@tiktokgirlsienna: so sick of Christmas #christmaseveeve #christmas #work #retail #tired #fyp #relatable #foryou #foryoupage

sienna 💗
sienna 💗
Open In TikTok:
Region: AU
Monday 23 December 2024 10:30:23 GMT
8149
995
1
52

Music

Download

Comments

imi_graham
imi_graham :
Audio duty coming in clutch
2024-12-23 10:31:35
0
To see more videos from user @tiktokgirlsienna, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

#CapCut خزم و دەوروبەر و ‌هاوڕێی نیوەڕێ  #وانەبووم_وایانکرد_واملێبێت  منێک؛ هەمیشە دڵم بەوە خۆش بووە، بە تامەرۆییەوە چاوەڕێبووم، تانەت کەسێک گەر لە ئاسمانیشەوە بانگی بکردماو  بیووتایە پێویستم پێتە و فریام بکەوە،  ئیتر بۆم گرنگ نەبوو کێیە و چەند لێم دوورە، وام لێکدەدایەوە ئەمە نیعمەتێکە  بەسەرمدا باریووە کەسێک بەمن کێشەی چارەسەر دەبێ. بۆیە شەو و ڕۆژم کردبووە قوربانی بۆ ئەوەی #دەستێک بگرم، #فرمێسکێک بسڕمەوە، یان بارێک لەسەر شانی کەسێک کەم بکەمەوە.  یاخود سوکنایی بەڕۆحێک بدەم. یا ببمە پشت و پەنای بێ #پەنایەک، هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد ڕۆژێک بێت، هەمان ئەو دەستانەی گرتم، ڕووم لێ وەرگێڕن  و ببنە #دوژمنی ژیانم. ساڵانێک تەمەنم بەخشی بە خۆبەخشی، بێ ئەوەی بیر لەوە بکەمەوە کێ شایەنیەتی و کێ نا.  دڵم وەک کانییەک وابوو، بەبێ جیاوازی بۆ هەموو کەسێک دەڕژا و هەڵدەقوڵا. خۆشەویستیم دەبەخشی بێ سنور و منەت، #وەفادارییم نیشان دەدا بە کردار و هەڵوێست، خەمم بۆ هەمووان دەخوارد. بەڵام ئاخ چەند هەڵەبووم... زۆرجار ئەم گەورەیی و دڵفراوانییەم بە هەڵە لێکدەدرایەوە، وەک ساویلکە و گێلی لێیان دەڕوانی. ئاخ، هێندە نرخی کەسانێکم دەگرت، تا ئەو ڕادەیەی هەستم دەکرد ئەوان بێ من ناتوانن بژین، بێ ئەوەی بزانم ئەوان لە دڵەوە پێویستییان بە من نییە. لە ڕاستیدا، ئەوان مەسڵەحەتیان لەگەڵ من بوو. بەڵام  لە کوێ بوو ئەقڵ کە ئەم ڕاستییە #درک پێبکات؟ لە #دڵپاکیمدا،  هەموو جۆرە کەسێکی سپڵە و بێ هەڵوێستم لە دەوری خۆم کۆکردبووەوە: هاوڕێ، خزم، ناسیاو... بێ ئەوەی هیچ پێوەرێک بۆ هەڵسەنگاندنیان دابنێم. بەڵام ڕۆژگارێک هات من پێویستیم بە یارمەتی بوو، بەڵام بە داخەوە بینیم هەموو ماسکەکان کەوتنە خوارەوە. ئەو کەسانەی کە بە پشتیوانی خۆمم دەزانی، بە ساردی و بێباکی ڕوویان وەرگێڕا. کەسانێک دووری گرت لە خۆڕا، کەسانێک کە ڕۆح ودڵم پێشکەشکردبوون بە #ئەسپایی ڕۆشتن وون بوون، ئازیزترین کەسم بێدەنگی هەڵبژارد و لێی نەپرسیمەوە،  هەستم کرد وەک ئەوەی هەرگیز بوونیشم نەبووبێت، قێزم لەخۆم دەکردەوە و دەمپرسی لەخۆم ئایە من هێندە خراپم؟ ئایە شایەنی ئەمەبووم؟  