@nasih_jamal: هەموو شتێک ئاسایی دەرئەکەوت و بەرەو داهاتووە هەنگاوم ئەنا بێ ئەوەی بیر لە هیچ شتێک بکەمەوە بەڵام بە جۆرێک شتەکان نامۆ بوون بێ هۆکارێکی بەرچاو هەمیشە غەمگین بوون ، تا ڕۆژێک ئاوڕم دایەوە و بینیم زریانێک لەدواوەم بەجێماوە ، بینیم بۆ هەر هەنگاێک و قوربانییەکی گەورەم داوە ، دارستانێکی چڕ و تاریکم بینی کە ناڵە و هاوارەکەی دەنگی ئەدایەوە ، ئەوەندە بەرز بوو کە گوێچکەکانمی ئازار ئەدا ، تەزوویەک بە گیانمدا هات و خێرا بۆ پێشەوە ئاوەڕم دایەوە و سەرم داگرت و دەستەکانم کردە گیرفانم و دووبارە کەوتمەوە ڕێ ، بەڵام ئەمجارە جیاواز ، وەڵامێکی پوخت و پڕ ئازارم پێبوو بۆ ئەو دڵتەنگیەی کە هەمیشە لەگەڵم بوو ، ئەمجارە نامۆ نەبوو بۆم بگرە زۆریش ئاشنا بوو ، بۆم دەرکەوت هەر لەسەرەتاوە هیچ شتێک ئاسایی نەبووە تەنها من وام داناوە و خۆم کوێر نیشانداوە ، وامزانیووە بەو جۆرە ئەتوانم تێیپەڕێنم بەڵام لەبیرکردن تەنها وایکرد هەست بە ناخ بەتاڵی و سەرلێشێواویەکی زیاتر بکەم زیاتر لەو کاتەی کە هەموو شتم بیربوو ئازاری هەبوو ، ئێستا دوو بەدوو لەگەڵ ئەو ئازارانە ڕێگا ئەبڕین ڕاستە ناوی ئازارە و ئازاری هەیە بەڵام هەر ئەو ئازارانە ئەتوانێت لە هەمووان زیاتر هاوخەمیت بکات بۆ هەنگاوەکانت ! تـێـکـسـت : نـاصـح جـەمـال - - #foryou #fyp #viral #fypシ
Nasih Jamal
Region: IQ
Monday 10 February 2025 15:32:08 GMT
Music
Download
Comments
There are no more comments for this video.
To see more videos from user @nasih_jamal, please go to the Tikwm
homepage.