@cabdibalaag1:

cabdi balaak  officia
cabdi balaak officia
Open In TikTok:
Region: SO
Saturday 05 October 2024 07:10:31 GMT
13429
707
29
27

Music

Download

Comments

1.2.6.01
ADNA.💕🍃 :
💕💕💕
2024-10-06 06:58:18
1
xamdadheeman55
xamdadheeman376 :
💯
2024-10-06 04:26:26
1
boqorada.hirshabel
boqorada ceel barafkaa :
♥️♥️♥️♥️
2024-10-05 21:27:03
1
user880777144399520
boqorada og :
❤️❤️❤️❤️
2024-10-05 19:39:08
1
boqoradaciiseruush12
Boqorada ciise ruush❤️ :
❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️💋💋💋💋💋💋💋💋💋
2024-10-05 19:25:37
1
daahir.jamac
daahir jamac :
❤️❤️❤️❤️❤️
2024-10-05 16:23:39
1
hanad.yare516
hanad yare :
🥰🥰🥰
2024-10-05 11:50:50
1
queen.jamilo
qureesh ahmed :
🥰🥰🥰
2024-10-05 09:46:04
1
queen.jamilo
qureesh ahmed :
💔💔💔
2024-10-05 09:46:03
1
queen.jamilo
qureesh ahmed :
🥰🥰🥰
2024-10-05 09:45:41
1
queen.jamilo
qureesh ahmed :
❤❤❤
2024-10-05 09:45:38
1
queen.jamilo
qureesh ahmed :
🥰🥰🥰
2024-10-05 09:45:36
1
queen.jamilo
qureesh ahmed :
😇😇😇
2024-10-05 09:45:35
1
queen.jamilo
qureesh ahmed :
💔💔💔
2024-10-05 09:45:32
1
muxubo740
muxubo :
🙃🙃🙃
2024-10-05 07:57:42
1
salaad.yare85
salaad yare @ :
❤️❤️❤️
2024-10-05 07:17:19
1
hashim.cabdi3
hashim cabdi :
😂😁😁😁🥰🥰
2024-10-08 19:03:37
0
khadar.cabdi35
Khadar Cabdi :
😁😁😁
2024-10-08 10:09:34
0
user1746174394856
anfac Abaadir :
🥰🥰🥰
2024-10-08 07:38:33
0
tufaax223
tufaax :
🥰🥰🥰
2024-10-07 21:17:59
0
fardowso5724
fardowso :
👍👍👍
2024-10-07 17:52:55
0
aarka_sool
Aarka Sool :
❤❤❤
2024-10-07 15:14:39
0
qadan.xasan40
qadan xasan :
🤲🤲🤲
2024-10-07 13:32:53
0
nuur.hadaafow
nuur hadafow wil qaran 🇸🇴 :
🥰🥰🥰
2024-10-07 13:25:32
0
nuur.hadaafow
nuur hadafow wil qaran 🇸🇴 :
🤣🤣🤣
2024-10-07 13:25:31
0
To see more videos from user @cabdibalaag1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ئەگەر ڕۆژێک هاتیت هەموو گوڵەکانی شار لێ دەکەمەوەو لەگەڵ خۆمدا بۆ پێشوازیت ئەهێنم ،ئازیزم نازانم ئاخۆ هەرگیز تۆ دێیت یان نا،بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا تۆ نیشانی هەمو گوڵەکانی شار ئەدەم و بە گوڵەکانی شار ئەڵێم ئەها ئەمە گوڵەکەی منە،ئەگەر ڕۆژێک هاتیت، ئەوا کورسی و مێزێک دێنم و تا کات تەواو ئەبێت بەدیار تۆوە دا ئەنیشم و سێرت ئەکەم ئاخر ئەڵێن سێرکردنی مانگ ئاسودەیی بۆ مرۆڤ ئەهێنێت هەی ئاسودەیم،ئازیزەکەم وەلێ من نازانم ئاخۆ تۆ ڕۆژێک دێیت یان نایەیت و منیش تا کۆتایی تەمەنم چاوەڕێی هاتنی تۆ ئەبم بەڵام ئەگەر ڕۆژێک هاتیت، ئەوا هەمو مرۆڤانی شار بێدەنگ ئەکەم تا بتوانم بە ئاسودەیی لەگەڵ تۆدا بدوێم، ئەگەر تۆ هاتیت هەمو شۆفێرەکان لە ڕێکردن ئەوەستێنم تا دەنگی هیچ سەیارە و ماتۆڕێک نەتوانێت ببێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی گوێم لە پیتێکی تۆ نەبێت ، ئازیزم من نازانم ئاخۆ تۆ دێیت یاخود نایەیت ، بەڵام ئەگەر هاتیت کارەبایی هەموو شار ئەکوژێنمەوە و لەبری گڵۆپ چەند مۆمێک دا ئەگیرسێنم تا دەنگی هیچ ئامێرێکی کارەبای نەتوانێت ببێتە هۆکاری ئەوەی وشەیەکی دەم تۆ تێپەڕ بێت و من گوێم لێ نەبێت، ئاخر ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە تەنها دەنگی تۆ بە گوێکانمدا تێپەڕ بێت، ئاخر ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە تەنها دەنگی من و تۆ بەشاردا بڵاوبێت، ئاخر ئازیزم من ئەمەوێت ئەو ڕۆژە من و تۆ بە تەواوی وجودمانەوە لای