@gz.ahmad4d: ئەمشەویش‎ وەکوو هەموو شەوەکانی دیکە لە سووچێکی ژوورەکەمدا خۆم کرووشکە داوە وەکوو کۆچبەرێکی ناو یەختێک کە هیچ ئوومێدێکی نەماوە، وەکوو ئەو زیندانیەی هیچ سەردانێکی نییە، وەکوو ئەو مرۆڤەی بۆ هیچ کەسێک ، ‎.. گرینگ نییە وەک،،وەک،،وەک،،وەک، وەک زۆر شت ‎وەک ئەوەی خۆشت نەویستم وەک ئەوەی بۆت گرینگ نەبووم، خۆم سەرقاڵ کردووە بە بیر کردنەوە لە تۆ بیر ئەکەمەوە چی ئەبوو چی ئەبوو هەموو شتێک لەسەرەتاوە بە جۆرێکی تر بوایە .. بیربکەوە تەواوی ئەو هۆکارانەی وای کرد ئەمانە ڕووبدەن هیچیان هەڵەی ئێمە نەبوو هەمووی بەهۆی ئەوەوە بوو لەکاتێکی خراپدا ژیان بە یەکدی ناساندین لە کاتێکی هەڵەدا لە وەرزێکی ساردا لە بارودۆخێکی نائاسایدا ... هەموو شتەکان ئەکرا جیاواز بن ئەکرا جوانتر بن ئەکرا ئەوەندە خەمگین نەبن ئەکرا ببنە یادگاری جوان .. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێشتا پەشیمان نیم لە ناسینت .. هێشتا گەر کات بگەڕێتەوە دووبارە هەمان ئەو ڕێگایە هەڵئەبژێرمەوە کە ئەمگەیەنێت بە تۆ .. هەرچەندە بە ئازار و سەختیش بێت ‎ها چی ئەبوو ؟؟ ، چی ئەبوو ژیان یەکجار ڕۆڵی ئەکتەرێکی ڕزگار کەری ببینیایە و من و تۆی بە یەک بگەیاندایە، هەر چەندە من هیچ گلەییەکم لە تۆ نییە ئەزیزی من ئەوە من بووم نەمتوانی هەموو قسەکانی دڵم بە تۆ بڵێم، نەمتوانی بڵێم بە چ جۆرێک خۆشم دەویستی، ئەرێ خەجاڵەتم ئەزیزم شەرمەزاری لای خۆم و تۆشم، بەڵام ئەگەر ڕۆژێک بێت و کات بگەڕێتەوە بۆ سەرەتایی یەکتر ناسینی من و تۆ ئەمجارە تەواو ئەو احمد ە شەرمنەی پێشتر ئەنێمەوە لاوە و بە هەموو وجوودمەوە دێم بەرەو ڕووت و پێت ئەڵێم چەنێکم خۆش دەوێیت پێت ئەڵێم دەقەیەک بینینت بەسە بۆ خۆش بوونی تەواوی ڕۆژەکانم، پێت ئەڵێم هێندەم خۆش دەوێیت تا ئێستا هیچ کەسم ئاوا خۆش نەویستووە ئەرێ ئەزیزم هەموویت پێ ئەڵێم، وە ئەگەر ئەمانەش ڕووی نەدا تۆ بێتاقەت مەبە من هیچ کاتێک گلییەکم لە تۆ نییە، بەڵام ئەزانی ئەزیزم ئەزانی یەکتر بینینەوەی من و تۆ زۆر زەحمەتە چوونکە من چەند ساڵێکە ژیانی غوربەت و تەنیایم هەڵبژاردوە، ئەرێ ئەمەوێ لە کۆتایی دێڕەکانمدا بڵێم چاو جوانەکەی من دیدار من و تۆ کەوتە قیامەت ‎باوەڕ ناکەم ژیان دەرفەتی ئەوەمان پێ بدات دووبارە یەکتر ببینینەوە، چوونکە من و تۆ زۆر لە یەکەوە دوورین لەوانەیە من زۆر لە تۆ دوور بم بەڵام تۆ بۆ من وانیت تۆ هەمیشە هاوسەفەری من بوویت، هەمیشە وەک یادگارییەکی جوان لە دڵمدا هەڵم گرتوویت و هیچ کات لە بیرت ناکەم چوونکە تۆ ئەزیزی گیانی، هیوام هەمیشە دڵخۆشی و کامەرانیتە هیوام وایە پێکەنین هەمیشە هاوڕێت بێت هەر چەندە لە منت تۆراندووە، هیوام وایە ڕێگات ڕۆشن بێت وەک ئەو هەستانەی من بۆ تۆم هەبوو، هەمیشە باش و تەندرووست باش بیت لەگەڵ ئەو کەسەی ئێستا لە ژیانت دایە هەمیشە بەختەوەر بن پێکەوە نازدارەکەی من ‎کاتێک ئەم دێڕە ئەنووسم وا ئەزانم ئەمرم و زیندوو ئەبمەووە چوونکە وەک ئەوە وایە خەونی چەند ساڵەی خۆت بە دەستی خۆت پێشکەشی کەسێکی دیکە بکەیت، بەڵام ئتر ژیانە ئەبێت قەناعەت بێنین کە مەرج نییە ئەو کەسانەی لە دڵماندان لە ژیانیشمان بوونیان هەبێت، بەڵام من هەرگیز واز لە چاوەڕوانیت ناهێنم وە ئەمە هەموو ‎ئەوەیە کە من دەیزانم، ماڵ ئاوا چاو جوانی من ‎.هەمیشە خۆشم ئەوێیت #أحمد♡♕

