@tury.4: ‎ئازیز من ببورە کە شتەکانم زۆر باش بیر نەماوە تەنها ئەوەی بیرم بێت ئێوارەیەکی زستان بوو کاتێک تۆ بۆ یەکەم جار پێت نایە ئەو مەکتەبەی کە من لێی بووم مەکتەبێکی ئامادەیی بوو، ئێوارەیەکی زستان بوو باران بە خووڕ دەباری شەقامەکان مات و بێدەنگ بوون، من و هاوپۆلەکانم هەموومان دەوری سۆپاکەمان دابوو خۆمان کرووشکە کردبوو،، محمدی هاوڕێم باسی ئەوەی دەکرد کە حاڵی ئەم ڕۆژانەی کۆتایی زۆر نا جێگیرە و بەتەمایە لە ماوەیەکی کەمدا ئەم وڵاتە جێ بهێڵێت و بڕوات، بڕوای هاوڕێمان باسی ئەوەی دەکرد کە ناتوانێک تەنها بە شەفتێک ئیش کردن پارەی دەرمانەکانی دایکە نەخۆشەکەی پەیدا بکات، لە ناو ئەم قسانەدا بووین و یەکێک لە پڕ هاتە ژوورەوە و ووتی خووێندکاری تازە هاتووە ئازیز ئەمە یەکەم جار بوو کەسێک ببینم کە ئەوەندە بڕواتە قووڵایی دڵمەوە و سەرنجی بدەم، ئێستاش بیرمە لەسەر یەکێک لە کاشیەکان وەستابوویت ئێستاش کە چوار ساڵ تێپەڕیووە و ماوە ماوە ئەچمەووە سەر هەمان کاشی و یادگارییەکان وەک هەور دامدەپۆشن، هێندە لە یەکتر نزیک بووینەوە بە جۆرێک گووێمان لە ترپەی دڵی یەکتر بوو، ماوەیەک ڕۆیشت و شتەکان زۆر ئاسایی بوون کاتێک تەواو هەستەکانم یەکلایی بوونەوە چەند جارێک هەوڵم دا لە کوورتە نامەیەکدا هەموو هەستەکانی خۆمت بۆ دەر بڕم، بەڵام نەمتوانی ئەم نەتوانییە بوو هەموو نەگبەتییەکان و بەدبەختییەکان لەو نەتوانییەوە ڕوویدا، هەر چەندم دەکرد نەمەتوانی بەسەر ئەو نەفسەما زاڵ ببم و هەستەکانی خۆم دەربڕم، هەر ‎.. چەندە من چاوەکانم هەموو شتێکیان دەووت، بەڵام ‎سێ ساڵ تێپەڕی سێ ساڵ بە خۆشەوویستیەکی تاک لایەنەوە ژیام، وە بڕیارم دا کە ئیدی تەواو ئەو احمدی پێشتر وەلا بنێم و بە هەموو وجوودمەوە بێنە بەر دەمت و پێت بڵێم کە چەندە خۆشم ئەوێیت و چەندە بۆم گرینگیت ‎ویستم پێت بڵێم لەم ماوەیەی کە بە تاک لایەنە خۆشم ویستوویت چەند سەخت بوون بۆم، بەڵام ئیدی هەموو شتێک بڕا بووە و ئەو لەگەڵ کەسێکی تردا لە پەیوەندی بوو، وە چەند ڕۆژێکیش دوای ئەوە هاتوو بە یەکجاری من و مەکتەبەکە و یادگارییەکانی جێهێشت، ئەمڕۆ چوار ساڵ بەسەر هەموو ئەو شتانە تێپەڕیووە ڕاستی من هەندێک ڕووداوی تەنها وەک خەوێک لە بیرم دێت، ڕاستە نەبووین بە هی یەکتری بەڵام یادگارییەکی جوانت بۆ من بە جێهێشت، بۆیە منیش بۆ کۆتا جار هاتمە بەردەم مەکتەبەکەمان کاتێک گەیشتمە بەر دەم ئەو کاشیەی کە یەکەم جار تۆم لێ بینی یادگارییەکان وەک هەور دایان پۆشیم و بۆ ساتێک وامزانی تۆ لە بەردەمی ‎، ئەزیزم لەوانەیە بڕوا نەکەیت هەموو شتەکان گۆڕا بوون مامۆستاکان پیر ببون و ئەو دارەی تۆ خۆشت ئەوویست سیس بوو، تەنها ویستم بڵێم من بەڵێنەکەی خۆم بە جێگەیاند لە دوای تۆ تەرکی هەموو کەسم کرد، ‎وە ئێستا ساڵێک و دوو مانگە لە بەریتانیام و بە یەکجاری کوردستان و تۆم بەجێ هێشت، لێرە هەموو شتێک وەک ئەوەیە کە خەیاڵمان بۆیی دەکرد، بەڵام تۆ نیت، تۆ، تۆ ‎ لەوانەشە خەتای من نەبووبێت لەوانەشە خەتایی تۆش نەبووبێت تەنها چی ئەبوو هەموو شتێک لەسەرەتاوە بە جۆرێکی تر بوایە .. بیربکەوە تەواوی ئەو هۆکارانەی وای کرد ئەمانە ڕووبدەن هیچیان هەڵەی ئێمە نەبوو هەمووی بەهۆی ئەوەوە بوو لەکاتێکی خراپدا ژیان بە یەکدی ناساندین لە کاتێکی هەڵەدا لە وەرزێکی ساردا لە بارودۆخێکی نائاسایدا ... هەموو شتەکان ئەکرا جیاواز بن ئەکرا جوانتر بن ئەکرا ئەوەندە خەمگین نەبن ئەکرا ببنە یادگاری جوان .. بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێشتا پەشیمان نیم لە ناسینت .. هێشتا گەر کات بگەڕێتەوە دووبارە هەمان ئەو ڕێگایە هەڵئەبژێرمەوە کە ئەمگەیەنێت ‎.بە تۆ هەرچەندە بە ئازار و سەختیش بێت من هەر ڕازیم #احمد🎶🖤 #foryoupage #foryou #fyp

