@x4nmi.tehran1: ‎دەمەو بەیانی ئەمڕۆ کە یەک شەممە ئەکات ‎بڕیارم دا سەردانی باوکم بکەم و کەمێک ئاو لەگەڵ خۆم ببەم نەوەک گوڵەکانی چواردەووری باوکم وشک ببن ، گەیشتمە گۆڕستان کە خەریک بوم بەرەوە لای باوە گیان بەڕێ ئەکەوتم لە دوورەوە بەو بەیانیە مناڵێکی کوڕی بچوکم بینی بە تەنیا هاتبوو لەناو گۆڕستانەکەیا ئەسوڕایەوە بە جلوبەرگێکی دڕاو و خۆشی لاواز ئەهاتە بەرچاو ، کە من نزیک بوومەوە لە گۆڕی باوکم ئەو مناڵە هاتە سەر ڕێگاکەم و پێشی لێگرتم، چاوەڕێ بووم قسەیەک بکات بەڵام هیچی نەوت ئیتر خۆم لێی نزیک بوومەوەو سەلامم لێکرد و لەگەڵ خۆم بردم بۆلای باوکم، من لە ئاودانی گوڵەکان تەواو بووم ئیتر سەلامم لە باوە گیان کرد و بە بێدەنگی سەیری کێلی قەبرەکەی باوکم ئەکرد ، بیرم چوبۆوە کە ئەو کوڕە میوانی من و باوکمە تا خۆی پرسی لێم: دادە ئەمە کێیە؟ منیش وتم : باوکمـە ئەزیزم ، لەدڵی خۆمدا وتم مادام خۆی دەستی کرد بە پرسیار با منیش هەمان شتی لێ بپرسم و وتم: ئەی تۆ چی ئەکەی لێرە ئەزیزم؟ ، بە دەنگێکی نزمەوە وتی: هاتووم بۆلای دایکم و باوکم ،پێم سەیر بوو هیچ ژن و پیاوێکم لە گۆڕستانەکە نەئەبینی بۆیە بە سەرسامییەوە پرسیم: دایکت و باوکت ؟ کوا بۆ هیچ کەسێک نابینم؟ بە دەستە کورت و پەنجە بچوکەکانی ئاماژەی بۆ دوو قەبر کرد کە تازە دروست کرابوون منیش ئاوڕم دایەوە کە زانیم مردوون سەرم سوڕما ، زانیم جارێ لە هەستی مردن تێناگات بۆیە ویستم دۆخەکەی لا ئاسایی بکەمەوەو وتم : منیش ئەمە باوکمە و چەند مانگێکە چووەتە سەفەر، ئەویش بێ ئەوەی بهێڵێ قسەکەم تەواو بکەم وتی: دایک و باوکی منیش کە سەیارەکەمان لەڕێگا وەرگەڕا یەکسەر چون بۆ سەفەرررر، ئیتر من لە مەسەلەکە تێگەشتم و لەخۆمم نزیک کردەوەو ڕومان لە شەقامەکە بوو ، دوای کەمێک سەیارەیەک کە خێزانێکی ٦ نەفەری تیا بوو بە جادەکەدا ڕۆشتن هەموویان جلی کوردیان لەبەرکردبوو خستبوویانە سەر گۆرانی و دایک و باوکەکەش لە پێشی سەیارەکە پێ ئەکەنین ، سەیری کوڕە بچوکەکەی تەنیشتم کرد و ئاهێکم هەڵکێشا ، ئا لێرەوە تێـگەشتـم هەندێکجار حەسوودی بردن ڕەوایە ‎پێبکەنە کوڕە جوان و ئاقڵەکە تا ئەوکاتەی تێ ئەگەی دایک و باوکت لە سەفەرێکی هەمیشەیین 🖤 #x4nmi_tehrani

🖤
🖤
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 28 July 2024 18:29:32 GMT
49136
3884
6
358

Music

Download

Comments

manaal.nn
MANAL🤎 :
dast xosh zor gryamm
2024-07-28 19:51:39
12
a.11iip
A.11iip :
پۆستەکانت لە دڵ ئەیەن🖤
2024-07-28 19:39:30
25
sim.azanyar33
کەرکوک🖤😍 :
هەرچەن دڵخۆش بیت یەک پۆستی تۆ جەوت ناهێڵی خوای گەورە لەباوکت خۆش بێت جێگای بەهەشت بێت🖤
2024-07-29 12:42:44
4
yusf_halabjay
⚜️﮼یوسف⚜️ :
باش و کرد ؟؟؟ هەر ئیمشەو درۆم نەکرد وتم باشم نەوهێڵا بگاتە بەیانی.
2024-07-28 21:29:59
20
diyarii22
Haji Diy4rii :
بە ڕاستی ئەمە شایەنی ئەوەیە پێی بوترێ پۆست 🖤
2024-07-28 22:51:09
6
luuvully4
Hanar :
aii dastt xosh au postanau dl tazena🖤.
2024-07-28 22:41:12
4
To see more videos from user @x4nmi.tehran1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About