloriita_: ئەگەر هاتی، دەرگاکانم لەسەر پشتن یەکسەر وەرە ئەگەر هاتی، سنوری من بێ دیوارە بێ سەنگەرە  ئەگەر هاتی، باخچەی ماڵم بەم پایزەیش پڕ لە گوڵە ئەگەر هاتی، دار و درەخت هەمووی سەوز و لق و چلە ئەگەر هاتی، کۆڕی عەشقم گەرم و گوڕە، پورەی هەنگە ئەگەر هاتی، ڕێی خەیاڵم شلەژاوە زڵە و زەنگە ئەگەر هاتی، ناو ماڵ پاکە گوڵاو ڕێژە، شنەی بایە ئەگەر هاتی، سەماوەریش لە کوڵدایە بۆنی چایە ئەگەر هاتی، لە دەفتەری شیعرەکانما هەڵپەڕکێیە ئەگەر هاتی، نەخشەی دیوار، ئاوادانە و شار و دێیە ئەگەر هاتی، بەستەی کوردی دێتە دەنگ و خۆش ئاوازە ئەگەر هاتی، چی وێرانەم هەیە هەمووی جێگەی ڕازە ئەگەر هاتی، نیگارەکان هەموو دێنە سەما کردن ئەگەر هاتی، لەفەرهەنگا، ئەمرێ ووشەی ڕەشی مردن ئەگەر هاتی، دیوارەکان وەک ئاوێنە خۆت ئەنوێنن ئەگەر هاتی، پێکەکانم لەیەک ئەدەن یەک ئەشکێنن ئەگەر هاتی، زەنگی مێژوو، یەکی عومری نوێ لێ ئەدا ئەگەر هاتی، بەیانی ئاڵ خۆم ئەزانم لە کوێ ئەدا ئەگەر هاتی، ئیتر منیش لە جوانیتا مەلە ئەکەم بەرەو قوڵایی ناخی تۆ خۆم ئەکوتم پەلە ئەکەم  حەسیب قەرەداخی - ئەگەر هاتی #doloriita_

doloriita_
doloriita_
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 23 June 2024 17:33:04 GMT
29380
1934
14
236

Music

Download

Comments

akamblbas2
Blbasss :
دەی ئەگەر نەهات چی ؟ 😔
2024-07-02 23:32:42
0
barzanabdullh540
barzan :
هه موو ئه و ئه گه را نه جوانن به س من وا به حه سره تى يه ك ده نگيم كه ئترر نا يه ت 😔
2024-06-26 20:33:56
1
baxa_kamal
🩷𝑏𝑎𝑥𝑎 :
ئەگەر هاتی"!🖤
2024-06-26 11:28:22
0
hemn_hersh
ھێمن جاف♥️ :
Link?
2024-07-20 10:59:29
0
sarkar_l
sarkar :
👏👏
2024-07-28 20:08:13
0
dastanari80
Dastan :
♥️
2024-07-11 10:18:25
0
bma.87
Hot 🔥 Man :
❣️❣️❣️
2024-06-24 00:05:44
0
n.aras.s32
❖N _Aras :
🖤
2024-06-23 18:10:04
0
pharmasict995
pharmasict :
@Elma🍎
2024-08-01 21:14:09
0
m_barznjy01
םבםב | muh4mad :
لەم كاتە بەدوواوە.ھەركاتێك بێت.درەنـگـە..!
2024-06-24 15:32:31
5
bejaw_03
𓂃ִֶ¹⁉️بًـێِـجْـەٌوِ𓂃ִֶָ :
[ئەگەر] هاتــی
2024-07-17 06:14:19
0
lanaomar8896
lani🌚🖤 :
🥺🙂
2024-07-12 07:48:14
0
h3ew_0
Dr🖤 :
ئەگەر هاتی گڵۆپەکە بکوژێنەوە و بڕۆوە ئەخەوم😂
2024-07-03 20:19:36
0
To see more videos from user @doloriita_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About