@abdl_jabar8: تۆ گەر سەوداسەری ئەم زەمینە سەوزەی، دڵت وابەستەی سۆز و لەنجەی پێ بەتۆپێکە، هەر شەو بە دیداری تا لێواری مەست بوون دەچیت، باس لە ئاسودەیی ڕەها مەکە، هەموو شەو چێژ بینین و خەونی شیرین بینین مەکە... تۆپی پێ سەرێکی دڵشادی پێبێ، سەد لقی دڵتەنگی لێدەبێتەوە، گەر ئامادەنیت بۆ تێپەڕاندنی دەیان شەوی گریاناوی و سەدان ئێوارانی لێوڕێژ لە فرمێسک ، دەست هەڵگرە ، ئەم عیشقە وەها ناکرێ .. . گەر ئامادە نیت ڕۆژگار ئەوت لێ ببا و بەرگەی چونی ئەو ناگری، بەم عیشقە نادانی، دەستهەڵگرە... عیشقەکانی ئێرە زۆرینەیان چارەنوسیان نەگەشتنە، گەر بۆ فیراق ئامادە نیت، دەستهەڵگرە ... تەمەن و زەمەن دوو سەربازن کە هەمیشە لە کەمینن بۆ ڕوخانی عیشق، هەر لەحزە چاوەڕوانبە خۆیانت پیشان بەن، خۆ تۆ شەڕی ئەو دوانەت پێ ناکرێ، دەی کە سەبری دەردەکانیان ناگری، دەستهەڵگره، ئەم عیشقە وەها ناکرێ! . منیش وەک تۆ گلەییم لە تەمەنە، ئەو ڕوخسارانە لۆچ دەکا، هیچ بەزەیی پێیان نایەتەوە، پەڕەی گەنجیان پارە دەکا، هەرچەند تکا بکەین کە زوو نەچێ ، ئەو ناوەستێ و هەر ڕێ دەکا ! . گەڵایەکی هەرچەند سەوزبیت، گێژەڵوکەی ڕۆژگار هیلاکت دەکا ، زەردت دەکا ، لەگەڵ وەرزێکی پایزدا دەستت بەردەدا، نیوەشەوێک ڕەشەبایەک دێنێ ، لێت دەکاتەوە ، دەتبـا ! . شەوێکی تری خەمین، بۆ نێو دڵی مێژوو🥺 . . گۆران محمـود ✍️
Abdl Jabar
Region: IQ
Monday 11 November 2024 18:22:28 GMT
Music
Download
Comments
Dani😔 :
💜🥰♥️
2024-12-09 15:06:20
0
amir🎖️ :
🥰🥰🥰
2024-11-11 18:32:31
0
youssef :
🥰🥰🥰
2024-11-12 13:11:31
0
To see more videos from user @abdl_jabar8, please go to the Tikwm
homepage.