@.luk68: دوای پێنج ساڵ بوومە باوک بەڵام.. کاتێ پزیشکەکان بە هاوسەرەکەمیان وت کە دووگیانە دڵی زۆر خۆش بوو باوەڕی نەدەکرد دوای پێنج ساڵ ببێت بە دایک.. پەیوەندی بە منەوە کرد لە خۆشیا سوجدەی شوکرانەم بۆ خودا برد ، سوپاسی خودام کرد. ڕۆژگار تێپەڕی.. هەردووکمان دڵخۆشبووین. دوای چەند مانگێک چووینە لای دکتۆر پێی وتین کە منداڵەکەمان کوڕ دەرچوو. ئیتر یەک مانگی مابوو کوڕەکەمان بێتە دونیاوە. چووین بۆ بازاڕ جلو بەرگی جوانمان بۆ کوڕەکەمان کڕی هەموو شتێکمان ئامادە کرد.. شەوێکیان ، هاوسەرەکەم هەستی بە ئازار کرد منی لە خەو هەڵساند و پێی گوتم کە بەهۆی ئازاراوە شەو نەخەوتووە. داوای لێکردم بیبەم بۆ نەخۆشخانە. لە ڕێگادا بە ئەوم وت : ئەگەر خودای گەورە ئەو منداڵەی بە ئێمە بەخشی.. ناوی لێ بنێین چی؟ تۆ ناوێک هەڵبژێرە ؟ بە دەنگێکی نزمەوە وت : ناوەکە بۆ تۆ لێدەگەڕێم. حەز ئەکەم باوکی ناوی لێبنێت. ئەگەر خودا ڕووحی بردم کاتێ لە ژووری نەشتەرگەریم.. تکات لێ ئەکەم ئاگاداری منداڵەکەمان بە. منیش هێمنم کردەوە وتم : ئازیزەکەم.. یەکەم جارتە منداڵت ئەبێت. ئاساییە سترێس و قەلەقی و ترست هەبێت. بەڵام بەو ڕادەیەش نا.. قسەی خێر بکە خودا بە ڕحمە. وتی دەستت بێنە.. دەستی منی توند گرت و گوتی : ئەگەر منداڵەکەمان تەندرووستی باش نەبوو لە باوەشتی بگرە و پێی بڵێ کە دایکت تۆی زۆر خۆشئەویست.. بە توڕەییەوە دەستم لابرد و پێیم وت چیە ئەم قسانە؟ قسەی وامەکە و شەیتان بە نەعلەت کە.. ئافرەت.. بۆ وا ڕەنگ زەرد بوویتە؟ بۆ وا خەمباری؟ ئەی بۆچی وا قەلەقی و ئەترسی؟ ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژمانە من و تۆ. ئەی نازانی پێنج ساڵە چاوەڕێی ئەو ڕۆژە ئەکەین؟ و ئەگەر کوڕەکەمان بوو ، ناوی باوکتی لێئەنێم وەک دیاریەک بۆتۆ. بە چاوە فرمێسکەکانی سەیری منی کرد و گوتی : منت خۆشئەوێ؟ وتم بێگومان خۆشمئەوێی ئازیزم. وتی ئەگەر مردم.. بۆخۆت زەواج بکەوە. بەڵام تکات لێئەکەم. منداڵەکەم لەلای کەس دامەنێ. خۆت چاوت لێبێ و ئاگاداری بە. ببورە ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان هەڵەم بەرامبەرت کردبێ.. دڵتم شکاندبێ.. بێزارتم کردبێ.. یان گوێم بە قسەت نەدابوبێ.. منیش فرمێسک بە چاوەکانم هاتەوە خوارەوە. نەمتوانی زاڵ بم بەسەر خۆم و هەست و سۆزەکانم.. وتم ئازیزەکەم.. تۆ گرنگترین کەسی ژیانی منی. پاشان چونە ژووری نەشتەرگەری. دوای دوو سەعات دکتۆرەکە هاتە دەرەوە و وتی پیرۆزە بووی بە باوکی کوڕێک. منیش دڵم زۆر خۆش بوو ، سوپاس خوایە. ئەی دکتۆر؟ حاڵی خێزانەکەم چۆنە؟ دکتۆرەکە وتی ئەبێت لەژێر چاودێری چڕدا بێت. چوومە ماڵەوە جلو بەرگ بێنم کە کڕیبوومان بەیەکەوە.. زۆر هیلاک و ماندوو بووم خەوم لێکەوتبوو. لەناکاو لەگەڵ زەنگی پەیوەندی خەبەرم بوویەوە پێیان ڕاگەیاندم کە خێزانم وەفاتی کرد.. هەموو ئەو دیمەنانە وەک خەیاڵ و وەک فیلم ئەهاتە بەرچاوم.. توشی شۆک بووم. کاتێ چوومە نەخۆشخانە بینیم خێزانەکەم لەناو بەرگێکی سپی بوو.. تەرمێکی سارد و سڕ.. بێ هەست.. بێ جووڵە.. سەریم ماچکرد و وتم هەرگیز لەبیرت ناکەم. نوێژمان لەسەری کرد و چوومە لای کوڕە بچکۆلانەکەمان. وتم کوڕی جوانم.. تۆ دایکت لەدەستدا منیش خێزانم.. ماڵم.. ڕووحم.. ئارامیم.. هەناسە و هەموو ژیانم.. کوڕە جوانەکەم.. ئیتر تا کۆتا ڕۆژمان لەم دونیایە بێ ناز ئەمێنینەوە.. (( چیرۆکەکە پەیوەندەی بە دیمەنەکەوە نییە )) #luk_68 #kurdistan #fyp #walnuttree

