@rocioniz84:

rocioniz84
rocioniz84
Open In TikTok:
Region: AR
Monday 03 February 2025 01:36:05 GMT
1535
145
2
0

Music

Download

Comments

a5916459
nenéblanco :
🥰
2025-02-03 10:56:28
0
To see more videos from user @rocioniz84, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

پەناگەی دڵ و هیوا لە لای پەروەردگار؛ خودایە! زۆرجار بێدەنگیی ناخمان، قووڵترین و ڕاستگۆترین هاوارێکە کە تەنها تۆ دەیبیستیت؛ هاوارێک کە پێویستی بە هیچ گێڕانەوە و پاساوێک نییە، چونکە تۆ بە وردی لە نهێنییەکانی دڵمان و ئەو خەمانەی کە کەس نایانبێنێت ئاگاداریت. تووڕدان و ماندووبوونی ناو جەنجاڵییەکانی ژیان، ئێمەی ئاڕاستەی میهرەبانیی بێپایانی تۆ کردووە، و بڕوامان بەوە هەیە کە دوای هەموو شەوێکی تاریک سپێدەیەک هەڵدێت و دوای هەموو ئازارێک سوکناییەک چاوەڕێمانە. ئەم بێدەنگییەش نیشانەی ئارام گرتن یان ڕازی بوون نییە؛ چونکە مرۆڤەکان هەرچەند پڕتربن بێدەنگ تر ئەبن. هەندێک جار بێ دەنگ دەبین چونکە وشەکان هیچ ناگۆڕن و ئیتر دڵەکان چارەسەر ناکەن، یان چونکە باش دەزانین کە بێ دەنگی باشترە بۆ کەرامەتمان کاتێك دەبینی هۆکاری نارەحەتیەکانت ئازیزترین کەسەکانی ژیانێت بووە. لە ڕاستیدا، دووری مرۆڤەکان لە یەکتری ناکات، بەڵام بێ دەنگی لێکیان دەکات؛ چونکە وشە و قسەکانت هیچ مانایەکی نییە کاتێک کردەوەکانت پێچەوانە بن، وە کاتێک کردەوە و وتەکان یەک نەگرنەوە، متمانە ناهێڵن و بێدەنگی جێگەیان دەگرێتەوە. هەمیشە بێ دەنگی مانای ڕازی بوون نییە، بەڵکو هەندێک کات پچڕانی ئومێدە لە هەستەکاندا؛ زۆر جار شتەکان هێندە ئازارت دەدەن وات لێدێت بێدەنگ بێت، بێ توانا بێت، وە هەندێ جاریش لاڵ بێت. مەرج نییە ئەوەی بەبێ دەنگی دانیشت ڕازی بوبێت، لەوانەیە هێندە برینەکەی سەخت بێت کە تەنانەت توانای دەربڕینیشی نەبێت. بەڵام لە کۆتاییدا، مێنتاڵییەت و ئارامیی مرۆڤ لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە یەقینی هەبێت تەواوی برینەکانی، دەرمانی ئاسودەیییان لە لای خودا بۆ ئامادەکراوە. خودایە! دڵمان هێندە دڵخۆش و ئاسودە بکه، کە لە لووتکەی بەختەوەریدا بە سەرسامییەوە بڵێین: «ئەمە زۆر لەوە زیاتر بوو کە داوامان کردبوو»، و بگوێزەرەوە بۆ ئەو کەناڕە ئارامەی کە هیچ خەمێک بوێری و توانای نیشتنی تێیدا نەبێت.

About