@_zallm_: ئەمشەو زۆر بیرم کردەوە بە ڕادەیەک هەستم بە ئازاری سەرم دەکرد و چاوەکانم سوور هەڵگەڕابوون و خوێنیان تیا قەتیز ببوو ماندووی خەو بووم بەڵام نەمدەتوانی بخەوم بەهۆی زۆری بیرکردنەوەم لەوەی کە من و تۆ بۆچی نەبووین بە ئێمە؟ موسافیری هاتی و بۆ هەمیشە لە دڵمدا مایتەوە تەواو پەرێشانت کردم و ڕۆیشتیت و دونیایەک یادگاریت لە دوای خۆت جێهێشت ، بۆچی لە نیوەی ڕێگاکەماندا دەستت بەردام؟ خراپ بووم بۆت؟هەڵەم بەرامبەر کردیت؟خیانەتم لێ کردیت؟خەنجەرم لێ دایت؟درۆم لەگەڵ کردیت؟بێوەفا بووم بۆت؟ چ خەتایەکم هەبوو؟چیم نەکرد کە دەبوو بیکەم؟ لە کۆتا گفتووگۆماندا بەهۆی پڕبوونی چاوەکانم لە فرمێسک و هەنسکی گریانم و ماندووبوونی دڵم و لەرزینی دەستەکانم نەمتوانی پێت بڵێم هەموو ئەوەی دەمویست لێت ئەوەبوو کە لەلام بیت و هی من بیت ڕاستگۆیانە بڵێم من تۆم تەنها بۆ خۆم دەویست دەمویست پێکەنینەکانت و خۆشیەکانت و دڵ تەنگیەکانت هەمووی لەگەڵ من بێت دەمویست تەنها هی من بیت بە پێچەوانەی تۆ کە خۆتت بۆ هەمووان دەویست جگە لە من! ئێستاش ئەو ساتەم لە یاد ناڕوات کاتێک هاتم بۆ بینینت و دەستەکانتم گرت و وتم دەمەوێ دووبارە بەیەکەوە بین و ڕابردوومان لەبیر بکەین بەڵام تۆ تەنها بەبێ هەستی لێت ئەڕوانیم هەرزوو زانیم مانەوەت تا سەر نابێت بەڵام وەک دەڵێن (دڵ کەڕ و کوێرە حاڵی نابێت لە هیچ) هەڵەی من ئەوەبوو کە گەڕامەوە بۆ ئەوەی دووبارە سەیری هەمان فیلم بکەمەوە بەو هیوایەی کۆتاییەکی جیاواز ببینم بەڵام نەبوو ، ئێستاش لەخۆم دەپرسم بۆچی هات بۆچی ڕۆیشت؟ هەر بەڕاسی هێندە خراپ بووم بۆت؟ ئازیزم تۆ نەتبینی زۆر بە خراپی هەوڵمدا زۆر بە خراپی شەڕم بۆت کرد بەڵام لە کۆتاییدا بێگانەکانی دەورو بەرت بوون بە براوە و تۆیان بردەوە و منیش گەیشتمە ئەو حاڵەی «بێزار بووم لەوەی هەمیشە ئەوان لە دەورت ببینم ، منم کە تۆم دەویست منم کە لەگەڵت بووم لە کاتە سەختەکاندا من لە پشتت وەستام من بووم دەستی دڵنەواییم بۆ درێژکردی و جێم نەهێشتی» دوای هەموو ئەو بیرکردنەوانەی سەرم ویستم بێم و قسەت لەگەڵ بکەم بەڵام هاتەوە یادم لە خراپترین بارودۆخم جێت هێشتم و لات گرینگ نەبوو ، دڵڕەقیم هەموو بەزەییمی خستە ژێر پێیەکانم بیرم هاتەوە لەبەر خاتری چاوەکانت لە زۆر چاو دابڕام و خۆمم گیرۆدەی تەنهایی کرد و لەکۆتاییشدا بێ خۆتت کرد ئەمە وەفای تۆبوو؟ ئاسوودەبە چیتر گلەیەکم نەماوە لێتی بکەم تەنها دڵتەنگی ئەوەم هیچ شتێکم بەدەست نەهێنا و هەموو ئەوەشی هەمبوو لەدەستمدا...!
z4llm
Region: IQ
Wednesday 20 November 2024 12:08:15 GMT
Music
Download
Comments
. :
🖤ئەمێنم بۆ دڵی پڕ لە ژاوەژاوت
2024-11-20 21:22:01
4
💙 :
قەت لێت خۆشنابم 🌚
2024-11-21 12:24:24
1
oct.45 :
Surai Dllm ♥️
2024-11-20 12:30:32
3
Dashne.m101 :
Jarg🫂
2024-11-20 16:24:10
2
Dashne.m101 :
Chaw jwanm
2024-11-20 16:25:09
1
MASTA :
Sura🖤
2024-11-20 12:55:30
1
H~ :
auu textam chon dast bkawe?🥺
2024-11-21 19:05:45
0
mobilesamsung72 :
🥺🥺🥺
2024-11-21 10:18:13
1
To see more videos from user @_zallm_, please go to the Tikwm
homepage.