بۆیە، لەو ڕۆژەوە ئیتر زۆربەی کاتەکانم بە تەنهایی بەسەر دەبەم.#ئاسودەشم بەوەی کەسانێکم سڕییەوە لە ژیانم، پەشیمانم لەڕابردوویەکی دەور قەرەباڵغی پڕ سەرئێشە.  ئێستا متمانەم بە هیچ کەس نەماوە، زۆر درەنگ #تێکەڵاو دەبم. ئەوانەی کە بۆم گرنگن و ڕێزیان دەگرم، لەوانی تر جیام کردوونەتەوە و زۆر بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەم و ڕێژەیان کەمە. تەنانەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش، ڕۆژانە کەسانێک #دەسڕمەوە و لە لیستی هاوڕێیان دەری دەهێنم. ئەگەر لە ڕێگاشدا بیانبینم، تەنها بە ڕووکەش سڵاوێکیان لێ دەکەم نا بەدڵ. ئێستا تێگەیشتووم، چاکەکردن لەگەڵ کەسی نامەرد، بێ ئەقڵییە. زۆر ناسینی خەڵکی جۆرێکە لە #بێ_کەسی.  ئێستا دەزانم، هەموو کەسێک شایەنی ئەوە نییە لێی نزیک بیتەوە و نهێنییەکانی دڵتی بۆ باس بکەیت. دەبێت فێربین سنوورێک بۆ پەیوەندییەکانمان دابنێین و دڵی خۆمان لە ئازار بپارێزین.   هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە ڕۆژێک بێت، ئەو هەموو چاکەیەم ببێتە هۆی ئازاری خۆم. دڵخۆش بووم بەوەی دەستم دەگەیشت یارمەتی هەموو کەسێک بدەم، بەڵام ئێستا دەزانم، هەندێک یارمەتی تەنها #ماندووبوون و دڵشکان بۆ مرۆڤ دەهێنن.  چەندە ساویلکە بووم کە پێم وابوو دەتوانم هەموو کەسێک ڕزگار بکەم.ڕۆژگارێک دڵم وەک باخێک وابوو، بە خۆشەویستی و وەفاداری ڕازابووەوە. بەبێ جیاوازی گوڵم دەچاند و ئاوم دەدان، بەڵام #ئاخ... زۆربەی ئەو گوڵانە وشک بوون، یان دڕکەکانیان لە دڵم گیر بوو. دەمەوێت بگەڕێمەوە دواوە، ئەو کانییەی خۆشەویستیی خۆم وشک بکەم، تا چیتر بەفیڕۆ نەڕوات. ئای چ هەڵەبووم، هێندە ڕێزم لە خەڵکی دەگرت، خۆمم لەبیر کردبوو. پێم وابوو ئەگەر ئەوان دڵخۆش بن، منیش دڵخۆش دەبم، بەڵام ئێستا دەزانم، دڵخۆشی ئەوان هیچ بەهایەکی نییە، ئەگەر من #دڵشکاوبم. چەندە گەمژە بووم کە خۆم خستە ژێر پێی ئەوانەوە، بۆ ئەوەی ئەوان بە سەربەرزی بڕۆن.ئێستا تەنیا و گۆشەگیرم. ئەمە هەڵبژاردن نییە، بەڵکو چارەنووسێکە بەسەرمدا سەپاوە. دڵم شکاوە، متمانەم بە هەموو کەسێک لەدەست داوە. ئەم تەنهایییە شانازی نییە، بەڵکو سزای ئەو هەموو ساویلکەییەیە کە کردوومە. دەترسم دەست بۆ هیچ کەس درێژ بکەم، چونکە دەزانم ئەگەری هەیە ئەو دەستە بێت کە ڕۆژێک دڵم دەشکێنێت. پەشیمانم... #پەشیمانم لە هەموو ئەو ساتانەی کە خۆمم فەرامۆش کرد و خەمی خەڵکیم خوارد. پەشیمانم لە هەموو ئەو چاکانەی کە نرخیان نەزانرا. پەشیمانم لەو دڵەی کە بە ئاسانی بە هەموو کەسێکم بەخشی. ئێستا تەنها دەمەوێت دڵی خۆم کۆبکەمەوە، پارچەکانی بچنمەوە و جارێکی تر متمانە بە هیچ کەس نەکەم.ئەگەر ڕۆژێک بگەڕێمەوە ناو کۆمەڵگە، ئەوا بە چاوێکی تر سەیری هەم

About