@qj8dj: جزء|148

الشامخ ♪
الشامخ ♪
Open In TikTok:
Region: SA
Friday 30 August 2024 19:02:37 GMT
49706
1522
12
198

Music

Download

Comments

wbdsxh
تـᬼـذ💔كـ♥⍣⃟ـار🇾🇪 :
صمم لي تكفى💔
2024-10-15 16:10:57
0
711an
♯̶⁷¹¹ⓐⓝⓐⓢ𓅖⃟! :
رووووعااااتك ✨🥀
2024-08-30 19:11:32
4
.7110846
اخت الشجاع 🫡🇾🇪 :
ابداعععععععع
2024-09-01 19:38:47
3
n1426ni5
نواف الشهراني :
اسم أغنيه تكفى
2024-09-05 19:48:18
2
user97008142685962
user97008142685962 :
🥰خلوه يزيد جعلني فدوه له🥰
2024-10-14 21:15:04
0
saldjg6482
اسامه بن علي ❤️ :
🌹🌹🌹🌹
2024-08-30 22:39:44
3
akkashahoot
TOYOTA :
🥰🥰🥰
2024-10-05 19:37:46
1
71iod
سام :
👏👏
2024-11-27 13:16:54
0
user8196276711691
عدي الهاملي :
🥰🥰🥰
2024-11-07 13:16:11
0
hoi02639
خبيرة خدمات الإلكترونية🍀🌿☘️ :
💙💙💙💙💙💙
2024-10-14 22:51:42
0
shgrbd505
A :
ً
2024-11-04 03:46:49
0
anas85135
Anas :
خلقه
2024-10-15 16:54:56
0
To see more videos from user @qj8dj, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

