@hr_laser: هەر لەسەر ڕێنمایی بەکارهێنانی لەیزەری فلیپس و هاوشێوەکانی * ئەو شوێنانەی کە نابێت ئەم لەیزەرانەی بۆ بەکاربهێندرێت 1- دەوروبەری چاو - دەوروبەری برۆ - لێوەکان - گۆی مەمک و دەوروبەری - ناو لووت - ناو گوێ - ناو زێ - ناو کۆم. 2- سەبارەت بە شوێنی عەمەلیات پێویستە پاش سێ هەفتە لە چاک بوونەوە ئەو کات ئەم لەیزەرانەی بۆ بەکاربهێندرێت ( هەڵبەتە بۆ موو ئەگەر هەبوو ). 3- لە پیاواندا بۆ دەموچاو و بۆمل و بۆ ئەندامی زاوزێ نابێت بەکاربهێندرێت. * هەندێک کاریگەری لاوەکی کە ئەگەری کەمە ڕووبدات لەکاتی بەکارهێناندا لەم خاڵانەدا ڕوونی ئەکەینەوە 1- سووتان :- عادەتەن لەکاتی بەکارهێنان و دوای بەکارهێنان کزانەوەیەکی کەم ڕووئەدات ، بەڵام لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا لەوانەیە پێستەکە بسووتێنێت ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوویدا ئەوە پێویستە ڕاستەوخۆ بوەستیت لە لەیزەرکردن. 2- گۆڕانی ڕەنگی پێستەکە :- ئەگەر گۆڕانی ڕەنگەکە زۆر ئاشکرا دیاربوو واتە ڕەنگی پێستە سرووشتیەکە زۆر گۆڕابوو ئەوە پێویستە بووەستیت لە بەکارهێنانی ئەو لەیزەرە و چیتر بەکاری نەهێنیت. 3- بڵق یان تلۆقە (blister) :- ئەگەر بڵق درووستبوو لەسەر پێستەکە(کە زۆر دەگمەنە ڕووبدات) ئەوە پێویستە پلەی گەرمی لەیزەرەکە دابەزێنیت و کەمی بکەیتەوە. 4- درووستبوونی پەڵە :- ئەگەر پەڵە (شوێن برین) درووست بوو لەو شوێنانەی کە لەیزەرەکەت کردووە (کە زۆر دەگمەنە ڕووبدات) ئەوە پێویستە بووەستیت لەبەکارهێنانی ئەو لەیزەرە. 5- ئاوسان :- ئەگەر ئاوسان ڕوویدا لەوشوێنەی کە لەیزەرت کردووە ، ئەوە باشتروایە بوەستیت لە لەیزەرکردن. 6- هەبوونی ئازار :- ئەگەر ئازاری کەم بوونی هەبوو ئەوە شتێکی ئاساییە ، بەڵام ئەگەر ئازارەکە زۆر بوو ئەوە ئەبێت بوەستیت لە لەیزەرکردن. تێبینی:- لەکاتی بەردەوامبوونی هەر یەکێک لەو حاڵەتانەی کە باسمان کرد بۆ ماوەی هەفتەیەک یان زیاتر ئەوە باشتروایە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێست بکەیت بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکەت. #پێست_skin 🌸🌸
HR Laser
Region: IQ
Sunday 08 September 2024 07:28:24 GMT
Music
Download
Comments
🤍🤲🏻✨ :
mn lezar iboray bakar ahenm ba7sab tishke bekotaya shte wa haya ?
2024-09-10 18:23:13
5
t_33 :
لیزەری سوکانی چۆنە?
2025-08-24 20:03:19
1
xanm._.789 :
بۆ ناوچوی هەستیار نابێ؟
2025-11-26 13:53:08
1
dangi darya :
سڵاو من لێزەلی لیسکۆڵتنم کڕیوە لە هەنێ شوێنئەڵێ مانگی یەک و دو هەفتەی جارێکە لە هەنێ شوێنیش ئەڵێ هەفتەی دو جارە کامیان باشترە؟
2026-04-12 14:15:33
1
دونیای خەیاڵ🩵🥰💙 :
من بەتەمام بۆ سنگم بەکاری بێنم یانی نابێت؟ 🥺🙄
2024-09-12 05:27:04
8
سبحان للە🦋 :
خاتوون بن باڵ ئەبێ حەرام نیە تکایە جواب؟؟
2024-09-13 16:26:18
5
barxa_babani :
ئەرێ ئازاری هەیە گیانەکەم؟؟
2025-08-24 01:05:45
1
Rim :
Baxwa ahomy azary zoora
2024-09-10 20:21:17
2
Akar :
بێزەحمەت ئەم زانیاریانات لە کوێ هێناوە؟؟
2024-09-10 08:38:59
2
zaman :
بێ زەحمەت دەمی ئەو لیزەرە لەکوێ هەیە
2024-09-13 19:37:58
2
جــــوانــی 🍁🍂 Ekim :
بێ زەحمەت لەماڵەوە لیزر بەکاربێنی پێویستە چەند ڕۆژ جارێ بەکاری بێنی؟؟
2024-10-02 20:09:34
2
عماد له كي :
بةقسةي تو بي بو بياو هه ر نابئ
2024-09-12 20:08:40
2
🍁🍁🍁 :
بۆ بۆدەموجاوی پیاو خراپە؟
2024-09-12 21:29:21
3
dastan_muhamad9 :
ئەی دەوروبەری ناوک
2024-09-14 14:50:15
1
بروا بەشدار :
بەرێزم بۆ شوێنە هەستیارە کانن نابێ من عەمەلیاتم کردوە تازە بن باڵ ناڵێم
2024-09-14 07:12:34
2
. :
بێزەحمەت بۆچی نابێ بەکاربێت بۆ دەوروبەری لێو؟
2024-10-02 00:23:48
1
Soz´´xanm.. :
لێزەری فلیپس جەند ڕۆژ جارێک بەکارئەهێندرێ لەماڵەوت؟؟؟؟؟
2025-08-31 19:32:57
1
کچەسویـدی. :
من دام ناوە ناوێرم بە کاری بێنم لە خۆموە دەترسم لێی🤔🤔🙄
2024-09-10 20:29:06
2
BSM Kurdi :
ئه ى سودى ليزه ر چيه ئه گه ر بو ئه م شوئنانه نه بيت
2024-09-14 11:31:24
1
ئانیا🤍🥀 :
بۆ برۆ نابێت دەموێ برۆم بەلەیزەر بکەم دەبێ؟
2024-09-15 00:34:21
1
parezarnazdarshatry :
ئەبی جل بە کاربینی بو لیزەری مال
2024-09-10 21:42:13
2
گە ڵای پایز :
له مانگێکدا چە ند جار به کار بێت باشتره
2024-09-11 10:01:51
2
helin.jaff :
S3ry aw lezara chana beza7mat ?
2024-09-10 12:21:51
2
Zaynab :
باشه ئه ی مانایی ۱۰۰۰ تیشک یان زیاتر چیه گه ر ۱۰۰۰ تیشکه خلاسبی چی یان که نگی ته واو ده بیت
2024-09-10 02:00:52
1
To see more videos from user @hr_laser, please go to the Tikwm
homepage.