@hasir_xanm: ڕۆژێکیان هاواری کردو وتی تەواو حەسیر ئیتر تەحەمولت ناکەم! منیش وتم جا تەحەمولم ناکەیت چی ئەکەی ئاخر‼️ وتی ئیتر تەحەمول ناکەم من هەر هەڵەیەکم کرد بێ ئەملاو لا بێم داوای لێبوردن بکەم بەڵام تۆ هەزار شێرو ڕێوی بێنیتەوە ئەمە چییە ئەوەنە غڕورت بەرزە بۆی دان بە هەڵەکەی خۆتا نەنێیت❗ کاتێک هەڵە ئەکەیت ئەبێ وەکو من بێ چەندو چون بێیت بڵێی قسەکەی تۆ وایەو من هەڵەبووم نەک مناقەشە بکەیت و بەزۆر بیسەلمێنی کە ڕاستیت و لەسەر حەقیت...❌ بە توڕەیی چووە دەرەوە... منیش فرمێسک لەچاوما قەتیس مابوو ئەموت چۆن ئەبێ بڵێ ئیتر تەحەمول ناکەم و چۆن ئەبێ ئاوا بکات و هەرچی بووەو نەبووە هێنامەوە خەیاڵم و بەدەم هەنیسک لێیانەوە خەوتم... کاتێک هەستام و سەیری مۆبەکەمم کرد ئەوەنەی تر خەفەتم خوارد کە زانیم هیچ نامەو تێلێکی نەکردووە.📵 بێتاقەتی خەریکی سەیرکردنی یوتوب بووم چەند خوارنێکی جیاواز هاتە بەرچاوم.. زۆر لا ئیرادانە هەستام قیمەی فلێزەرەکەم دەرهێناو ئەم سێ باینجانەشمان کە هەبوو وتم ئەکرێ خۆش بێ.. هەڵبەتە هاوسەرم زۆر حەزی لەو خواردنانەیە کە بە قیمە دروست ئەکرێ، هەموو شتێکم لەبیرکردو نوقمی دروستکردنی خواردن بووم،بەڵێ هەر بەڕاست بە درووستکردنی خواردنەکە لایەک لە خەمو خەفەتەکانم ڕەویەوە. خواردن ئامادەکرا، سفرە حازرکرا،شکڵ و جلەکانی حەسیریش گۆڕدرا و پاشان لە دەرگای مەدخەلیش درا...✊ بەڵێ یار هاتەوە بە دەم و چاوێکی زۆر ماندوەو دنیایەک خەمی لەناو چاوەکانیا بوو، ڕاستتان ئەوێ ئەسڵەن چاوەڕێی ئەو بەخێرهاتنەوەیە نەبوو.. کاتێک سەیری چاویم کرد گەشایەوە، زەردەخەنە لەسەر لێوی بوو بەڵام هێشتا باوەڕێ نە ئەکرد وتی ئەڵێی میوانمان هەیە؟ وتم حسابکە میوانی لێیە. کاتی نانخوراو دەستیش شۆردرا بێ هیچ گرێیەک وتم ئینجا ئەکرێ بمبوری؟ . لەو ڕۆژەوە بڕیارمان یا هەرکاتێک کەسێک بیەوێ داوای لێبوردن بکا ئەبێ شتێکی جیاواز ئامادە بکا،ئەوکاتە ئەگەر بە وشەش نەڵێیت بمبورە ،بەکردەوە پێت وتووە، جوانترین بڕیارمان بووەو هەتا ئێستاش زۆر باش جێبەجێمان کردووە✅ ئینجا بەخێرهاتنەوەشم بکەن دڵم پێی خۆشەبێ🥺حەسەگیان هاتەوە بۆلاتان
حەسیر خانم
Region: IQ
Saturday 14 December 2024 21:53:24 GMT
Music
Download
Comments
XANDA🤍 :
har bmine dastw chawt xoshbe azizm 🥰💋
2024-12-15 09:13:04
0
AKAW HLABJAHE :
وای کە خۆش دیارە@🪱🐍🐍🐍🐍
2024-12-15 17:13:16
2
bahat j s :
خوا قەزای دادە حەسیر بەخێربێیتەوە
تاکە کەسی بە تایبەت نوسینەکانت ئەخوێنمەوە
2024-12-15 00:45:17
16
FarZana 🍒♥️ :
baxer beitawa ba xot w posta jwanakantawa 🥰
2024-12-14 22:38:47
5
Media sheikh latif💛. 💍 :
Bawar dakay zor ba kame caption daxwenmawa bas ka posty to labinsta u tiktok deta peshm rate nadam rek dayxwenmawa dlm pet dakretawa sude zort haya bzhitu bardawam ba ❤️😘❤️
2024-12-15 06:04:17
1
🥀🖤 :
Baxer beyawa gyan 😊
2024-12-16 14:26:13
0
heda1001 :
💙💙💙💙
2025-01-25 18:18:59
0
﮼گەشە🖤 :
✨✨
2024-12-16 16:07:27
0
Media sheikh latif💛. 💍 :
Baxer beyawa gull
2024-12-15 06:03:14
1
Rawaz Jamal :
مَاشَاءَاللّٰه لی بیی
2024-12-20 13:57:02
0
Miss_Gardi :
Awa chya aw naw3a qsana tenagam lo laga merdt dabe islubu taybat bakar bene ad lo merdt adı lo pyawa awa chya aw naw3a postana
2024-12-17 12:22:50
1
𝙃𝘢𝚣𝒉ῖʳ :
Xozga hamw kasek awa biry bkrdayatawa awkat zhyan zor jwan abw dast xosh xwshky mn
2024-12-15 13:10:37
0
elo.foods( خواردنه کانم) :
🌹xwa qaza jegat deyar bu
2024-12-16 18:55:12
0
danez muhamed :
دەس خۆش زۆر راستە
2025-01-27 07:31:53
0
شوشەواتی دایکی لیرە ❤️ :
سةرةتا سلاوت ليبي و بةخير بييتةوه تاكة كةسي كاپشنت بخوينمةوه و عاشقيم بةس بؤ ڤيديؤكه هةستةكةم دزياريه و ئةو ڤيديؤ سئ رؤژ پيش ئيستا له پةيجي عةرةبي فةيسبوك وةك ريل دانرابوو حةزةكةم مبالغه نةكةي و
2024-12-16 00:01:14
1
Sabat✨ :
ئەرێ حەسیر خان نازانم سەیری دروستكردنی خواردنەكە بكەم یا نوسینەكە بخونمەوە🧐😁
2024-12-15 10:56:30
2
w_max124 :
من سەیری خواردنەکەم ئەکرد هەتا نەهاتمە کۆمێنت نەمزانی چیرۆک و شت باسکراوە 😂😂
2024-12-16 15:06:56
0
مُسلِمة..🌚☝ :
بەخێر بێیەوە دادەگیان بەس تخوا شتێ ئەم چیرۆکانە ڕاستین ؟ یان بەسەر خۆت هاتووە یان خۆت دەینوسی ؟
2024-12-15 10:34:20
0
To see more videos from user @hasir_xanm, please go to the Tikwm
homepage.
© 2021-2025 TikWM. All rights reserved.