@gz.ahmad4d: دڵدارە‎ نەبووەکەی من دوبارە هاتمەوە و بە دێڕێک دەست پێ ئەکەم و نازانم چۆن کۆتایی دێت ئەم نووسینە ڕاستی ئەم نووسینە کۆتاییەکەی وەک چارەنووسی من نادیارە، بەڵام من چیبکەم ئەوەی لە دەستم دێت نووسینە ئەڵێم بەشکم ڕۆژێک یەکێک لەم نووسینە بێ ئومێدانەی من بەر چاوە جوانەکانت بکەوێت و بگەڕێیتەوە، بەڵێن بێت ئازیز ئەو ڕۆژەی کە خۆت دێیتەوە ئیدی واز لە نووسین بێنم، ‎بەڵێن بێت ئتر وەرەقە نەڕازێنمەوە بە جوانییەکەت بە بێوەفاییەکەت بە هیچ شتێکت، نازانم ئەزیز چۆن ئەم خەڵکە تێبگەیەنم، ڕاستی بڵێم من بێزار بووم ئەوەنەی بنووسم و خەڵک بڵێت جوانە، ئاخر بێ تۆیی کوێی جوانە ..؟؟ ‎ها کوێی جوانە هااااااااا ....؟؟؟؟ ‎بەڵێن بێت ئەو ڕۆژەی تۆ دێیتەوە دڵم وەک دیارییەک پێشکەشتی بکەم و بەفرەکان بتووێنەوە وەک دڵی من ، ‎کۆترەکان گۆرانیت بۆ بڵێن و شەقامەکان چۆڵ ببن بۆ من و تۆ، بۆ چەند چرکەیەک سەیرت بکەم و ئارامی بێتەوە بە گیانمدا، ئەزیز ئەگەر بمزانیایە بەم جۆرە هۆگرت ئەبم، هەرگیز خۆشم نەدەویستی ئەو ساتەی بۆ یەکەم جار تۆم بینی لە مێشک و دڵم دەرم دەکرد، ئاخر ناکرێت بچکۆلانەکەی من ناکرێت من تینووی دیدارتم و یەکێ هەموو ڕۆژێک چاوەکانت ئەبینی، یەکێک هەموو ڕۆژێک پیاسەت لەگەڵ ئەکات لە کۆڵانە تەسکەکانی شاردا، لە کاتێکدا من بۆ ساتێک تۆ دێیتە خەونیشم من بۆ چەند چرکەیەک خەیاڵ ئەمباتەوە و دڵخۆشم ئەبم ‎ئێستا ئەتوانیت پێم بڵێیت کوا عەدالەتی ژیان کواا ..؟؟ ‎ئێستا چ دکتۆرایەک و چ فەیلەسووفێک و چ شێخ و مەلایەک و چ دکتۆرێکی نەفسی و چ زانایەک ئەتوانێت بۆ منی بسەلمێنێت کە ژیان جوانە ؟؟ ‎من زۆرم داوا نەکردوە ئەڵێم تەنها جارێک سەرێک لە ویژدانت بەو وەرە سەرێک لەم نووسەرە غەمگینەت بە ئەزیم ئەوەنەم هەر پێ دەر دەچێت، باشە ئەزیزم بیرت نەچێت بێیت ها من زۆر دەمێکە چاوەڕێم وەرە ‎ئەزیز بەس تۆ وەرەوە وەرەوە ئازیز وەرەوە ئەوەنەم تکا لێ ‎کردی ئەو خەڵکەش خەریکە بێزار ئەبن لەم نووسینانە، ‎دیوارەکانیش هاتنە تکا تا دەرگاکە بکەیتەوە، نازدار ئەم ڕۆژانە مێشکم زۆر ئاڵۆزە شەوان درەنگ ئەخەوم و بەیانیان درەنگ هەڵدەستم لە خەو نازانم ئەزیزم نازانم چۆن بۆتی باس بکەم، هیچ شتێکت نەهێشتەوە بۆ قسە کردن، بەڵام ئەوەنەت پێ ئەڵێم ماندووم،،شەکەتم،،حەوسەڵەی هیچم نەماوە، من ببورە دەست و پلی نامە نووسینیشم نەماوە تا بتوانم تێت بگەینم چیمە و چیم نیمە، بەڵام ئەگەر دوای چەند ساڵێک لە شەقامێکی ئەم شارە خوا دیدارێکی من و تۆیی ڕێکخست بەڵێن بێت ئەمجارە هەموو شتێکت پێ دەڵێم ئەمجارە قسەکانی دڵم ناشارمەوە، ئەمجارە بە هەموو وجوودمەوە دێمە بەر دەمت و ئەو "احمد" ەی پێشتر نەبم کە لەبەر شەرم نەمتوانی قسەکانم پێت بڵێم، پێت ئەڵێم ئەم ڕۆژانەی بێ تۆ بووم بە دە ساڵ لێم ڕۆیشت، پێت ئەڵێم لە بێ تۆیدا هەموو شتێکم لە بیر کردبوو تەنها تۆ نەبێت، پێت ئەڵێم بە خەیاڵی تۆ دەەخەوتم و بە خەیاڵی تۆش لە خەو هەڵدەسام، ئەرێ ئەزیزم پێت ئەڵێم ‎کە لە نەبوونیت پەنام بۆ تەنهایی برد نەک باوەشێکی تر ‎پێت ئەڵێم لە نەبوونیت هەموو ڕۆژیک ئەڕۆشتم بۆ ئەو مەکتەبەی چوار ساڵی ئامادەیی لێی بووین و تا کەمێک بە ناو یادگارییەکانمان بڕۆم و حاڵم باشتر بێت، پێت ئەڵێم چەن تامەزرۆیی بینینت بووم ئەرێ هەموویت پێ ئەڵێم ئەزیزم قسەی زۆر جوان و بریقە دارم بۆت حازر کردوە بەڵام من تەنها چاوەڕێم دیدارێکمان بۆڕێکەوێت و دووبارە بتبینمەوە، بەڵام من دڵنیاشم کە ‎ئەو ڕۆژە زۆر درەنگە بۆ ئەم قسانە چوونکە ئەو کاتە من مردووم و ناتوانی بگەی بە دیدارم و بتبینم، بەڵام بزانە ‎ئەگەر هاتوو ڕۆژێک مردن پێش کەوتوو یەخەمی گرت ئەوە من لەو دنیاش داوا لە خودا ئەکەم کۆپیەکی تۆم پی بخەشێت، من هیج کاتێک تۆ لە بیر ناکەم ‎.هەمیشە ئەوەت لە بیر بێت چاو جوانم

