@doctorr345: ئەم چوار تەکنیکە لە خوێندن بەکاربهێنە📚✏️ بۆ هاوڕێکەشت بنێرە تا بەکاریان بهێنێت📝 1.Active Recall:لە جیاتی دووبارە خوێندنەوەی زانیاریەکان و تێبینیەکان هەوڵدە ئەوەندەی دەزانی بڵێیەوە یان زانیاریەکان پێداچوونەوە بکەی لە ڕێگەی فلاشکاردەکان یان شیکارکردنی پرسیارەکانی هەر بابەتێک کە ئەم ڕێگایە وادەکات یادگەت بەهێزتر بێت و زانیاریەکە لەبیر نەکات 2.Pomodoro Technique:پشوو وەربگرە لە نێوان ماوەی خوێندنەکەت بۆ نموونە 25 خولەک بخوێنە پاشان 5 خولەک پشوو بدە چوار جار ئەمە دووبارە بکەوە بۆ جاری پێنجەم پشووەکە درێژتر بکە کە ئەم ڕێگایە وادەکات بێزار و ماندوو نەبیت و سەنجت کەم نەبێتەوە 3.Spaced Repetition: پێداچوونەوەی بابەتەکان بکە بەپێی ماوە بۆ نموونە دەتوانی بابەتێک بخوێنی پاشان دوو ڕۆژی تر پێداچوونەوەی بابەتەکە بکەی پاشان چوار ڕۆژی تر دووبارە پێداچوونەوەی بکەی پاشان حەوت ڕۆژی تر و ئاوا کە ئەم ڕێگایە وادەکات زانیاریەکان بچێتە یادگەی درێژخایەن و بەشێکی زۆری لەبیرت بمێنێ ئەگەر ماوەیەکیش بووبێت سەیری بابەتەکەت نەکردبێتەوە 4.Mind Mapping: بابەتەکان بگۆڕە بۆ نەخشە و هێلکاری و خشتەکان بەتایبەت ئەو بابەتانەی ئاڵۆزن کا وادەکات بابەتەکە ئاسانتر بێتە بەرچاوت و پەیوەندیەکانی ناو بابەتەکە بە ئاسانی بێتەوە بیرت فۆڵۆی پەیجەکە بکە بۆ بابەتی زیاتر #study #StudyTips #poli12 #doctor #پزیشکی #پۆلی12 #خوێندن #زانیاری #پۆلی١٢

پـزیــشــکــی کـوردی
پـزیــشــکــی کـوردی
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 30 July 2024 14:58:49 GMT
56675
1307
1
162

Music

Download

Comments

moon__065
aweza aya :
😁
2026-01-01 10:58:10
0
To see more videos from user @doctorr345, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About