@chavoshi.kurd: کاتژمێر نزیک دوانزەی شەوە و خەوم زڕاوە. خەتای مێشکمە، مێشکی من قسە دەکات، من هەمیشە پێم وا بوو دەم و زمان قسە دەکەن و مێشک بیر دەکاتەوە.. لە ڕاستیدا شیکردنەوەو لێکۆڵینەوە بایۆلۆجیەکان لە مێژە وا دەڵێن، بەڵام ئێستا پێم وایە، لە پاڵ بیرکردنەوەدا، مێشک قسەش دەکات، بەڕادەیەک، کە ڕۆڵی سرووشتی خۆی، کە بیر کردنەوەیە، لە یاد دەکات و تەنها قسە دەکات. ئەمشەو ٤٥ چرکە لە ناو ئۆتۆمبێل، لە پشت چرای سوری ترافیکەکەوە وەستام، تەنها ٤٥ چرکه بێ کار بووم و مەشغوڵ نەبووم، مێشکم دەستی کرد بە قسە کردن. لەمەوە دەستی پێکرد و ووتی : " دەڵێی دەبڵی ئۆتۆمبێلەکە دەنگی لێ پەیدا بووە و کێشەیەکی هەیە زیکە زیک دەکات؟" دواتر ووتی: " دەی خەتای ئەو هەموو تاسەو چاڵ و چۆڵەی جادەکانە." ئنجا ووتی : " ئەم شەقامە زۆر وێرانە و شارەوانیش هیچ ناکات." دواتر ووتی : " ڕەنگە بودجەیان نەبێت، بەڵام بۆ بودجەیان نیە؟ ڕەنگە بە هۆی قەیرانەوە بێت ." دواتر ووتی: " قەیرانی چی خۆ هێشتا ئەوان مووچەی دووماگ پێشیان دابەش نەکردووە و پارەیەکی زۆر لە باج و سەرانەو داهات یان دەست دەکەوێت، قەیرانی چی؟ بە دڵنیایەوە دەیدزن و گەندەڵن." لە پڕ بە دەنگی هۆڕنی ئۆتۆمبێلەکانی دوامەوە سەرم هەڵبڕی و بینیم ترافیکەکە سەوز بووە. دەبینیت ئەو هەموو قسەیە تەنها لە ٤٥ چرکەدا مێشکم کردی. بەڵام کۆتا دیدار ٤٥ خولەک بەرامبەرت وەستام و دەم و زمانم نەیان توانی بە دێڕێک لێت بپرسن : " بۆ دەڕۆیت؟ یا هەر لە سەرەتاوە بۆ هاتی؟" #foryoupage #CapCut #fyp #foryou #viral #chavoshi #mohsenchavoshi #موحسین_چاڤۆشی #چاوەشی
chavoshi
Region: IQ
Monday 07 October 2024 20:30:14 GMT
Music
Download
Comments
Peshawa :
بەکورتی هەردووکی
2024-10-15 19:21:59
1
kary dasty naza :
خوشەویستیەکەی هەموی دروبو حەوالەی خوابی
2024-10-09 20:17:21
1
👑هێشوو💙 :
Xoshawestyakay dro bw dwryakay rasty bw
2024-10-08 22:25:17
1
Masi💉🩺 :
چەن جوان وتت💔
2024-10-07 20:34:09
2
𝑅 𝑎 𝑆 ℎ 𝐴< :
جوانت فەرموو بژی🖤
2024-10-09 04:55:20
1
ساری Sary ❤️🩹💔😞 :
خۆزگە بزانم چوار ساڵ پێکەوەبونمان خۆشەویستی بویان یاری🥺
2024-10-09 03:14:16
1
بانوجان' :
جارێک بووە لە بێمنی بترســی!
2024-10-08 20:10:44
1
🍂hawnaz🍁🤎 :
😔
2024-10-07 20:36:33
1
Kale :
🥺🥺
2024-10-07 20:35:01
1
closed :
🖤
2024-10-10 20:32:27
1
VE NA🩵 :
🖤
2024-10-09 01:03:43
1
𝐉𝐮𝐣𝐚💫 :
🖤🥀
2024-10-07 22:32:02
1
𝐉𝐮𝐣𝐚💫 :
🖤🖤
2024-10-07 22:32:01
1
🍂hawnaz🍁🤎 :
🖤
2024-10-07 20:36:28
1
Kale :
🖤🖤
2024-10-07 20:35:09
1
ᎮᏗᎮᏬᏝᏗᎥᎥ ᏕᎮᎩ :
بەڕاست ڕۆژێ ئەمانکوژێ بیرکردنەوەکان و قسەکردنی مێشکمان 🩶
2024-10-24 19:50:25
1
🖤. :
Atwane aw textm bo bnere jargm?
2024-11-12 10:10:47
1
𝐉𝐮𝐣𝐚💫 :
𝐛𝐚𝐫𝐝𝐚𝐰𝐚𝐦 𝐛𝐚🖤
2024-10-07 22:32:07
1
To see more videos from user @chavoshi.kurd, please go to the Tikwm
homepage.