’﮼تورهیی
’﮼تورهیی
Open In TikTok:
Region: IQ
Sunday 24 November 2024 16:02:50 GMT
18329
2096
24
296

Music

Download

Comments

rasty.12
Rasty🖤 :
ناوی گۆرانی ؟
2024-11-25 15:13:18
1
ic_s0mi4
ic_s0mi4 :
بەجدی بە جاوی پر فرمێسکەوە دەستت خۆش بۆ قسە پر ماناکانت ...
2024-11-24 17:21:12
6
arai.cobra.u6
arai.cobra🐍🖤 :
ڕێک ژیانی منە نوسیوتە زۆر تایبەت بوو دەس وچاوخۆش😍❤️
2024-12-04 06:58:21
0
sarayhornet
ˢᵃʳʷᵃᵗ🖤! :
ژیان خۆشە بەڵام ئێمە بێ شەنسین 🖤!
2024-11-25 08:19:16
1
shn0li
𝘚𝘩𝘯𐂂𝑙𝘠 :
ئاواش خۆشنەویستراین😍.
2024-11-25 03:35:56
0
sya_balla13
﮼هەستیار :
Bajdy Karigar Bw :(
2024-11-24 22:19:20
1
gov4.nd
𝗚𝗼𝘃𝗮𝗻𝗱 ✪ :
Bray juanm❤️
2024-11-27 01:27:07
0
kurda.l
. :
واو🖤...!
2024-11-24 22:32:02
2
anya.aa20
𝒜♥️“ :
سەرکەوتوبی ، بەس دڵمت پڕکرت 😊
2024-11-24 19:57:22
2
pink.persson0
P I N K Y🐆 :
azizakamm
2024-11-24 16:39:15
1
i.chauy
⋆.˚🌥️⋆ :
♥️
2025-02-07 23:23:25
0
havvda
ئالە.🤎 :
.💔
2024-12-22 11:23:00
0
ii.dyare.1
Дияр 🖤 :
🖤
2024-11-26 19:37:24
0
sarbast_agh4
𝘴𝘢𝘳𝘣𝘢𝘴𝘵’’𝘢𝘨𝘩𝘢 :
🥰🥰
2024-11-24 18:20:16
0
kokayn_editor24
❦کۆکاین༆ :
🥰🥰🥰
2024-11-24 16:49:49
0
sarooo21
sarooo21 :
🥰🥰🥰
2024-11-24 16:15:10
0
sssarina0
❤️ :
@lare @Savo tuxua blen droia !!!!
2024-11-24 20:07:12
1
sad.d6
﮼خهمبار🖤” :
A7ayyy aziz hmaw kate postaknt shazaa 🖤,,
2024-11-24 20:14:01
1
f4tush.06
f4tush.06 :
A7aaa gyan
2024-11-24 16:08:11
1
an4s77
ᴀɴ∀ꜱ𝕾🖤 :
taybTt🥰
2024-11-24 21:09:58
0
To see more videos from user @tury.4, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About