@fryaas: گەر کرا ڕۆژێک وەرە ، گەر کرا لەم ژیانەدا ڕۆژێک وەرە ، گەر کرا دەمەو ئێواراێنێک پێش خۆر ئاوابوون وەرە ، گەر کرا ڕۆژێک غروورت بخە بن پێت و وەرە ، گەر کرا پێش ئەوەی یەکێکمان بمرین وەرە ، بەڵێ ئازیزم پێش مردن وەرە ، وەرەو با پێکەوە لە شوێنێک دا بنیشین و باسی ساڵانی لاوی بکەین ، من باسی هەموو ساتەکانی بێ تۆیمت بۆ ئەکەم ، من باسی ئەو کاتانەت بۆ ئەکەم کە بێ تۆ بووم و پێت ئەڵێم بە هۆی نەبوونیتەوە چی بەسەر ژیانمدا هات ، بۆت باس ئەکەم و پێت ئەڵێم کە بە هۆی تۆوە لەماوەی چوار ساڵدا چۆن لە فریاسێکەوە گۆڕام بۆ فریاسێکی تر، بۆت باس ئەکەم و پێت ئەڵێم نەبوون چی زەڕبەیەکی لە ژیانمدا ،گەر کراو ڕۆژێک لەم ژیانەدا هاتیت پێت ئەڵێم کە بێ تۆ چۆن هەموو ڕۆژ ورد بوونی خۆمم ئەبینی ، باسی ساڵانی پێش شانزە ساڵیم ئەکەم و پێت ئەڵێم پێش ئاشنابوونم بە تۆ چۆن ئەژیام و دواتر باسی ئەو ساتەت بۆ ئەکەم کە ئاشنا بووم بە تۆ و باسی ساڵانی دوای شانزە ساڵیمت بۆ ئەکەم ، ئەوکات تێ ئەگەیت مرۆڤێکت چۆن لە ژیان سەرگەردان کرد ، بۆت باس ئەکەم تا بزانیت چۆن مرۆڤێکت بێ ئومێد کرد ، بۆت باس ئەکەم تا بزانیت چی زەرەرێک بوویت بۆ عومری گەنجیم ، گەر کرا و ڕۆژێک هاتیت تۆ بۆم باس بکە تا بزانم ئەو کاتانەی من بەهۆی تۆوە ناخۆشترین ڕۆژەکانی ژیانم بەڕێ ئەکرد تۆ چۆن ڕۆژەکانت تێ ئەپەڕاند ..؟؟ ، بۆم باس بکە تا بزانم ئەو کاتانەی من بەهۆی تۆوە لە خودا ئەپاڕامەوە و دوعای مردنم لە خۆم ئەکرد تۆ بە چییەوە وا سەرقاڵ بوویت کە منت لەبیر نەبوو..؟؟ ، بۆم باس بکە تا بزانم چی هۆکار بوو کە بۆ ساتێکیش منت لە بیر نەبوو ..؟؟، گەر کرا و ڕۆژێک ڕێ کەوت بۆ کەمێکیش بێت وەرە ئاخر ئەزیزم کەمێکی تۆ زۆری هەموو شتێکە، گەر کرا و ڕۆژێک هاتیت ئازیزی دڵم پێم ئەڵێی بۆ وات کرد ژیانم بەم جێگەیە بگات..؟؟ پێم ئەڵێیت بۆ ئومێدێکت پێ دام و دواتر بێ ئومێدت کردم ..؟؟ ، گەر کرا ئێوارەیەک پێش خۆر ئاوا بوون وەرە ، تا پێکەوە لە بەرزاییەکی ئەو شارەی کە من و تۆی پێک ئاشنا کرد دا بنیشین و سێر ئاسمان بکەین و بەدیار خۆرئاوابوونەوە سەر لەسەر شانی یەک هەموو قسەکانی دڵمت بۆ بکەم ، ئەو کات ئەو ترس و شەرمەی کە وای کرد هیچ کات خۆشەویستییەکەمت بۆ باس نەکەم فڕێی ئەدەمە لایەکەوە و بێ گوێدانە وەڵامەکەی تۆ پێت ئەڵێم خۆشمدەوێیت، ئەو کات گەر لەسەر شانەکانت بشمرم کێشەم نییە ،چوونکە لەسەر شانی ئەو کەسە ئەمرم کە تەواوی گەنجیم بۆی ژیام ، بەڵێ ئازیزم من ئەمەوێت تەنها ئێوارەیەک یەک ئێوارە لە تەواوی عومرتا بۆ من تەرخان بکەیت و ئەو ئێوارەی ڕۆژەت بۆ من دا بنێیت ، تا پێکەوە سێر خۆرئاوا بوون بکەین ئەوسا ،بەدیار خۆر ئاوابوونەوە پێت بڵێم ئازیزم تۆ ڕۆڵی خۆر ئاوا بوونت بینی لە ژیانمدا، پێت ئەڵێم کە بە هۆی تۆوە چۆن خۆر ئاوا بوو و تاریکی لەدوای خۆیدا هێنا ئاوهاش تۆ تاریکیت بۆ ژیانم هێنا و منت ئاشنا کرد بە دڵتەنگی ، هەر ئەوسا بەدیار هەڵهاتنی مانگەوە پێت ئەڵێم کە تۆ ڕۆڵی مانگیشت ئەبینی ، بەڵام بۆ کەسێکی تر ، پێت ئەڵێم ئەو کاتەی وەک خۆر ئاوا بوویت لە ژیانمدا ، بوویتە مانگ و بۆ تاریکی کەسێکی تر بوویت بە ڕووناکی و هیوا و ئومێدت پێ بەخشی ، وە ژیانی منیشت تا دوونیا دوونیایە تاریک و بێ ئومێد کرد ، توخوا ئازیزی دڵم ئەوکات پێم ئەڵێی بۆ ئەم کارەت لەگەڵ مندا کرد و وات لە ژیانی من کرد ..؟؟ ، ئاخر ئازیزی دڵم تۆ دەستەکانی منت بەردا و دەستی کەسێکی ترت گرت ، تۆ منت وەلا ناو باوەشت بۆ کەسێکی تر کردەوە، ، تۆ پشتت لە منێک کرد کرد کە بە هۆی تۆوە پشتم لە هەمووان کرد ، تۆ منت لە خۆت دوور کردەوە هێند دوور کە نەم ئەزانی ئایا بوونت لەم ژیانە وێرانکەرییەدا ماوە یاخود نا ، گەر کرا و دەمەو ئێوارەیەک هاتیت ئەوسا پێت دەڵێم گەر تۆ بتەوێت،دیسان دەتوانیت بە یەک نیگا خەمەکانم کەم بکەیتەوە ، توخوا ئازیزی دڵم ئەو کات وەک یەکەم بینینمان دیسان نیگام بۆ ئەکەیت..؟؟ - -جۆینی تێلێگرام ببن لە بیۆیە نووسینەکانم داناوە #فریاس

