Language
English
عربي
Tiếng Việt
русский
français
español
日本語
한글
Deutsch
हिन्दी
简体中文
繁體中文
Home
How To Use
Language
English
عربي
Tiếng Việt
русский
français
español
日本語
한글
Deutsch
हिन्दी
简体中文
繁體中文
Home
Detail
@...ahmed...........a:
ايجار باصات داخل المملكة
Open In TikTok:
Region: SA
Tuesday 22 October 2024 14:20:32 GMT
20108
188
1
132
Music
Download
No Watermark .mp4 (
6.19MB
)
No Watermark(HD) .mp4 (
34.32MB
)
Watermark .mp4 (
8.28MB
)
Music .mp3
Comments
To see more videos from user @...ahmed...........a, please go to the Tikwm homepage.
Other Videos
opo ikiii🤣#sobatngaretindonesia #perternakmuda #publik #fypシ゚
Full Hiệu Ứng Skin Triệu Vân Thừa Long(Hok x AoV) ©️DM HEXAOV #lienquanmobile#xuhuong#tiktok#fyp
#audi #a7 #livewallpaper
کاتژمێر ٦:۱۲ دەقەی شەوە و تازە لە کار گەڕاومەتەوە هەموو گیانم تێک چووە بەسەر یەکدا، لە هەمان کاتدا مێشکیشم زۆر ماندووە، دڵتەنگی سەرتاپای گیانی داگرتووم لە هەمان کاتدا لە غەریبیشیم دڵتەنگییەکە بووە بە دوو ئەوەنە، ئتر من هەر غەریب بووم لە وڵاتان، لە ناو دڵی تۆ بە هەرحاڵ ویستم وەک هەموو شەوەکانی دیکە بێم و بە دێڕێک دەست پێ بکەم و بە دێڕێک پڕا و پڕ لە نا ئومێدی کۆتایی پێ بهێنم و بڕۆم خۆم خەریک کردوە بە بیر کردنەوە لە تۆ لەو یادگارییە شیرینانەی لەگەڵ تۆ دروستم کردبوون ئێستا دانیشتووم و یادی هەموویان ئەکەمەوە ئەبینی ئازیز ئەبینی چەن سەیرە ئەو یادگارییانەی پێکەوە درووستمان کرد ئێستا بە تەنها یادیان ئەکەمەوە، ژیان هیچ عەدالییەتێکی تێدا نەماوە کۆتا قسەکانتم بیر ماوە کە وتت نامەم بۆ مەنێرەوە، بەڵێ هەر بۆیەش هەموو شەوێ لێرە ئەینووسم وە لە کاتی نووسینەکەدا چوومە بیر و خەیاڵاتێکی قوڵەوە هەموو ئەو چرکە ساتانەم بیر کەوتەوە کە لەگەڵت بووم .. ئەزانی ئازیز لە دوای ڕۆشتنی تۆ هەموو شتێک گۆڕاوە ئەو مەکتەبی ئامادەییەی پێکەوە چوار ساڵ لێی بووین لەم ماوەیەدا سەردانم کرد، زۆر شتی تێدا گۆڕاوە مامۆستاکانی هەموویان پیر پیر ببون، ئەو دارەی تۆ لە ژێریدا لە کاتە بەتاڵەکاندا کتێبت لێ دەخوێندەوە سیس بوو گەڵایەکی پێوە نەمابوو، ئەو ساحەیەی ئەو کاتانەی دەرزمان نەبوایە یەکترمان لێ دەبینی چیتر سیمایەکی جوانی نەبوو، وە ئەو شیرنی فرۆشەی دەرەوەی قوتابخانەکە کە هەمیشە تۆشیرینیت لێ دەکڕی شوێنەکەیان ڕوخاندنەوە و قەرارە بیکەن بە باڵەخانەیەکی گەوورە، بەڵی ئەزیزم زۆر شت گۆڕاوە شتەکان گۆڕانکاری زۆریان بەسەردا هاتووە ڕاستی من ئەگەر لە کوردستان بوومایە دووبارە دەچوومەوە ئەو مەکتەبەی پێکەوە لێی بووین، هەر چەندە تۆ چەند ساڵێک ئەبێت جێت هێشتوووە و دوای ژیانی خۆت کەوتوویت بەڵام من بۆ ئەبەد تۆ و یادگارییەکانت لە ناو بەشی چەپی سینەم حەشار دەدەم، ئەرێ ئازیز لە کوردستان بوومایە دووبارە دەچوومەوە بەڵام من چەند ساڵێکە ژیانی غوربەت و تەنیایم هەڵبژاردوە و زۆر دوورم بەڵام ئەوەی لە هەمووی زیاتر خەفەتم پێ ئەدات ئەوەیە ،،تۆش گۆڕایت،، منیش گۆڕام،،ژیان گۆڕا ئەوەی زیاتر خەفەتم پێ ئەدات ئەوەیە کە ئیدی نە تۆیەکی جوان و ڕازاوە هەیت نە منێکی گەنج بەڵام من بە ڕۆشتنی تۆ ئەزموونم کرد، ئەزموونێکی گەوورە بەڵام هێشتا زۆر شت مابوو ئێمە پێکەوە بیکەین زۆر شەقام مابوو کە پێکەوە بی پێووین، زۆر قسە مابوو کە پێکەوە بیکەین، ڕۆشتیت و مەجالی هیچ کام لە مانەت نەدا منیش بۆ کۆتا جار هاتمە یەکەم شوێنی یەکەم یەکتر بینینمان کەمێ دانیشتم ،لەوێ ڕاستی زۆر دانیشم وتم لەوانەیە تۆش بێیت بۆ هەڵدانەوەی یادگارییە کۆنەکان بەڵام نەهاتیت، بۆ کۆتا جار هاتم ئازیز کەمێ لە شووێنی یەکەم یەکتر بینینمان دانیشتم وو دووبارە سەر لە نوێ ئاوی ئەو دارەم دایەوە کە تۆ مەیلت لێی بوو، وە منیش ماڵ ئاواییم لێ کردیت و ئێستا ، ساڵێک و دوو مانگە لە بەریتانیا لە شاری بێرمینگهامم شەقێکم لەو نیشتیمانە بێ ڕەحمە دا کە تەنها بۆ یەک جاریش دیدارێکی من و تۆی ڕێک نەخست ئەزیزەکەی من لێرە هەموو شتێک وەک ئەوەیە کە پێکەوە خەیاڵمان بۆی دەکرد، بەڵام تۆ نیت تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ،،تۆ لە کۆتایدا گەشتمە ئەو قەناعەتەی نە تۆ منت ئەوێت نە نیشتیمانی بێ بەزەیی، تۆ و نیشتیمان برینێکن .. هەرگیز و هەرگیز ساڕێژ نابن پێم خۆش بێت یان ناخۆش، باش بێت یان خراپ ئیتر ژیان وێسگەیەکە زوو یان درەنگ هەر ئەگەیت بە خاڵی .. کۆتایی، وە منیش گەیشتم .خوات لەگەڵ گوڵی ژاکاوی ژیانم هەمیشە خۆشم ئەوێی #أحمد♡♕
About
Robot
Legal
Privacy Policy