@x4nmi.tehran1: ‎نەخۆشخانەی هیوا ‎دوای ۱٠ مانگ چوومەوە ئەو نەخۆشخانەیەی هیوای لەئێمە بڕی ، ئەو ژوورەی باوکم هەمیشە لێی ئەمایەوە پەنجەرەیەکی تیا بوو کە دەرەوەی لێ دیاربوو و هەرکاتێک ئەڕۆشتمەوە باوکم لەو پەنجەرەیەوە سەیری ئەکردم ، دوای ۱٠ مانگ ژوورەکە هەر وەک خۆی بوو ( مات و هەمیشە دەرگا داخراوو و پڕ لەنائومێدی ) ، نەمئەتوانی لەو ژوورەدا دابنیشم چونکە هەرکاتێک ئەچووم لە باوەشی باوکم ئەمامەوە بەڵام ئەمڕۆ یەکسەر هاتمە دەرەوە ، کەمێک بە ‎نەخۆشخانەکەدا ڕۆشتم دوو کورسیم بینی ، کورسیەکەی خۆم و باوکم بوو ، دوو کورسی لە سوچێکی نەخۆشخانەی هیوادا هەبوو کە من ناوم لێنابوو 'هـی من و بـاوکم ، یەکەم ڕۆژ کە باوکم داغڵ بوو من بەتەنیا لەسەر ئەو کورسییە دانیشتبووم نەمزانیبوو باوکم بە دوامدا دێت ئیتر هاتە تەنیشتم و کردمیە باوەشی خۆی ، بیرمە من هەرئەگریام باوکیشم بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بەمنی ئەوت ( کچە جوانەکەم ئەمە ئاخیری ڕێگاکە نییە ، ئەمە سەرەتایەکی ناخۆشە کە ئەکرێت کۆتاییەکی جوانی هەبێت و ڕۆژێک دێت پێکەوە لێرە ئەچینە دەرەوەو دووبارە دڵخۆش ئەبینەوە ) باوکم ئەو ڕۆژە بۆ بەیانییەکەی جەلسەیەکی قورسی دەرمانی کیمیایی وەرئەگرت بۆیە پێی وتم ( کچە زوڵف ڕەش و جوانەکەی باوە ، ئەم عیلاجە لەوانەیە وابکات موو بە لەشمەوە نەهێڵێت بۆیە تکایە نیگەران مەبە من باش ئەبمەوە و مەترسە) ، دوو مانگ تێپەڕی ، هەرکاتێک بچوومایە بۆلای باوکم منی ئەبردە خوارەوەو لەسەر ئەو دوو کورسیە دائەنیشتین تا بیرم بخاتەوە ئەمە کۆتایی ڕێگاکە نییە ‎دوای مانگێک ، باوکم ئەبوایە دوو ڕۆژی تر جەلسەی پێنجەمی دەرمانە قورسەکە وەربگرێت بەڵام لەماڵەوە بوو و سوور بوو لەسەرئەوەی ئەو دەرمانە وەرنەگرێت چونکە بەرگەی ناگرێت ، بیرمە باوکم بەچاوی فرمێسکەوە بە دایکمی وت ، مـن تەوواو بووم ، ئەمە ‎کۆتایی ڕێگاکەیە ، ئاگات لەمناڵەکان بێـت ‎ئەمڕۆ ئەمویست یەخەی هەموو ئەوانە بگرم کە لای نەخۆشەکان ئەمانەوەو پێیان بڵێم ، ئـەوەی ڕۆژێکی هەبێت لەم نەخۆشخانەیە چاوەڕێی کۆتاڕۆژەکانیشی بکــە ‎ئیتر ئەوەبوو دوو کوورسیەکەشم لێ بووە یادگاری و لەجیاتی پێکەوە جێی بهێڵین باوکم جێیهێشتم ‎باوکـە تەنها مامەوە تەنهایی سەختـە ، تەنهاییشم لەدەستی بەخـتە ‎🖤ڕۆحـت شـاد #x4nmi_tehrani

🖤
🖤
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 27 August 2024 18:59:12 GMT
497724
15388
6
1946

Music

Download

Comments

a1a_525
🖤 :
پۆســـتەكانت دڵ ئەكـــات بە ئاو💔.
2024-08-27 19:22:16
345
zzhhiillaannn
Shlaa🤎’ :
هەموو جار ئەمگریەنی بە تێکستەکانت!💔
2024-08-27 19:15:47
246
inthestarrssss
S :
Xwaya bawa taqim nakaitawa
2024-08-27 20:12:53
193
y4ho.m
ᚌɘŕɘ 𝛄𝞸𝝒 𝘨Ó𝗼𝞸𝞸𝞸 :
ئەکاونتێکی پر لە خەفەت💔😍
2024-08-27 19:37:53
174
julyyyyy292
♫︎ :
ڕوحـی شــاد بــێت بـەڕاستی دڵـم پـڕبوو💔
2024-08-28 05:57:24
111
jwtyart.hajeshare
Jwtyar T. Haje Share :
تاکە ئەکاونتە لە توب عەدلیەکە خەفەتی زیاترە 🖤
2024-08-28 09:48:47
122
To see more videos from user @x4nmi.tehran1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About