@kuninganplate: #fyp #selfreminder #xybca #You

YOU
YOU
Open In TikTok:
Region: ID
Friday 19 July 2024 08:39:40 GMT
17337
933
4
92

Music

Download

Comments

nurulhikmah52931
nurulhikmah52931 :
bnr 🤣
2024-07-19 08:43:22
1
viakiaydemak06
Zahirah Abdullah :
i'm the villain aku yang memilih aku yang menanggungnya
2024-08-04 02:49:40
0
To see more videos from user @kuninganplate, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

کاتژمێر ٦:‎۱۲ دەقەی شەوە و تازە لە کار گەڕاومەتەوە ‎هەموو گیانم تێک چووە بەسەر یەکدا، لە هەمان کاتدا ‎مێشکیشم زۆر ماندووە، دڵتەنگی سەرتاپای گیانی داگرتووم ‎لە هەمان کاتدا لە غەریبیشیم دڵتەنگییەکە بووە بە دوو ئەوەنە، ئتر من هەر غەریب بووم لە وڵاتان، لە ناو دڵی تۆ ‎بە هەرحاڵ ویستم وەک هەموو شەوەکانی دیکە بێم و بە دێڕێک دەست پێ بکەم و بە دێڕێک پڕا و پڕ لە نا ئومێدی کۆتایی پێ بهێنم و بڕۆم ‎خۆم خەریک کردوە بە بیر کردنەوە لە تۆ لەو یادگارییە ‎شیرینانەی لەگەڵ تۆ دروستم کردبوون ئێستا دانیشتووم و ‎یادی هەموویان ئەکەمەوە ئەبینی ئازیز ئەبینی چەن سەیرە ‎ئەو یادگارییانەی پێکەوە درووستمان کرد ئێستا بە تەنها  ‎یادیان ئەکەمەوە، ژیان هیچ عەدالییەتێکی تێدا نەماوە ‎کۆتا قسەکانتم بیر ماوە کە وتت نامەم بۆ مەنێرەوە، بەڵێ هەر بۆیەش هەموو شەوێ لێرە ئەینووسم ‎وە لە کاتی نووسینەکەدا چوومە بیر و خەیاڵاتێکی قوڵەوە ‎هەموو ئەو چرکە ساتانەم بیر کەوتەوە کە لەگەڵت بووم  ‎.. ئەزانی ئازیز لە دوای ڕۆشتنی تۆ هەموو شتێک گۆڕاوە ‎ئەو مەکتەبی ئامادەییەی پێکەوە چوار ساڵ لێی بووین لەم ‎ماوەیەدا سەردانم کرد، زۆر شتی تێدا گۆڕاوە مامۆستاکانی هەموویان پیر پیر ببون، ئەو دارەی تۆ لە ژێریدا لە کاتە ‎بەتاڵەکاندا کتێبت لێ دەخوێندەوە سیس بوو گەڵایەکی پێوە نەمابوو، ئەو ساحەیەی ئەو کاتانەی دەرزمان نەبوایە یەکترمان لێ دەبینی چیتر سیمایەکی جوانی نەبوو، وە ئەو ‎شیرنی فرۆشەی دەرەوەی قوتابخانەکە کە هەمیشە تۆشیرینیت لێ دەکڕی شوێنەکەیان ڕوخاندنەوە و قەرارە ‎بیکەن بە باڵەخانەیەکی گەوورە، بەڵی ئەزیزم زۆر شت گۆڕاوە شتەکان گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا هاتووە ‎ڕاستی من ئەگەر لە کوردستان بوومایە دووبارە دەچوومەوە ئەو مەکتەبەی پێکەوە لێی بووین، هەر چەندە تۆ چەند ساڵێک ئەبێت جێت هێشتوووە و دوای ژیانی خۆت کەوتوویت بەڵام من بۆ ئەبەد تۆ و یادگارییەکانت لە ناو بەشی چەپی سینەم حەشار دەدەم، ئەرێ ئازیز لە کوردستان بوومایە دووبارە دەچوومەوە بەڵام من چەند ساڵێکە ژیانی غوربەت و تەنیایم هەڵبژاردوە و زۆر دوورم ‎بەڵام ئەوەی لە هەمووی زیاتر خەفەتم پێ ئەدات ئەوەیە ‎،،تۆش گۆڕایت،، منیش گۆڕام،،ژیان گۆڕا ‎ئەوەی زیاتر خەفەتم پێ ئەدات ئەوەیە کە ئیدی  ‎نە تۆیەکی جوان و ڕازاوە هەیت نە منێکی گەنج ‎بەڵام من بە ڕۆشتنی تۆ ئەزموونم کرد، ئەزموونێکی گەوورە ‎بەڵام هێشتا زۆر شت مابوو ئێمە پێکەوە بیکەین زۆر شەقام ‎مابوو کە پێکەوە بی پێووین، زۆر قسە مابوو کە پێکەوە بیکەین، ڕۆشتیت و مەجالی هیچ کام لە مانەت نەدا ‎منیش بۆ کۆتا جار هاتمە یەکەم شوێنی یەکەم یەکتر بینینمان کەمێ دانیشتم ،لەوێ ڕاستی زۆر دانیشم وتم لەوانەیە تۆش بێیت بۆ هەڵدانەوەی یادگارییە کۆنەکان ‎بەڵام نەهاتیت، بۆ کۆتا جار هاتم ئازیز ‎کەمێ لە شووێنی یەکەم یەکتر بینینمان دانیشتم وو ‎دووبارە سەر لە نوێ ئاوی ئەو دارەم دایەوە کە تۆ مەیلت لێی بوو، وە منیش ماڵ ئاواییم لێ کردیت و ئێستا ‎، ساڵێک و دوو مانگە لە بەریتانیا لە شاری بێرمینگهامم ‎شەقێکم لەو نیشتیمانە بێ ڕەحمە دا کە تەنها بۆ ‎یەک جاریش دیدارێکی من و تۆی ڕێک نەخست ‎ئەزیزەکەی من لێرە هەموو شتێک وەک ئەوەیە کە پێکەوە خەیاڵمان بۆی دەکرد، بەڵام تۆ نیت تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ ‎لە کۆتایدا گەشتمە ئەو قەناعەتەی نە تۆ منت ئەوێت نە ‎نیشتیمانی بێ بەزەیی، تۆ و نیشتیمان برینێکن  ‎.. هەرگیز و هەرگیز ساڕێژ نابن  ‎پێم خۆش بێت یان ناخۆش، باش بێت یان خراپ ئیتر ژیان وێسگەیەکە زوو یان درەنگ هەر ئەگەیت بە خاڵی ‎.. کۆتایی، وە منیش گەیشتم ‎.خوات لەگەڵ گوڵی ژاکاوی ژیانم هەمیشە خۆشم ئەوێی #أحمد♡♕

About