@kurdistan.folk77: له به‌ر ده‌رگه💔 شه‌و ڕاشكا، ئه‌ژنۆم شل بوو، مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووكا. ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه! ئه‌م شه‌و هاتووم بۆ چنینی چه‌پكه نێرگزێكی چاوت، بۆ وچانێ، بۆ خه‌ونێ، تۆزه گریانێ، له‌سه‌ر هه‌وری قژی خاوت. * * * ئه‌م شه‌و هاتووم... ترووسكایی شاری یادگار بانگی كردووم. له‌گه‌ڵ سیمای مناڵیما، له‌گه‌ڵ خه‌می شۆڕه‌بیما، هاتووم و ناگه‌ڕێمه‌وه. یا پێت ده‌گه‌م، یا وه‌ك مۆمێك ده‌سووتێم و ده‌توێمه‌وه. * * * ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه! هه‌ر دڵداره‌كه‌ی جارانم، هه‌ر كێڵگه‌كه‌ی به‌رده‌رگه‌تم، هه‌ر تینووه‌كه‌ی به‌ر كڕێوه‌و با و بارانم. * * * ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه! من ئه‌و كه‌سه‌م، تا دوێنێ بوو، له‌ناو گه‌رووی ڕووناكی‌دا ده‌تشاردمه‌وه. له‌ناو جامی مه‌ترسیدا ده‌تخواردمه‌وه. * * * كات - له‌ژێر باڵی ئاسماندا خه‌ریكه باوێشك ده‌دات. شوێن - قوله‌ڕه‌شێكی كپه. ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه، شتێك نییه شیرین‌تر بێ له خشپه‌ی پێ و چرپه‌ی چپه. * * * ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه، كفت و ماندووی ڕێگه‌ی دوورم: وه‌كوو جاران، كه‌مێك له لات ده‌مێنمه‌وه و ڕاده‌بوورم. * * * شه‌و ڕاشكا، ئه‌ژنۆم شل بوو، مانگ به تاقی ئاسمانه‌وه هه‌ڵپڕووكا: ده‌رگه‌كه‌تم لێ بكه‌وه، دار و به‌ردی به‌رده‌رگه‌تان هاتنه تكا! ............................... #هۆنراوه‌ی_عه‌بدولا_په‌شێو ✍️ ووتنی/هونه‌رمه‌ندی كۆچ كردوو هاوتا ئه‌سعه‌د عود ئامانج غازی
ئاواز‌و گۆرانی ڕەسەن
Region: IQ
Wednesday 06 November 2024 20:22:28 GMT
Music
Download
Comments
yadgar anwar :
بە ژێرپەنجە وەفاتی کرد کورەکەشی رەگەزی گۆری
2024-11-07 05:56:51
8
dewana :
ئەمە کێیە پێم بڵێن
2024-11-08 16:34:02
2
nazad karabage :
ئه م گورانيه له سالى ١٩٩٦ له سويد تومارى كرد
2024-11-09 17:30:54
2
جوان ترين قه ده رى من :
هه موومان كه سيك مان هه يه كه نيمانه 😢
2024-11-07 15:38:56
11
zerak Z :
روحت شاد ماموستا له خه فتى كوره كه ى تؤيش نه خؤش بووهاته مرد 🥺🥺🥺
2024-11-07 11:32:04
3
Aram R Taha :
چیت لە دوای خۆت بەجی هیشت
2024-11-07 09:22:58
3
ناظم_جاف :
روحی شادبێت
ئه مه شیعری په شێوه
2024-11-07 17:55:06
8
Berhem Hanaraiyee :
دوای لەدەست دانی گەورەترین هیوای ژیانم ئەم دەنگ و وشانە دووبارە هێزیان پێدامەوە ، رۆحی شاد بێت هاوتا گەردی
2024-11-08 23:19:25
5
Fly :
یادی بەخێر کە خۆش بوو خوای گەورە لێی خۆش بێ
2024-11-07 16:09:51
6
Tablooo__90 :
هه زار ره حمه ت له گورت بي
2024-11-09 15:13:22
3
Abdulla Omer :
٣٦ سال له مه وبيش بوو هه موو له ته مه نمان رويي
2024-11-09 10:59:41
3
یوسف سورجی :
یادی بە خێر
2024-11-07 12:51:02
2
جەلیزادە :
ئەو دەنگە خۆش هەمیشە زیندوە گۆڕەکەت پڕبێ لەنور
2024-11-09 14:07:19
3
rebaz xoshnaw :
ئاااای هەی منداڵ بوم گوێم لێ ئەگرت🥺🥺😪
2024-11-10 17:00:09
3
Ala gul :
خوشترين دةنك خوشترين كوراني روحت شاد
2024-11-09 19:48:34
2
hemn k husein :
🥹🥹🥹
2024-11-07 15:10:54
3
Rawand :
ئەی خودایە چ یادگاری و چ هەستێکە دووبارە گوێم لەم گۆرانیە دەبێتەوە، گۆڕت پڕ نوور بێت. 🤲🤲🤲
2024-11-13 10:36:43
1
A_i :
یادی بەخێر ڕوحی شاد
2024-11-07 20:46:08
3
هیژاموزیک :
خواى گە ورە لیت خوش بيت ياربى هاوتا اسعد😭😭
2024-11-06 23:19:43
2
یوسف محمد سارمەمی :
روحی شادبی کاکە هاوتا
2024-11-09 16:48:18
3
Shexdlshad_shexqader :
😢😢😢 یادی بەخێر
2024-11-07 13:49:29
3
narein narein🤲🏻🤲🏻 :
ڕۆحی شادبێت 🥺🥺
2024-11-07 08:00:30
2
Tahsin :
خوا لێی خۆش بێت
2024-11-09 17:21:22
2
ڕەوف گەرمیانی :
ڕوحی شاد بێت کاک هاوتا
2024-11-09 16:42:51
2
To see more videos from user @kurdistan.folk77, please go to the Tikwm
homepage.