@doloriita_: یاره‌ ژیکه‌ڵانه‌که‌م، گوڵم به‌ هه‌ر نیگایێ، مه‌وجی چاوه‌ مه‌سته جوانه‌که‌ت، ده‌چێته‌ ناو دڵم، هه‌ر به‌ گوێی دڵم گوێ ده‌گرمه‌ گرفه‌‌گرفی شێعرە‌ ئاگرینه‌که‌ت شێعرە ڕێک‌ و پێکه‌که‌ی به‌ تاو و تینه‌که‌ت هه‌ر به‌ چاوی دڵ ده‌ڕوانمه‌ دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت تۆ ئه‌وینمی، ڕێک‌ و پێکترینه‌ شێعری تاکوو ئێسته‌ هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی  تۆ هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی هه‌ر ده‌که‌ومه‌ سه‌ر هه‌وا، به‌ هه‌ڵفڕینه‌که‌ت به‌ جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت  به‌ شێعری باڵی چه‌نده‌ ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت، مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت لاده‌ لاده‌ لاده‌ لاده‌ له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت خۆشه‌ویسته‌که‌م، عه‌زیزه‌که‌م، گه‌زیزه‌که‌م تاقه‌ ڕۆڵه‌ جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت ڕۆڵه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م تۆ هه‌زرار ئایه‌تی، له‌ کانیاوی پڕ له‌ ئاو و خیزه‌که‌م له‌ کاتی تونیایه‌تی به‌ چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی، تۆ قیامه‌تی، دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی تۆ ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی تۆ په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده‌ هێنمی تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی خوێنی خوێنه‌که‌م، هیچ وه‌بیرته‌ ئه‌وده‌مەی که‌ که‌وتمه‌ جه‌غزی که‌سکه‌ که‌سکی چاوه‌ مه‌سته‌ که‌سکه‌کانی پڕ له‌ سیحر و جوانی تۆ؟ بوومه‌ مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه‌ مه‌سته‌کانی تۆ؟ ده‌ستی خۆم بڕی! ده‌ستی خۆم بڕی به‌ به‌ژنی باڵی شێعری ئاڵی ته‌م‌ نیشانی تۆ بۆیه‌ کورته‌ ده‌ستی ئه‌من و خوێن ده‌بارێ هه‌ر له‌ هه‌وری عاسمانی مانی تۆ جوانه‌ بووکه‌که‌، هه‌ر هه‌نووکه‌ ده‌مهه‌وێ که‌ بێمه‌ جێی ژوانی تۆ، مه‌رگی کۆرپه‌ نازه‌نینه‌که‌ت لاده‌ لاده‌ لاده‌ لاده ‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت  ها ترووسکه‌که‌م، جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شێعری شه‌و شه‌وه‌ به‌و نیگایه‌ پاکه‌ مه‌نده‌یه‌ت وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لاهه‌لاکه‌، ببیه‌ شێعره‌که‌م، ببیه‌ شێعره‌که‌م تاکه‌ ڕۆشنایی خاته‌ هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی تاسکه‌ تاسکی ئاسکی باسکی بسکه‌که‌ت لاده‌ لاده‌ لاده‌ لاده ‌له‌چکه‌ ته‌سکه‌ که‌سکه‌که‌ت  قاسم موئەیەدزادە(هەڵۆ) - یارە ژیکەڵانەکەم #doloriita_

doloriita_
doloriita_
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 28 July 2024 17:52:07 GMT
8758
355
23
38

Music

Download

Comments

ll.hamno
Hamno dler :
لە گۆڵی دەقەی ٩٠ ئەچێ 🔥✨
2024-07-28 19:34:21
3
jwanii.xanm
jwani.xanm :
شیعری کێیە ئەزێت نابێ ئینجا سەرکەوتووبیت ئافەریم 🌷🌷💐
2024-08-29 19:01:19
2
b4awann
BawaN :
بە ڕاپیش هەیە🙃
2024-08-09 19:11:43
2
0.abdullla.0
✹ :
لەلایان کێوە گۆترایە؟
2024-08-03 21:53:00
1
linaxan28
lina Xoshnaw :
♥️♥️♥️
2024-08-02 15:28:41
1
19gggg
G :
💗
2024-07-29 09:53:25
1
alledawdy
ALLE|ئــاڵـێ :
😍😍
2024-07-28 22:28:13
1
arkantaib
♔♔ 🇦 🇷 🇰 🇦 🇳☻♔♔ :
💙
2024-08-05 14:46:18
0
s5llmfuv
S :
تۆ ئەوینمی ,رێکوپێکترینە شیعری تاوەکو ئێستا هەڵنەبەستراوی ژینمی♥️.
2024-08-03 10:12:10
2
paiwand.jamal1
paiwand.jamal1 :
لادە لادە لادە لەچکە تەسکە کەسکەکەت 💚 خودا لە جوانی ئەم شیعرە 🥀 دوبارە دەستت خۆش جوانیەکان بە گوێمان دوبارە ئاشنا بکەوە 🖤
2024-07-28 18:30:04
1
s0z.y
𖣂︎ :
gr
2024-07-29 08:40:32
1
To see more videos from user @doloriita_, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About