احمد.♡
احمد.♡
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 28 June 2024 22:03:39 GMT
30128
2118
53
202

Music

Download

Comments

elya13518b
ئیلیا :
مێشکی هیلاک و دڵی مردوو و ئەم نوسینانەش …
2024-08-04 16:51:09
5
mariaaaaaaa9
mar ঔ :
تکایە کۆپی ئەم دێرەم ئەوی ؟
2024-07-18 22:48:03
3
ra_zgo
#𝒓𝒂𝒛𝒈𝒐🎖 :
kak a7mad🌷
2024-07-20 20:04:05
2
_aaa4raa
﮼ئاریاس🖤. :
Lam duana taibata🔥..
2024-06-28 22:23:44
3
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🖤🫧
2024-07-17 15:53:34
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🤍🫶🏻
2024-07-17 15:53:27
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🫧🩶
2024-07-17 15:53:18
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🤍🫀
2024-07-17 15:53:13
0
zaidn_79
zaidn_79 :
ئەو شتانە هەر بەجدی هەمووی ژیانی خۆتە🙂💔یان هەروا نوسیوتە؟
2024-07-20 00:03:19
0
d.m9i3
D.N.H🐆 :
❤️‍🔥
2024-06-28 22:15:10
1
..alq4a
🕊️. :
🖤🖤🖤
2024-06-28 22:08:59
1
xx.rasha01
xx.rasha01 :
💙
2024-07-17 15:57:33
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
✨🖤
2024-07-17 15:57:36
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🥰
2024-07-17 15:57:34
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
💙
2024-07-17 15:57:40
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
♥️✨
2024-07-17 15:57:34
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
♥️
2024-07-17 15:57:32
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🖤✨
2024-07-17 15:57:31
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🥺
2024-07-17 15:57:29
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
💙
2024-07-17 15:57:29
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🥰
2024-07-17 15:57:28
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🖤
2024-07-17 15:57:27
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🌹
2024-07-17 15:53:43
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
🧿💙
2024-07-17 15:53:38
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
♥️✨
2024-07-17 15:53:46
0
To see more videos from user @gz.ahmad4d, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About