@awat.abdul.hasan: چە ندزانیارێك لە سە ركوندە پە پوو 1- (کوندەپەپوو - Owlناوە زانستیە كە ی (Strigiformes). 2- کووندەپەپووە ئاژەڵێکە سەر بە پۆلی باڵندەکانە 3- نزیکەی ٢٢٠ ڕەگەزی جیاوازی هەیە لە سەرتاسەری جیهان.بە نزیکەیی سێ یەکی ڕەگەزەکەیان مەترسی لەناوچوونی لەسەرە بەسەر دوو خێزاندا دابەش دەبن: (Tytonidae) کە دەمووچاویان شێوەی دڵە، وە (Strigidae)کە دەمووچاویان خڕە 4- چاوی نزیکەی ١ بۆ ٥ لەسەدی کێشی کووندەپەپووەکە پێک دەهێنێت. هەتا شوێنی زۆرتر دەگرێت لە کەللەی سەریدا بە بەراورد بە مێشکی 5- قسەیەکی باو هەیە کە (کوندەپەپوو) دەتوانێت ٣٦٠ پلە ملی بسوڕێنێت، کە ئەمە ڕاست نییە. بە هەر ئاڕاستەیەکدا توانای هەیە ١٣٥ پلە ملی بسووڕێنێت کە بە هەردوو ئاڕاستەکەدا دەکاتە ٢٧٠ پلە 6- (کوندەپەپوو) ناتوانێت بە چاوەکانی سەیری ئاڕاستەکان بکات، واتا چاوی تەنها ڕێک دەبینێت، بۆ ئەوەی بتوانێت سەیری ئەملاولای خۆی بکات دەبێت ملی بسووڕێنێت چونکە شێوەی چاویان خڕ نییە بەڵکو لە شێوەی تیوبدایە و درێژە 7- بچووکترین (کووندەپەپوو) لە جیهاندا (Elf Owl)ـە، کە ٥-٦ ئینچ بەرزییەکەیەتی و کێشیشی ١.٥ ئۆنسە. گەورەترینیش (gray Owl)ـە کە ٣٢ ئینچ بەرزییەکەیەتی 8- لە هەموو شوێنێکدا توانای ژیانیان هەیە جەمسەری باشوور نەبێت. 9- مێیە کووندەپەپووەکان گەورەترن لە نێرەکانیان. 10- (کوندەپەپوو)ـەکان بە ئاژەڵی زۆر زیرەک وەسف دەکرێن و ماڵی کردن و ڕاهێنان پێ کردنیان کارێکی زەحمەتە، لە کاتێکدا هەریەکە لە تووتی و پەنگوین و داڵەکان دەتوانن بە ئاسانتر ڕاهێنانیان پێ بکرێت. 11- جۆری (Barn Owl) لە ماوەی ساڵێکدا نزیکەی زیاتر لە ١٠٠٠ مشک دەخۆن، و نێچیرەکە ناجوون، بەڵکو بە ئێسقان و پێست و هەمووشتێکەوە قووتیان دەدەن.خواردنیشیان بە گشتی مەمکدار و مێرووە و هەندێ جۆریشیان ماسی دەخۆن. 12- لە لای یۆنانییەکان، کووندەپەپوو هێمای (ئەثینا) بووە، ژنە خواوەندی دانایی، لە کاتێکدا لە لای ڕۆمانەکان بە هێمای هێنانی مژدە و پێشبینی خراپ باسی لێ کراوە. 13- گەلی (ئازتیکی مەکسیکی) و (مایانی گواتیمالایی) ڕقیان لە کووندەپەپوو بووە و لێی ترساون،وا بیریان کردووەتەوە کە چاوە گەورەکانیان نیشانە و هێمای مردن و لە ناوچوونە. 14- لەلای میسڕییەکانیش کووندەپەپوو هەڵگری ڕۆحی مردووەکان بووە. 15- لە ئەفریقای باشوور، کوندەپەپوو هێمای بەختی خراپە و گەر کەسێک بەو ناوەوە بانگ بکرێت گەورەترین سووکایەتی پێ کراوە. 