@jhi0i:

زليخة 🪻
زليخة 🪻
Open In TikTok:
Region: IQ
Tuesday 10 September 2024 16:44:10 GMT
23252
1874
8
179

Music

Download

Comments

gh.xw
يا الله :
برافو
2024-10-29 15:52:28
1
mostafaredaouni
mostafa redouani 🇩🇪 :
Neither despair is my garment nor sorrows break me
2024-09-11 06:59:55
1
zahraa.j.mohammed
Zahraa J Mohammed325 :
اويلي
2024-10-26 11:55:35
0
hlp._4
atwarhaesn :
اريد الكلام
2024-10-30 23:43:00
0
user5519297738263
Ahmed 06 :
🥰🥰
2024-09-16 02:51:03
0
no23l
Ph-silent :
❤️
2024-09-12 18:24:20
0
moha_tnah0
Mohammed tn🇱🇾 :
👍
2024-09-10 17:01:05
0
save378j
. :
@alhasan firas al mriany⭐
2024-10-29 03:25:11
0
To see more videos from user @jhi0i, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

چەند شەوێکە نەخەوتووم و بیر لەوە دەکەمە و دەڵێم ئازیزم توخوا بۆ نەهاتی؟، تۆ نەهاتیت و منیش شەوان درەنگ سێر سەقفی ژوورەکەم ئەکەم و وێنەی ئەو ساتەی دێیت بۆلام دەخەمە پێش چاوانم ، ئازیزم دڵم تۆ نەهاتی منیش ئەو قەڵەمەی وێنەتم پێ ئەکێشا هەمووی بچووک بوویەوە، تۆ نەهاتی و هەموو ئەو نیگارانەی بۆ تۆم کێشابوو دەربڕینێ بوو لە هاتنت هەموو بۆیەکانیان توایەوە ، توخوا ئازیزی دڵم پێم ناڵێیت بۆ نەهاتی..؟؟، تۆ نەهاتیت و منیش هێندە چاوەڕوانت بووم تا سەعاتەکەم وەستا ، ئێستا دەنگی کەڵەشێرەکان ئاگادارم دەکەنەوە کە بەیانییە ، ئێستا قیڕەی قازەکان پێم دەڵێن نیوەڕۆیە فریاس نانەکەت بخۆ ، ئێستا فڕینی باڵندەکان بە پۆل بۆ ناو هێلانەکانیان پێم دەڵێن ئێوارەیە ، ئێستا ئەو سەگە بەڕەڵایانەی کە شەوان بەدوام ئەکەون ئاگادارمئەکەنەوە کە وەختی چوونەوەیە بۆماڵ و وەختی خەوتنە ، ئازیز دڵ دیتت تۆ نەهاتی و منیش چیم لێ هات..؟؟، توخوا هۆ ئەو کچە بچووکەی لاسارتری لە ڕەشەبا بۆ نەهاتی؟ ئەی نازانی دڵم بۆت تەنگە بۆ نایەی..؟؟ ئازیزی دڵم تۆ نەهاتیت و منیش هەموو ئەو کۆترانەم کووشت کە لە بەینی،قاچەکانیاندا نامەی منی تێدا بوو بۆ تۆ ، ئاخر ئازیزم من هیچ نامەیەکی تۆم پێ نەگەیشتەوە لەوان ، ئازیزی دڵم تۆ نەهاتیت منیش لە فریاسێکی بیست ساڵانەوە بوومە پیرێکی حەفتا ساڵان ئێستا دەستکانم لەرزۆکە چاوەکانم کزن ، پشتم چەماوەتەوە ، ڕووخسارم هەمووی لۆچە ، قژ و ڕیشم وەک بەفرە ، ئێستا دەستم بە گۆچانە ،بەڵام دڵم هەر هی ئەو لاوە شانزە ساڵەیە کە بۆ یەکەمجار لە قووتابخانە تۆی دی و ئاشقت بوو ، ئازیزی دڵم توخوا پێم ناڵێی بۆ نەهاتیت؟ ، تۆ نەهاتیت و چیرۆکی منیش لە ناو منداڵ و لاو پیرەکاندا هاتە سەر زار ، تۆ نەهاتیت و ئێستا گوێم لێیە کاتێک لە کۆڵان منداڵان یاری دەکەن و تۆپەکەیان دەکەوێتە حەوشەی ماڵەکەمەوە دەڵێن ئەها تۆپەکەکە کەوتە ماڵی ئەو پیاوە پیرە تەنهایەی کە پەنجاو چوار ساڵ لەمەو بەر ئاشقی کچێک بووە و سەری هەڵگرتووە ، تۆ نەهاتیت و منیش مردم ، دوای سەت ساڵ لە مردنم لەناو ماڵە چۆڵکراوەکەمدا کە پێی دەڵێن ماڵی جنۆکەکان گەنجێک نامەیەکی دۆزیبۆوە ، کاتێک نامەکەی کردبۆوە نووسرابوو لێی ، (توخوا ئازیزی دڵم بۆ نەهاتیت ، ئەی نەتزانی فریاس بیرت ئەکات..؟؟) ،ئێستا خەڵکی دەڵێن ئەم نامەیە هی یەک سەدە لەمەوبەرە کاتێک پیاوێکی پیر لەم ماڵەدا بووە و تەنها ژیاوە ، ئێستا خەڵکی دەڵێن ئەم نامەیە سەت ساڵ لەمەو بەر پیاوێکی پیر بەناوی فریاس نووسیوێتی بۆ ئەو کچەی لە تەمەنی شانزە ساڵیدا خۆشی وویستوە و بەڵام هیچ کات نەی توانیوە پێی بڵێت کە خۆشیودەوێت و بۆ ئەبەد بە تاک لایەنە ئەم ئەشقەی شاردۆتەوە، ئێستا خەڵک دەڵێن زیاتر لە سەت ساڵ لەمەو بەر کوڕێکی لاو بەناوی فریاس لەو قووتابخانەیەی لێی دەخوێند ئاشقی کچێک ببوو کە نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت ، دەڵێن ئەو کوڕە لاوە دوای ئەوەی بۆ ئەو کچە نەبووە نەیتوانیوە لەگەڵ هیچ کچێکی تردا ژیان بکات تا لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا لەم خانووە چۆڵکراوەدا دوای دوو حەفتە لە مردنی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و هیچ شتێکیشی پێ نەبووە جگە لە نامەیەک لەناو گیرفانی کراسەکەیدا کە بە دەستووخەتێکی ئاڵۆز و بە لەرزۆکەوە نووسیوێتی 😞 خۆزگە ئەم توانی بۆ یەک جار پێت بڵێم خۆشمدەوێت ، خۆزگە ئەم خۆشەوویستییەم بۆ ماوەی چەندین ساڵ نەدەشاردەوە و لەگەڵ خۆم نەمدەبردە ناو گڵەوە). #احمد🎶🖤 #foryou #foryoupage #fyp

About