احمد.♡
احمد.♡
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 02 July 2024 21:48:01 GMT
60347
4909
54
496

Music

Download

Comments

r4yullyy.17
ڕەیـــــان 💚🍸- :
ناو گۆرانی
2024-07-21 19:29:05
3
xraa.752
🖤 :
Nawe gorani🖤?
2024-07-12 01:19:26
5
h_amzaa0
بـێــجـەو.♡︎ :
بژیت
2024-07-03 08:24:01
5
vv.surayaaa
𝐒𝐮𝐫𝐚𝐲𝐚💙 :
💔🫠
2024-07-22 10:35:37
3
t.al4r
🐆 :
دێرنیرس💔🌚
2024-07-20 23:52:32
3
twana_qzhlul
Twana_Qzhlul :
Xoshtrin film🥲🖤
2024-07-22 22:19:29
1
emaad.mziri
عِ :
💔🫠
2024-07-21 23:34:41
2
locked450
locked450 :
Nakre hamw jarek baw nwsinana zyatr dllm pr be💔
2024-07-21 05:35:19
6
lookoutforyourself58
ئیلیا :
گۆرانیەکە…🖤
2024-07-19 15:51:02
11
mangashau.00
‘ :
چ هەڵەیەک لەمن ڕوویدا کەوا من ناوێ🌚🌚’
2024-07-20 10:32:27
22
saad_abdula
︎︎︎︎︎︎︎︎︎︎🖤 :
چی ئـەگەر ئـەوو هیچ لەو تێکستانەی تۆ نەبینێت کە بـەردەوام بۆی دەنوسی💔
2024-07-02 22:36:20
12
m4.s1y
﹆-𓍼♥️ :
بەو دڵ ڕەقیەمەوە هەر خۆشمەوێ و لە بیرم نەکردوە چاو ڕەشەکەم 🥰🖤
2024-07-20 20:35:04
6
pesh4_aa
﮼پئشە🖤 :
Dllimn🖤
2024-07-03 23:07:26
4
7ama2846
7AMA :
ئەو گۆرانیە٫٫٫😮‍💨🖤
2024-07-19 22:06:41
3
regay_rast466
🤭لاڤه 🥰 :
من بوتو واده مرم توبوكي بيده كه ني💔
2024-07-22 13:07:05
2
kam_ily991
𓏲ּ𝓚𝓪𝓶𔘓𝓲𝓵𝔂𖥔 ݁ ˖ :
ئەزێت نەبێت ئەو نوسینەم لۆ بنێرن
2024-07-21 00:50:28
2
naz_ss41
Dutch_land :
گۆرانی لێگەرێ وێنەکە خۆی ئەدوێت🖤
2024-07-30 00:31:24
0
h1u4_0
👾 :
🖤🥀
2024-07-03 16:41:26
5
matin.rebin
Matin💕! :
🥰🥰🥰
2024-07-21 06:59:58
3
l4m_cr4azy
66xPAYA٭💜 :
🖤..
2024-07-20 11:28:29
3
fato.x27
sick :
@Sh.T💍💜 🔥.
2024-07-19 16:33:54
3
b_bala01
﮼باله🖤. :
🖤.
2024-07-21 09:08:13
2
ra_zgo
#𝒓𝒂𝒛𝒈𝒐🎖 :
🌷
2024-07-20 20:09:05
2
amirmuhamad9
Amir Muhamad :
😅🖤
2024-07-20 13:22:36
2
shoxan.zangana
shoxan.zangana :
💔
2024-07-02 23:51:40
4
To see more videos from user @gz.ahmad4d, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About