@sariaaa.a: نازانم ئەبێت لە کوێوە دەست پێ بکەم، نازانم سەرەتا ئەبێ دەربارەی چی قسە بکەم، بەڵام ئەزانم ئەم منە، ئیتر ئەو منەی ساڵی پێشتر نیە. ڕۆژانێکم تێپەڕاند کە ئێستا شکاوتر، غەمگینتر، تەنیاتر و نارەحەتتر، هەڵبەتە بە تەجروبەترم. کەسانێک لە ژیانمدا فرمێسکیان دەرهێنام کە وا بیرم ئەکردەوە قەرارە فرمێسکەکانم بسڕن، دڵتەنگی کەسانێک بووم کە وابیرم ئەکردەوە لەبەر ئەوەی ئەوانم هەیە قەرار نیە دڵتەنگ ببم. قسەگەلێک بونە هۆکاری شکانی دڵم و وێران بونی ڕۆحم کە هیچکات بیرم نەئەکردەوە لە ئازیزترین کەسەکانی ژیانم ئەو قسانە ببیستم. لەو شوێنەی پێویستم بوو لە باوەشم بکەن و تەنیا نەبم، وازم لێهێنرا. لەو شوێنەی کە پێویست بوو فرمێسکەکانم بسڕێن و دەستەکانم بگیرێت، لە هەمیشە تەنیاتر بووم. ڕۆژانێک بەو هەستە لە بیرنەکراوانەوە ژیانم کرد کە کەسانی تر دروستیان کردبوو. ڕۆژانێکی باشیشم هەبوە، ڕۆژانێک کە لە ناخی دڵمەوە بۆ چەند دەقەیەکیش بوبێ خۆشحاڵ بووم. چونکە لە شوێنێک و لە تەنیشت کەسێکەوە بووم کە حەزمئەکرد تا کۆتایی تەمەنم لەلای من بمێنێتەوە و لێی دوور نەکەومەوە. کەسانێکم لەدەست دا کە وا بیرم ئەکردەوە قەرار نیە هیچکات لەیەک جیاببینەوە، لە تەنیشت کەسانێک وەستام کە بوونیان لە ژیانم ئازاری ئەدام، بەڵام چونکە خۆشم ئەویستن مەجبور بووم درێژەی پێ بدەم و بمێنمەوە. زۆر کەس ئازاریان دام بە هەبوونیان، لەم نێوەندە کەسانێکیش هەبوون کە پێکەنینیان هێنایە سەر لێوم و بونە پەناگەم لەو کاتەی بێ پەناتر لە هەمیشە بووم. تا ئەو کاتەی لە ژیانی هەرکەسێک بووم هەوڵمدا هەمیشە ئەو کەسە بم کە هەرچەند سەختیش ببینێت، نەهێڵێت کەسی بەرامبەر خەم ببینێ و شتانێک لە دڵی ببێتە گرێ. ناڕەحەتی ئەوەی کە خۆشی نەویستم، دڵمی شکاند، لە ژیانم ڕۆشت، خراپەی لەگەڵ کردم، فرمێسکی ڕشتم، نیم، لە هیچکەس ناڕەحەت و توڕە نیم. چونکە من ئەزانم لانیکەم لەگەڵ ئەو خراپیانەی لەگەڵم کرا، نەبومە کەسێکی خراپ. بینیم و وازمهێنا، لە هەر شوێنێک پێویست بوو خۆم لە ژیانی کەسێک کەم کردەوە کە قەدری هەبوونمی نەئەزانی. لە هەندێ شوێنیش ڕویداوە بێ مەبەست دڵی کەسێکم شکاندوە و بومەتە هۆی دڵتەنگ بونی، و هەوڵمداوە هەموو شتێک چاک بکەمەوە،بەڵام کاتێک تێگەیشتم هەبوونم لە ژیانی زیاتر ئازاری ئەدات، خۆمم لێی سەندۆتەوە تا دوبارە ئازاری نەدەم. من تێگەیشتنم نابێ بۆ هێشتنەوەی کەس هەوڵبدەم، چونکە ئەگەر کەسێک بەڕاستی خۆشی بوێم لێم دورناکەوێتەوە و بۆشایی نێوانمان بە کەسێکی تر پڕ ناکاتەوە! بەڵام دڵتەنگی ڕۆژانێک و هەستێکم کە رەنگە ئیتر هیچکات نەتوانم تەجروبەیان بکەمەوە! لەگەڵ هەموو ئەمانە فێربووم هەرچەندیش بشکێم، لە کۆتای هەموو ئەو خەمانەی مرۆڤەکان پێم ئەدەن، خودا دوبارە بە باوەشێکەوە چاوەڕێمە. لەبەر ئەمە ناڕەحەتی هیچ نەبونێک نیم، من دوبارە وەک هەمیشە هەوڵ ئەدەم باش بم و درێژە بە ڕێگاکەم بدەم. #sar1aa #foryou #actives?
sariaaa.a
Region: IQ
Monday 18 November 2024 20:41:33 GMT
Music
Download
Comments
🤍 :
کچە بێ بەختەکەم💔،
2024-11-18 20:45:49
2
immaa.a0 :
Dlakam💔
2024-11-18 23:56:59
1
♾️ :
😁😁😁
2024-11-27 21:46:52
1
immaa.a0 :
🥰
2024-11-18 23:56:51
1
بەیبون🌼 :
ئەتوانیت ئەم تێکستەی کاپشنم بۆ بنێریتت🥰??
2024-11-22 14:20:50
1
🤍 :
قسەکانت زێڕن😅
2024-11-18 20:56:41
2
To see more videos from user @sariaaa.a, please go to the Tikwm
homepage.