@binarr013: Part 7 | چەند زانياريەك لەسەر تاوانكارى روداوەكانى دەرسيم و زيلان وئاگرى دەرسيم و زيلان ئاگرى ناوى هەندێك له و شار و ناوچانەى باكورى كوردستانن كه له لایەن دەسەڵات دارانی تورکەوە کۆمەڵ کوژیان تێدا ئەنجام دراوە. لاشە لەلایەک،کەلەسەر لە لایەک:ئاماژەیە بۆ ئەو تاوانکاریە و کۆمەڵ کوژیەی لە ساڵی ١٩٣٨ تورکەکان لە دەرسیم بەرانبەر هاوڵاتیانی کورد ئەنجامیان دا، کەتێیدا سەری خەڵکی کوردیان دەبڕی و سەریان لەجەستەیان جیا دەکردەوە. ئاگری و زیلا: دوای ڕاگەیاندنی کۆماری ئارارات لە پارێزگای ئاگری،سوپای تورک بە هاوکاری سوپای ئیران هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئارارات سوپای تورک بە لەسێدارە دان و لەناوبردنی سەرکردەکانی ئەو شۆڕشە نەوەستاو لە ساڵی ١٩٣٠ دۆڵی زیلانی سەر بە پاریزگای وان،بەپێی هەندێك لە سەرچاوەکان ٤٥ هەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد بە ژن و منداڵ و پیرەوە لە لایەن تورکەکانەوە بەجۆرەها شێوازی دڕندە شەهید کران و سەدان ماڵ و گوند سوتێندران، هەندێك هاوڵاتی لەناو خانوەکانیان سوتان،هەندێك لەبەرزایەکانەوە فڕێدرانە خوارەوە، هەندێکیان بە کۆمەڵ گولە باران کران. مەزڵوم دۆغان نوسەر و شۆڕگێرێکی باکوری کوردستانە،لەساڵی ١٩٧٩ لە لایەن حکومەتی تورکیا دەستگیر کرا،بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی زۆر لە لایەن دەسەڵات دارانی تورک لە ١٩٨٢/٠٣/٢١(یەکەم ڕۆژی نەورۆز) ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداو ڕۆحی لەپێناو ئازادی نیشییمان بەخشی. #dyar_dersim
﮼بینەر
Region: IQ
Sunday 15 December 2024 12:56:05 GMT
Music
Download
Comments
Banu❤️ :
qurbant bm apoyakam🙈❤️
2024-12-15 13:01:20
5
Noor shex bzeni :
دیار دێرسیم🔥،
2024-12-15 16:24:31
2
Redar Rasul :
🇹🇯✌️❤️
2024-12-15 16:22:09
3
مەلازادە⚜️ :
❤️❤️❤️
2024-12-15 16:00:17
1
﮼ھادی ﮼مام ﮼وەھابی :
🖤🖤
2024-12-15 13:10:32
1
B :
✌🏻✌🏻✌🏻
2024-12-15 12:57:34
1
꧁chiyavan..1.꧂ :
🔥🔥🔥
2024-12-15 16:22:59
2
mhamad :
🖤🖤
2024-12-15 14:43:34
1
To see more videos from user @binarr013, please go to the Tikwm
homepage.