#حوکمی ئەو شتانەی کە پێشەکین بۆ زینا چی یە وەک ماچ کردن ودەستبازی و بەیەکەوە کۆبوونەوە بەتەنها ، جا کەسەکە زینا ناکات بەڵام ئەو شتانە ئەنجام دەدات کەئاماژەمان پێ دا ؟ زینا کردن تەنها زینا کردن نی یە بە داوێن ، بەڵکو زینای دەستیش هەیە کەدەست لێدانە وحەڕامە ، و زیناى چاو هەیە کەتەماشا کردنە و حەڕامە ، تەنها ئەوە نەبێ زینای داوێن حەدی لەسەرە . پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : 
#حوکمی ئەو شتانەی کە پێشەکین بۆ زینا چی یە وەک ماچ کردن ودەستبازی و بەیەکەوە کۆبوونەوە بەتەنها ، جا کەسەکە زینا ناکات بەڵام ئەو شتانە ئەنجام دەدات کەئاماژەمان پێ دا ؟ زینا کردن تەنها زینا کردن نی یە بە داوێن ، بەڵکو زینای دەستیش هەیە کەدەست لێدانە وحەڕامە ، و زیناى چاو هەیە کەتەماشا کردنە و حەڕامە ، تەنها ئەوە نەبێ زینای داوێن حەدی لەسەرە . پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : " إن الله كتب على ابن آدم حظه من الزنا ، أدرك ذلك لا محالة ، فزنا العين النظر ، وزنا اللسان المنطق ، والنفس تمنَّى وتشتهي ، والفرْج يصدق ذلك كله ويكذبه " . رواه البخاري ( 5889 ) ومسلم ( 2657 ) . واتە : خودا بەشێک لەزینای لەسەر نەوەی ئادەم نوسیووە ، حەتمەن توشی دەبێت ، بۆ نموونە زینای چاو تەماشا کردنە ، و زینای زمان قسە کردنە لەو بارەیەوە ، و زینای دەروون حەز لێ کردنە وئاوات خواستنە بۆی ، جا داوێن ئەمانە بەڕاست دەخاتەوە یاخود بەدرۆی دەخاتەوە . وەحەڵاڵ نی یە بۆ کەسی موسوڵمان کەم تەرخەم بێت لەو شتانەدا کەدەبنە هۆکاری زینا وەک ماچ و خەڵوەت و تەماشا کردن کە دەبێته هۆکاری فاحیشە گەورەکە کەزینایە . خوای پەروەردگار فەرموویەتی : (وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا ۖ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِيلًا ) الإسراء / 32 . واته : وه‌ ئێوه‌ نزیكی زینا مه‌كه‌ونه‌وه‌ وه‌ پێشه‌كیه‌كانی زینا هه‌مووی حه‌رامه‌ ، به‌دڵنیایى ئه‌مه‌ تاوانێكى بێزێنراوه‌ وه‌ خراپترین ڕێگایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دۆزه‌ختان ئه‌بات. جا تەماشا کردنی حەڕام تیرێکە لەتیرەکانی شەیتان ، وخاوەنەکەی بەرەو هیلاکەت دەبات هەرچەند لەسەرەتادا ئەو مەبەستەی نەبێت،خوای پەروەردگار فەرموویەتی :  (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ  )  النور : 30 واته : ئه‌ی محمد - ﷺ - به‌ پیاوانی باوه‌ڕداران بڵێ: با چاوی خۆیان بپارێزن له‌ تێڕوانینی حه‌رام (چونكه‌ زیناى چاو بریتییه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام) ، وه‌ دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت ، ئه‌مه‌ بۆ دڵ و ده‌رون و دینیان پاكتره‌ (ئه‌وه‌ى چاوى بپارێزێت له‌ تێڕوانینى حه‌رام خواى گه‌وره‌ روناكى به‌ بینایی ده‌به‌خشێت و دڵى پاراو ده‌كات، وه‌ تێڕوانینى حه‌رام تیرێكى ژه‌هراویه‌ بۆ دڵ) ، به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.  بڕوانە بزان خودا چۆن پاراستنی چاوی بەستۆتەوە بە پاراستنی داوێنەوە ، وچۆن سەرەتا باسی پاراستنی چاوی کردووە چونکە چاو بەریدی دڵە . وە بۆ ئافرەتانیش بە هەمان شێوە دەفەرموێ : ( وَقُل لِّلْمُؤْمِنَاتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَارِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ)  ئه‌ی محمد - ﷺ - به‌ ئافره‌تانی باوه‌ڕداریش بڵێ: با چاوی خۆیان بپۆشن له‌ تێڕوانینی پیاوانی نامه‌حره‌م ، وه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن له‌ زینا، وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كه‌س نه‌یبینێت .  زاناى پایەبەرز شێخ عبد العزيز بن باز – رحمه الله - دەڵێت : خوای پەروەردگار لەم دوو ئایەتەدا فەرمانی کردووە بەپیاوان وئافرەتانی باوەڕدار بە پاراستنی چاو و داوێن ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە زینا کارێکی زۆر گەورەیە ودەبێتە هۆکاری بڵاو بوونەوەی فەسادیەکی گەورە لەنێو باوەڕداراندا ، وەهەروەها لەبەر ئەوەی بەڕەڵا کردنی چاو دەبێته هۆکاری نەخۆش کەوتنی دڵ ، وەلەبەرانبەردا پاراستنی چاوە هۆکاری سەلامەتییە ، هەر لەبەر ئەمەیە خوای گەورە فەرموویەتی  :  (قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا مِنْ أَبْصَارِهِمْ وَيَحْفَظُوا فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا يَصْنَعُونَ  ) بێگومان پاراستنی چاو وداوێن پاکێتی یە بۆ باوەڕدار لەدونیا ودواڕۆژدا ، وه بەرەڵا کردنی چاو لەگەورەترین هۆکارەکانی سزایە لەدونیا ودواڕۆژدا ، خوا بمانپارێزێت . وەخوای پەروەردگار هەواڵی پێداوین کە ئاگادارە بەوەی خەڵک دەیکەن وهیچ شتێکی لێ شاراوە نی یە ، بێگومان لەمەشدا ئاگادار کردنەوەی باوەڕدار هەیە لەوەی کاری حەڕام ئەنجام نەدات ، و پشت نەکات لەشەرعی خودا ، وبیر خستنەوەیەکیشە بۆی کە خواى گەورە چاودێرى دەکات ، و ئاگاداری خیانەتی چاو وناخی دڵیەتی و ئەوەی تێدا شاردوویەتیەوە  هەروەک فەرموویەتی : (يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ )  غافر / 19 . واته : خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چاوێك به‌ دزیه‌وه‌ ته‌ماشای ئافره‌تێك بكات ئاگای لێیه‌تی، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: (مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته‌ پیاوێكه‌ ده‌چێته‌ مالێكه‌وه‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ ئاگادار نه‌بێت ئه‌م ته‌ماشای ئافره‌ته‌كه‌ ده‌كات، وه‌ كه‌ ئاگادار بێت چاوی ده‌پۆشێت و ته‌ماشا ناكات، خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌و تێڕوانینه‌ نهێنیه‌ هه‌یه‌) ، وه‌ ئه‌وه‌یشی

About