16- قاچی جووتە چنگی هەیە،مانای ئەوەیە کە دوو پەنجەی قاچی ڕووی بەرەو پێشە و دوو پەنجەی ڕووی بەرەو دووایە، ئەمە توانا دەبەخشێت بەم باڵندەیە کە نێچیرەکەی بریندار بکات لە کاتی ڕاوکردنی. 17- چاویان زیاتر تەنی چیلکەیی ڕەش و سپی تێدایە وەک لە ڕەنگەکانی تر و ئەمەش وا دەکات لە شەودا باش ببینن. دوربینیشن واتا شتەکان لە نزیکەوە نابینن. 18- سێ پێڵووی چاوی هەیە، یەکیان بۆ ترووکاندن، یەکیان بۆ خەوتن، یەکێکیشیان بۆ هێشتنەوەی چاوی بە تەندروستی و باشی گوێیەکانی ڕێک نین، واتا لە هەردوولای سەری شوێنیان جیاوازە، ئەمەش وا دەکات شوێنی نێچیرەکەی باشتر دیاری بکات. 19- فڕینەکەیان بێ دەنگە 20- لە کاتی نەگونجان لەگەڵ هاوبەشەکانیاندا لێیان جیا دەبنەوە، (Barn Owl)ـی دەمووچاو شێوە دڵ ٢٥ لە سەدی جارەکان جیادەبنەوە لە هاوسەرەکانیان تایبە ندمە ندینتری • کوندە پەپۆ توانای ھەیە مەلەوانی بکات و ھەندێک جار لە ژێر ئاو راودەکات . • ملی کوندە پەپۆ ١٤ بڕبڕەی ھەیە ، ئەمەش دوو ئەوەندەی بڕبڕەکانی ملی مرۆڤە و ئەمەش یارمەتی دەدات ملی بە چواردەوری خۆی بسوڕێنێت . • کوندە پەپۆی (ornimegalonxy) گەورەترین جۆری کوندە پەپۆیە و درێژییەکەی دەگاتە زیاتر لە یەک مەتر، بەڵام بە دەگمەن ماوە و ھەندێک سەرچاوە دەڵێن بە تەواوەتی لە ناوچووە . • کوندە پەپۆ چاوی ساختەی ھەیە ، لەراستیدا ئەم چاوە بوونی نییە ، بەڵام بەھۆی ھەندێک پەڕی سەری وا دەردەکەوێت لە لوتکەی سەری چاوێکی دیکەی ھەیە ئەم شتەش لە کوندەپەپۆی باکووری ھەیە و ئەمەش ترس دەخاتە دڵی رکابەرەکانی و کەمتر ھێرشی دەکەنە سەر. #vypシ #foryoutiktok #cupcut #tiktokstudio
Awa.Abdul Hasan
Region: IQ
Monday 27 January 2025 15:25:53 GMT
Music
Download
Comments
قەڵادزێ :
هەمە زۆر جوانە
2026-07-07 20:27:08
1
ئەمەزۆنی شەڕوان :
ئەوە 360°یە نەک 270
2025-01-27 20:59:04
2
Hama :
😁😁😁
2026-02-25 08:40:23
1
Anas :
🥀
2025-11-24 18:58:38
1
000--12 :
😁
2025-08-01 20:21:35
1
تاوانبار😆 :
😂
2025-08-08 19:28:52
1
Hàma, 𖣂 :
@🦂مالە.511🪦 @DANA/دانە تۆپ
2025-06-11 06:22:05
1
zizoalmany :
😁
2025-04-09 02:18:44
1
haachem thamir :
🌹🌹
2025-02-21 08:57:25
1
نیوار گۆران :
😂
2026-01-08 17:23:13
0
To see more videos from user @awat.abdul.hasan, please go to the Tikwm
homepage.