یەک بین، ئازیزی دڵم نازانم ئاخۆ ڕۆژێک دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر خودا کردی و ڕۆژێک تۆ هاتیت و دوو کورسی و مێزی بچوک پێکەوەی کۆکردینەوە ئەوا تۆ قسەم بۆ بکە لەسەر هەرچی بابەتێک بێت، ئاخر ئەزیزم ڕۆحم پێویستی بە قسەکانتە، ئاخر ئازیزم ڕۆحم پێویستی بە وشەکانتە،،، ئازیزی دڵم وەک هەمیشە نازانم ئاخۆ تۆ دێیت یان نا، بەڵام ئەگەر هاتیت و باوەشێک توانیتی نوێنەرایەتی ئەوە بکات کە چەندم خۆشئەوێیت ئەوا بۆ هەمیشە باوەشت ئەکەم، ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا ، گوێ بۆ هەمو قسەکانت ئەگرم بەڵام ئەگەر قسەکانت تەواو بوو ئەوا ئەو کات من هەمو قسەکانی دڵم بە گوێتدا ئەتەقێنمەوە و باسی هەموو ئەو شەوە دورو درێژو باراناویانەی زستانت بۆ ئەکەم کە لە سەرمادا لەبن سەقفی خانووە چۆڵ کراوەکەی مامە تاهیردا شەو تا بەیانی بۆت ئەگریام، ئەگەر هاتیت باسی هەمو ئەو کاتانەت بۆ ئەکەم کە بەبێ تۆ تێمپەڕاند، ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم، ئەگەر چی ئێستاش ئازیزتری لە ڕۆحی ڕەوان ئەمما چ خەسارەیەک بویت بۆ عومرم، پێت ئەڵێم کە بەم هەموو برینەوە هێشتاش زیندوم ئەوەیە تۆم لە ناخدایە، پێت ئەڵێم هەموو چرکەیەکی ئەو چوار ساڵەی بە تاک لایەنە تۆم خۆشویست بە جۆرێک بیرم ئەکردیت وەک بڵێی بەشێک لە ڕۆحم لەلای تۆ بێت، ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم، بینیت هۆکارەکان تا کوێیان بردین؟ بینیت هەردوکمان لە یەک شار بووین بۆ ماوەی چەند ساڵ بەڵام بۆ چرکەیەکیش ئاگامان لێک نەبوو؟ پێت ئەڵێم بینیت چارەنوس چۆن لێکی کردین؟ هەی چارەنوسە نەبوەکەم، پێت ئەڵێم بۆ هێشتت ببیت بە هی کەسێک کە بۆ چرکەیەکیش بەقەدەر من خۆشی نەویستویت؟ ئازیزم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت ئەوا پێت ئەڵێم من دەزانم کەتۆ هەرگیز بۆمن نابیت بەڵام بۆ هەمیشە خۆشمدەوێیت، گەر هاتیت ئەو کات پێت ئەڵێم ، ڕاستە هەرگیز نەمتوانی ئەم هەمو خۆشەویستیەمت بۆ بدرکێنم و بۆ چەندین ساڵ شاردمەوە بەڵام ئایا چاوەکانم پێیان نەوتی کە خۆشمدەوێیت؟، ئازیزم ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم ،وە من زۆر ئازاری خۆمدا کاتێک تۆم خۆشویست، پێت ئەڵێم کە تۆ زۆر ئازاری منتدا کاتێک منت خۆشنەویست و کەسێکی ترت خۆش ویست، دەبینیت ئازیزی دڵم لە هەردوو لاوە تاکە کەس ئازار درا لەم نێوەندەدا من بووم؟ ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت و توانیم قسەکانی دڵمت بۆ بکەم ئەوا پێت ئەڵێم، کە چەندین ساڵ بە تاک لایەنە لە سوچێکی ئەم ژیانەدا خۆشمویستیت بێ ئەوەی تۆ بیزانیت، گەر هاتیت پێت ئەڵێم، هیچم لە تۆ نە ئەویست جگە لە خۆت، پێت ئەڵێم لە کۆتایدا تۆ ئەو کەسە نەبوویت کە خۆشمئەویست، بەڵام خۆشمویستی ،ئازیزم نازانم ئاخۆ ڕۆژێک دێیت یان نا بەڵام ئەگەر هاتیت پێت ئەڵێم، وەک تامی بابۆڵە گەورەکەی بەیانیانی دایکم کە بۆی دەپێچامەوە بۆ قوتابخانە، تامی ئەو ڕۆژانەی تۆم دەبینی لەو قوتابخانەیەی کە هەموو سوچێکی پڕە لە یادگاری یەکتر بینینی من و تۆ هێشتا لەبن ددانەکانمدا بەتام ماونەتەوە، ئازیزی دڵم ئەگەر ڕۆژێک هاتیت و تێر قسەمان کرد لە کۆتایی قسەکاندا بە هێواشی پێت ئەڵێم، هەرگیز نەمتوانی بۆ ساتێکی درێژ لەباوەشت بکەم و تێر تێر بۆنت بکەم، من تەنیا لە دور تۆم خۆشویست و خۆشئەوێت، بەڵام ئەگەر مەرگ گەیشتو من مردم ئەوا بزانە، کەمن زۆر تۆم ئارەزوکرد، زیاتر لە هەرشتێک کە بمەوێت،من زۆر خەیاڵم لە سەری خۆمدا لەگەڵ تۆ دروست کرد کەهەر بەخەیاڵی مانەوە، خوات لەگەڵ بچکۆلەکەم لە بیرت بێت بۆ هەمیشە حەمەیەک هەیە کە خۆشی دەوێیت🌚.

About