@x4nmi.tehran1: ساڵێک پێش ئێستا هەموو شتێک جیاواز بوو سەرەڕای ئەوەش کە خەفەتەکە هەر هەبوو ئەکرێ بڵێم لەگەڵ ئەوەدا ڕاهاتبووین ووردە ووردە هەوڵمان ئەیا باری قوورسی سەر شانمان کەمتر بکەین بە جۆرێک توانای هەڵگرتنیمان هەبێ ، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆیا و ساڵێک پێش ئێستا ، بەیانیـیەکی زۆر زوو بوو باوکم خەبەری کردمەوە و وتی: هەستە شیرینەکەم با بچین پێکەوە نانی بەیانیەکی خۆش بخۆین ، زۆر بە تامەزرۆی هەستام و کام جلەی جوان و کەشخە بوو پۆشیم و کام بۆنەی خۆش بوو لە خۆم یا ، بەجۆش و خرۆشییەوە چومە ناو سەیارەکە بۆلای باوکم و ماچێکم کردوو بەیانی باشمان لەیەک کرد ، نانمان خوارد و دەستی باوە گیانم گرتبوو و وەک بڵێی کۆتا بەیانییە خەبەری کردبێتمەوە و پێم بڵێ هەستە با بڕۆین ، وام هەست ئەکرد کۆتا پیاسەمانە بۆیە ئەوەی لە دڵما بوو لێم پرسی، باوکم پرسیارێکی کردوو ووتی : کچی شیرینم تۆ ئەزانی هەموو شتێک لەم ژیانە کاتییە و تەواو ئەبێت , هەموو خۆشیەک، هەموو خەفەتێک و هەموو پەیوەندیـیەکیش ، زۆرم هەوڵدا لەو قسەیەی تێنەگەم سەرم بەرز کردەوەو سەیری چنارەکانی دەوری پارکەکەم ئەکرد بەڵام خۆم پێ نەگیرا و بە ترسەوە وتم: مەبەستت چییە باوە گیان ؟ ووتی : باوە بەساقەوبێت ئەبێ بەهێزبیت وەک شاخ وابیت هیچ شتێک نەتوانێ بتڕووخێنێ و شکستت پێ بهێنێ [ جا ئەگەر نەمانی منیش بێت لەلات ] بیرمە کە وای وت تووند دەستییم گوشی و نەمئەزانی ئەبێت چ ڕۆژانێکی سەخت لەدوای ئەم قسەیەی باوکم ڕووبەڕوم ببنەوە ، ئەو مەسەلەیەم گۆڕی و باسی یادگاریە خۆشەکانی کاتی بچووکی من و سەردەمی گەنجێتی باوکممان ئەکرد و پێ ئەکەنین، ساڵێک گوزەشت و ئێستا ئەمەوێت بڵێم هیچ لە خەیاڵما نەبوو قسەکانی باوکم مەبەستی ئەم ڕۆژانەبێ قەت پێشبینی نەبوونی باوکمم نەکردبوو چاوەڕێی دروست بوونی ئەو فەراغە گەورەیەم نە ئەکرد ، ڕۆحت شاد باوکە گیان هیوادارم بە فرمێسکەکانم عاجز نەبووبیت ئەزانم حەزت بە ڕووخانی کچەکەو نییە بەس بڕوابکە دووریت گەورەترین خەمی ساڕێژنەکراوی سەر دڵمە 🖤 #x4nmi_tehrani @Lizaa
🖤
Region: IQ
Wednesday 18 September 2024 18:38:13 GMT
Music
Download
Comments
satwr12 :
باشە بۆوا درەنگ بۆست ئەکەی🥺🥺💔
2024-09-18 22:45:13
8
﮼احمدشيرواني :
پۆســـتەكانت دڵ ئەكـــات بە ئاو💔😍.
2024-09-19 09:56:12
38
Mahann 🖤 :
پۆستـەکانت دڵ ئـەسـوتـێنێ..
2024-09-19 12:10:58
29
3abdura7man :
aw postanay to dll bargay nagre🙂💔
2024-09-19 07:59:31
17
𝐒𝐚𝐧𝐚 𝐆𝐫𝐚𝐩𝐡𝐢𝐜 🤎 :
ئەم پۆستانەت مەحاڵە دڵی كەس پڕ نەكات و نەیگریەنێت جێگای فردەوسی بەرین بێت خوای گەورە سەبووری دڵت بدات..
2024-09-18 23:25:03
35
Sara :
قوی باش پدرت تماشات مکونە.. خدا رحمتش کنە
2024-09-18 22:28:18
16
pariia❤️🩹' :
🥰💔'
2024-09-19 22:48:36
11
To see more videos from user @x4nmi.tehran1, please go to the Tikwm
homepage.