فریاس.♡︎
فریاس.♡︎
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 12 July 2024 21:22:42 GMT
47791
3103
284
289

Music

Download

Comments

dina.04
𝐃𝐢𝐧𝐰𝐥𝐥𝐞🪬" :
هەرجارێك پۆست ئەکەی وشە بە وشەت ڕستە بە ڕستەت ئەمخاتە گریان🌚"
2024-07-12 21:40:44
41
december.ff
𝐅𝐑𝐌𝐄𝐒𝐊 :
ئاخۆی چی وای لێکردوی ئەم ووتانە بڵێت🥰💔
2024-07-17 19:02:07
4
ham4aa.1
~ :
ئاخر ئەزیزم كەمێكی تۆ زۆرێكی هەموو شتێكە😍
2024-07-22 00:46:49
2
aoka_11
ئاۆکە🖤. :
خۆشترین گۆرانی بو لەلای من💔
2024-07-16 18:00:16
1
_n11228_
♡ :
fryas🖤..
2024-07-12 21:35:27
4
universe.976
я :
6:33
2024-07-13 03:33:45
2
kak_suhayb
𝓢𝓤𝓗𝓐𝓨𝓑.🖤 :
bray juanm🖤
2024-07-13 08:28:42
1
l4vin_m7
﮼لاڤە :
فریاسی ئەزیز وەک هەمووکاتیک تاێبەتی💔🌚
2024-07-12 21:27:31
5
mahmood__555
Mahmood :
ناییتەوە فریاسی برام 💔😔
2024-07-13 18:50:36
2
zma75y
_𝐙𝐀𝐌𝐎 :
Fryassss😍🖤
2024-07-13 16:02:02
1
hamaax3
𝐻𝒶𝓂𝒶🖤, :
فریاسی ئازیز لا دڵان 😍💔
2024-07-12 23:19:12
3
eso_edit0rr
1986. :
کەسە ئازیزەکەم🖤
2024-07-14 22:58:24
0
xx.rasha01
xx.rasha01 :
ئه بێت ئازارەکەت هێندە گەورەبێت وا رووخاو بێت کاکەم
2024-07-12 22:22:23
6
reba_zzz
𝚁𝚎𝚋𝚊 🤎 :
ئاخر ئەزیزم کەمێکی تۆ زۆرێکی هەموو شتێکە💔
2024-07-14 06:38:49
5
ii.maroon
. :
🙂Xoshtrin flimm
2024-07-13 21:35:15
2
_pluto.1
𝑲𝒊𝒓𝒊𝒕𝒐 ★ :
Nauiiii goraniiii?
2024-07-30 16:58:46
2
m4ghrur_
🖤» :
ڕێک قسەی دڵی من بۆ ئەو بەڵام غرورم ڕێگەم پێ نادات بۆی بنێرم😆💔
2024-07-13 11:15:12
1
the_9al1a
ئـــەلـــــە🖤 :
hanasakam ❤️
2024-07-12 22:26:04
1
t4r4ni.13
٫٫تـارانــی🖤،، :
ئەتوانم هەمان پۆستت پۆست بکەمەوە💔😅؟
2024-07-21 21:25:08
3
liry.mch
liry.mch :
Fryas jan♥️
2024-07-13 15:23:11
2
hala_y_shwana
HaLa :
kak fryasy gull ❤
2024-07-12 21:53:18
2
ay4d_ali
"ئــەیــک𓆩🇮🇹⃤𓆪" :
عەزێت نەبێ ئەو وتەیە بنێری🖤🥀
2024-07-13 20:01:24
1
divoon4h
Erbil•Baghdad 🖤🇮🇶🫶» :
برام 🖤
2024-07-13 09:47:24
1
kak_suhayb
𝓢𝓤𝓗𝓐𝓨𝓑.🖤 :
Ruhm🖤🥰
2024-07-13 08:28:19
1
To see more videos from user @fryaas, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About