@dangybawar: داستانی شەهــ*ـید بوونی پیاوە دەشتەکیەکە جارێک كابرایەكی دەشتەكی هات و موسڵمان بوو و وتی ئەی پێغەمبەری الله ﷺ ئایا لەگەڵتدا هیجرەت بكەم؟ پێغەمبەریش ﷺ هاوەڵانی خۆی راسپارد بچن بە دەمیەوە، جا كاتێك غەزای خەیبەر یان حونەین روویدا، پێغەمبەر ﷺ لە دەستكەوتەكانی غەزاكە بڕێكی دانا بۆ ئەو كابرا دەشتەكیە، كابرا وتی ئەمە چیە؟ وتیان ئەمە پێغەمبەری ﷺ بۆ تۆی بڕیوەتەوە، ئەویش دەستكەوتەكەی برد و چوو بۆ لای پێغەمبەر ﷺ و وتی ئەی موحەممەد ﷺ من لەسەر ئەمە شوێنت نەكەوتوم، بەڵكو لەسەر ئەوە شوێنت كەوتوم تیرێ بە ئائێرەم بكەوێت و بمرم و بچمە بەهەشتەوە، ئینجا بە تیرێك ئاماژەی كرد بۆ قوڕگی. پێغەمبەر ﷺ فەرمووی (ئەگەر لەگەڵ الله عز وجل راست بكەیت الله عز وجل قسەكەت دێنێتەدی)، ماوەیەكی زۆری نەبرد، چوونەوە مەیدانی جەنگ و تیرێ دای لە هەمان ئەو شوێنەی ئاماژەی پێ دابوو، پێغەمبەر ﷺ كە تەرمەكەی بینی، فەرمووی ئەرێ ئەوە خۆی نیە؟ وتیان با، فەرمووی (صدق الله فصدقە)، (لەگەڵ الله عز وجل راستی كرد و الله عز وجل داواكەی بۆ هێنایەدی)، ئینجا پێغەمبەر ﷺ كفنی كرد و چووە پێشەوەو بەرنوێژی لەسەر كرد و لەناو نزاكەیدا بە دەنگی بەرز فەرمووی (اللهم هذا عبدك خرج مهاجرا فی سبیلك فقتل شهیدا فأنا علیه شهید)، (پەروەردگار ئەمە بەندەی خۆتە و وەك موهاجیرێ لە رێی تۆدا دەرچوو و بە شەهیـ*ــدی كـ*ــوژرا و منیش شایەتم لەسەری) (( أنَّ رجلًا مِنَ الأعرابِ جاءَ إلى النَّبيِّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ فآمنَ بِهِ واتَّبعَهُ، ثمَّ قالَ: أُهاجرُ معَكَ، فأوصى بِهِ النَّبيُّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ بعضَ أصحابِهِ، فلمَّا كانَت غزوةٌ غنمَ النَّبيُّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ سبيًا، فقسمَ وقسمَ لَهُ، فأعطى ما قسمَ لَهُ، وَكانَ يرعى ظَهْرَهُم، فلمَّا جاءَ دفعوهُ إليهِ، فقالَ: ما هذا؟ قالوا: قَسمٌ قَسمَهُ لَكَ النَّبيُّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ، فأخذَهُ فجاءَ بِهِ إلى النَّبيِّ صلَّى اللَّهُ علَيهِ وسلَّمَ، فقالَ: ما هذا؟ قالَ: قَسمتُهُ لَكَ، قالَ: ما علَى هذا اتَّبعتُكَ، ولَكِنِّي اتَّبعتُكَ على أن أرمى إلى ههُنا، وأشارَ إلى حَلقِهِ بسَهْمٍ، فأموتَ فأدخلَ الجنَّةَ فقالَ: إن تَصدقِ اللَّهَ يَصدقكَ، فلبِثوا قليلًا ثمَّ نَهَضوا في قتالِ العدوِّ، فأتيَ بِهِ النَّبيُّ يحملُ قَد أصابَهُ سَهْمٌ حيثُ أشارَ، فقالَ النَّبيُّ: أَهوَ هوَ؟ قالوا: نعَم، قالَ: صدقَ اللَّهَ فصدقَهُ، ثمَّ كفَّنَهُ النَّبيُّ في جبَّةِ النَّبيِّ، ثمَّ قدَّمَهُ فصلَّى علَيهِ، فَكانَ فيما ظَهَرَ من صلاتِهِ: اللَّهمَّ هذا عبدُكَ خرجَ مُهاجِرًا في سبيلِكَ فقُتلَ شَهيدًا أَنا شَهيدٌ على ذلِكَ )) . (صحيح النسائي ١٩٥٢) . #مامۆستا_عبدالرحمن_قلابندی #ئیسلام #تەوحید #جیهاد #اللەاکبر #لاالەالااللە

دەنگی باوەڕ
دەنگی باوەڕ
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 28 June 2024 11:11:40 GMT
1080
176
3
4

Music

Download

Comments

karzankalare28
مینمبەری ئیمان :
بَاْرَكَ اللّٰهُ فِیكْ
2024-07-04 10:56:27
0
sarxelhassan682
shef sarxel :
😭😭😭😭😭
2024-07-22 12:45:07
0
hangwen.frosh
A :
🌹
2024-07-27 02:42:44
0
To see more videos from user @dangybawar, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About