مـࢪوان.
مـࢪوان.
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 15 September 2024 02:44:21 GMT
100077
7089
158
918

Music

Download

Comments

uic_oiu
🇦🇱 :
walnut tree
2024-09-21 19:21:50
2
xalifa.99
خەلیفە :
تاوانم چییە ئەو پۆستەم خوێندەوە!؟
2024-09-18 15:05:27
21
juanee8
Juanee :
چۆن بتوانم سێر ئەو فیلمە بکەم؟
2024-09-20 21:18:30
3
gona.s.muhammad
gona.s.muhammad :
nawy fillm tkayaa?
2024-09-18 12:41:47
5
mir4n_n
Mir4nn :
دەست خۆش جەوت گوو تێکردم ئەوەنەی تر
2024-09-18 07:46:46
9
prshngi.xor
prshng :
chan taybata aw flima xwaya gyan
2024-09-18 07:31:58
12
daliajalal185
﮼دالیاجەلال :
سەیرکردنی ئەو فلیمە دڵێکی وەک بەردی ئەوێت💔☹️
2024-09-18 10:45:53
13
kazha_online5
kazha_online5 :
هاوار بۆ دڵەی ئەم قسانە ئەخوێنێتۆ💔..
2024-09-20 17:25:02
16
a1lin_nn
a1lin_nn :
بمێنیت🖤.
2024-09-23 14:30:46
1
lavuulle
Lava🦋. :
خودا بتبورێ بەم نیوەشەوە دڵی ئافرەتێکی دوگیانت شێواند💔😢😥
2024-10-20 23:01:34
1
0livia_88
0livia_88 :
خۆشتریین فیلم دار گوێز💔💔😭
2024-09-16 18:18:10
7
itshanaar
itshanaar :
لە سینەما سەیری ئەم فیلمەمان کرد بڕوابکەن مناڵ و پیاو و ژن هەمووی ئەگریا، وەیششششش خوایە لە ئازاری ئەو فیلمە
2024-09-19 16:51:29
20
_hd4y
هــُدى♡ :
تخوا بڵێن چیرۆکێکی راست نییە💔
2024-09-19 22:39:05
3
sun....00
بەیـــبون🌼 :
سپاس بۆ گریانی ئەمڕۆم ئەم چیرۆکە مرۆڤێکی بێ هه ست و بێ دڵی ئەوێ❤️‍🩹🫠
2024-10-18 05:23:55
3
marwanbaban7
𝐌𝐚𝐫𝐨/مەرۆ🤎 :
دەستت خۆش کاک مەروان کە پۆستی تۆ دەبینم دلم خۆشەبێت هەر بەردەوامبە براکەم بژیت🤎🫀
2024-09-15 08:44:00
6
blnd_ahmad007
Blnd-Ahmad :
فلیمەکە بەلایەک و چیرۆکەکە بەلایەک و دەنگی شەجەریان بەلایەک، ئەو هەمووە خەمە هەڵناگیرێ بەمن..
2024-09-20 15:06:57
8
hayo.ng
H4y00🩶 :
هێشتا نەمخوێندبۆیەوە. گریام 😍💔 دڵم پڕە لە هەزار دەرد
2024-09-20 18:04:38
3
3aba_.001
بـاوەلێ🤎 :
لە هەزاران یەکێک ئەهلی دڵن باقی ئەوانی تر، پەیکەری ئاو و گڵن 🤎
2024-09-15 11:48:38
3
sarok.kosko
xatun🩶🐆 :
مردم و زينو بومةوة تا خويندمةوة💔
2024-09-20 17:57:37
3
naz_xannmm
نازەྀིྀི💚🐎 :
تایبەترین فیلمە و دڵێکی ڕەقی ئەوێ،
2024-09-20 12:36:16
2
shayma_2003
Shayma~ :
بەجدی چیرۆكێکی دڵتەزێن بوو چاوم پڕ بوو لە ئـــااو🫠💔
2024-09-19 10:26:01
3
law.bana01
𝑹𝑼𝑳𝑬𝑹🖤🌃. :
چ وشەیەک ئەبێ هەبێ وەسفی ئەو هەستەم کات کە ئێستا هەمبوو ئەی هاوار 💔🥰
2024-09-18 11:47:58
3
asma2o2o
💊ASMA :
موچورکە بەگیانما هات لەگەڵ ئەو نوسینەیا🥺
2024-09-18 11:31:12
3
eman35052
Silent :
من شتی دورو درێژ ناخوێنمەوە تاوانم چیە بەو دڵە پڕەمەوە ئەمەم خوێندەوە 💔
2024-09-18 19:03:21
2
To see more videos from user @.luk68, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About