@siva.xann: چۆن و بۆچی و کەی لە ئافرەت بدرێت؟؟⬇️ ‎ پێغەمبەر ﷺ وەسیەتی کردووە بەچاک بوون لەگەڵ خێزاندا وڕێز گرتن لێی ، بەڵکو باشترین کەسی بەوە پۆلێن کردووە کەلەگەڵ خێزانەکەیدا باش بێت ، وفەرموویەتی : “ خَيْرُكُمْ خَيْرُكُمْ لأَهْلِهِ وَأَنَا خَيْرُكُمْ لأَهْلِي “ رواه الترمذي (3895) وابن ماجه (1977) وصححه الألباني في صحيح الترمذي . ‎واتە: باشترینتان ئەوەتانە کە بۆ خێزانەکەی باشه ، ومن باشترینتانم بۆ خێزانەکەم . ‎بەڵگە لەسەر ئەوەی دروستە بۆ پیاو بدات لەخێزانەکەی بەلێدانێک کەبریندار کەر نەبێت گەر شتێکی لێ بینی وای دەخواست لەسەرپێچی و بەگوێ نەکردنی . ‎ وە ئەوە وەک ئەم ئایەتە پیرۆزە وایه: ( وَاللاتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلا تَبْغُوا عَلَيْهِنَّ سَبِيلاً إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيّاً كَبِيراً ) النساء / 34 . 
واته: وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ترسی ئه‌وه‌تان لێیان هه‌یه‌ كه‌ سه‌رپێچیتان بكه‌ن و به‌قسه‌تان نه‌كه‌ن و گوێڕایه‌ڵیتان نه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ ئامۆژگاریان بكه‌ن ،  ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری سوودی نه‌بوو له‌ جێگادا پشتیان تێ بكه‌ن و جێگایان لێ جیا بكه‌نه‌وه‌و لێیان دووربكه‌ونه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌ویش سوودی نه‌بوو ، وه‌ لێیان بده‌ن به‌ڵام (ضربا غير مبرح) نه‌ شوێنێكی بشكێنی، وه‌ نه‌شوێنه‌واری دیار بێت، وه‌ نه‌ خوێنى لێبێت، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بزانێ تۆ لێی تووڕه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئیصڵاحی بكه‌ی ، وه‌ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵیان كردن ئه‌و كاته‌ وازیان لێ بێنن نه‌ به‌ قسه‌ نه‌ به‌كرده‌وه‌ هیچ شتێكی خراپیان له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن ، به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ زۆر به‌رزه‌ له‌ زاتی پیرۆزیدا وه‌ له‌ كرده‌وه‌یدا وه‌ له‌ سیفاتیدا وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر گه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌ پیاوان ئه‌گه‌ر سته‌م بكه‌ن له‌ ئافره‌تان. ‎لێدانەکەی کە دروستە بۆ جڵەو گیری و پەروەردە و پاراستنە وە دەبێت بۆ ئەو قۆناغەش چەندین شت لەبەر چاو بگیرێت: ‎(1) نابێت لێدانەكە توند بێت شوێنەوار لەسەر جەستەی ئافرەتەكە دروست بكات بەڵكو لێدانێكی پەروەردەیی بێت ئەزیەت پی گەیەنەر نەبێت. ‎(2) نابێت لە ڕوومەتی بدات. ‎(3) نابێت دەم و چاو لەبەرامبەریدا بەخراپ بەكاربهێنێت لەژیانی ڕۆژانەدا. ‎(4) دەبێت لە تەواوی ئەم هەڵسوكەوتانەدا ئەوە ڕابگەیەنێـت كە مەبەست بەم قۆناغانە چاكسازی و گوێڕایەڵی كردنی پیاوە نەك مەبەست دوژمنایەتی یان سوكایەتی و تۆڵە سەندنەوە. ‎(5) دەبێـت ئەم قۆناغە وازلێبهێنێت ئەگەر ئەوەی مەبەستە بەجێهات. 🩶.لایکی پۆست | بۆ هاوڕێکانیشت بنێرە

𝙎𝙞𝙫𝙖 𝙭𝙖𝙣 💙`
𝙎𝙞𝙫𝙖 𝙭𝙖𝙣 💙`
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 04 August 2024 15:22:02 GMT
37710
2756
0
623

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @siva.xann, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About