@siren.parfum: گرنگترین_زانیاری_بۆن هیوادارین هەمووان خوێنەری ئەم بابەتەبن ‎چونکە بە دڵنیای وەڵامی زۆرێک لە پرسیارەکان دەربارەی بۆن دەداتەوە و سوودی زۆر باشی لێ ئەبینن ‎چڕی بۆن ‎هەموو بۆنێک لە دوو بەش پێک دێت یەکەم زەیتی کۆکراوە لە پێکهاتەکانی واتا ئەو زەیتەی لە گوڵ و گیا و میوە و دار یان هەر پێکهاتەیەکی تر بێت دەردەهێنرێت و بۆندارە دووەم کحولە کە ئەم بەشە کاری تەنها ڕونکردنەوەی بۆنەکەیە بۆ ئەوەی یارمەتی زەیتی بۆنەکە بدات بۆ بڵاوبونەوە و پەرت بون و لە چڕیەکەی زەیتی بۆنەکە کەم دەکاتەوە وە کحولەکە خۆی بێ بۆنە ‎لەسەر پاکەت و شوشەی هەر بۆنێک یەکێک لەم دەستەواژانە نوسراوە Eua fraiche Eua de cologne Eua de toilette Eua de parfum Parfum Extrait de parfum یەک یەک باسیان دەکەین Eua fraiche کەمترین چڕی هەیە کە ناگاتە ٪٥ زیاتر ئەم چڕیە لە بۆنی مناڵان یان چەند بۆنێک کە بۆ بەکارهێنانی تایبەت دەبێت وەک پاش خۆشردن و کاتی مەلەکردن و یان کاتی بۆنخۆشکردنی دەست پاش نان خواردن بە گشتی مانەوەیەکی زۆر کەمی هەیە Eua de cologne چڕیەکەی بەرزترە لە ئیو فرێش تا ٪۱٠ زەیتی بۆنی تێدایە مانەوەی کەمە بە گشتی بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە هەستیاریان هەیە بەرامبەر بۆن یان بەکاردێت بۆ بۆنخۆشکردنێکی کاتی کەم بەڵام تەواو وزەپێدەر وفرێشە و چێژێکی تایبەتی هەیە گەر جۆری چێژ لای تۆ لە مانەوە گرنگترە پێشنیار دەکەم جار جار لەم کۆمەڵەیە بەکاربێنی چونکە چێژێکی تایبەتت پێشکەش ئەکات وە گەر لەو کەسانەی حەزت بە مانەوەی زۆر و هەستپێکراوە دوربە لە کڕینی ئەم دوو کۆمەڵەیەی باسمان کردوە تائێرە Eua de toilette ئەمیان ڕێژەی زەیتی بۆنەکە دەگاتە ٪۱٥ یەکێکە لە خواستراوترین چڕیەکانە لە ئەوروپا و ئەمریکا توانای بڵاوبونەوەی زۆر باشی هەیە بە گشتی بۆ وەرزە گەرمەکان بەکارهێنانی بەچێژترە وە لە مانەوەشدا توانای باشە Eua de parfum چڕیەکەی دەگاتە ٪۲٠ چێژی پێکهاتەکانی بۆنەکە بە گشتی زیاترە بە چێژترە لەوانەی پێشوو بۆ کەشی ئاسایی زۆر گونجاوە Parfum چڕی زەیتەکەی دەگاتە ٪۲٥ ی بۆنەکە پێک دەهێنێت بەهێزە و مانەوەیەکی زۆری هەیە چونکە چڕە و هەوا بە ماوەیەکی کەم ناتوانێت ئاسەواری نەهێلێت بۆ وەرزە ساردەکان چێژی زیاترە Extrait de parfum چڕیەکەی دەگاتە ٪۳٠ تا ڕادەیەک ئەم چڕیە تازەیە و لەم دوایانەدا سەری هەڵدا لەبەر زۆری خواستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ مانەوەی زۆر بۆ بۆن بە تەواوی وا هەست ئەکەیت بۆن زەیتی پێکهاتەکان دەکەیت خاوەن زۆرترین مانەوەن ئێستا خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە کە پێویستە ئاماژەی پێ بدەین چونکە بەشێکی زۆر لە بەکارهێنەران بە هەڵە تێگەیشتون ئەویش مانەوەی بۆنە کە پێیان وایە هۆکاری سەرەکی مانەوەی بۆن چڕی بۆنەکەیە وە تا چڕ بێت مانەوەی زیاترە بەڵام لە ڕاستیدا هۆکاری سەرەکی مانەوەی بۆن جۆری پێکهاتەکانی و چێژەکەیەتی بۆ نمونە بۆنێکی وەک جۆپ هۆم چڕی ئیو دی توالێتە و لە پێکهاتەکەیدا نۆتەی بەهێز هەیە وەک ڤانێلا و تۆنکا و دارچین کە چی مانەوەی زۆر زیاترە لە ئەکوا سێلێستای فرانسیس کرکجیان کە نۆتەکانی نیرۆڵ و لیمۆ و مسکی سپی تیایە لە بەر ئەوە هۆکاری سەرەکی مانەوەی بۆن پێکهاتە و جۆری چێژەکەیەتی قسەیەک هەیە زۆر جار ئەیکەین ئەڵێین بۆن تا چێژەکەی قورس بێت زیاتر ئەمێنێتەوە بە نسبەت بڵاوبونەوەش بۆنەکە تا ڕونتربێت بڵاوبونەوەی زیاتر هەست پێدەکرێت چونکە بۆ هەوا تا ڕونتربێت زیاتر دەتوانێت گەردەکانی بڵاوبکاتەوە نمونەش سۆڤاژی ئیو دی توالێت زۆر لە پارفیۆم زیاتر

Sirin.parfum
Sirin.parfum
Open In TikTok:
Region: IQ
Saturday 07 September 2024 07:03:21 GMT
566
20
0
0

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @siren.parfum, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About