@enforceable1: Mom Forces Son To Walk Home Barefoot 🤦‍♂️#cops #police #policeofficer #vairal #fyp #trending

🎏Himi🇯🇵
🎏Himi🇯🇵
Open In TikTok:
Region: US
Wednesday 12 February 2025 02:05:47 GMT
4628
197
4
0

Music

Download

Comments

stephanie.necaise
Stephanie Necaise :
😂
2025-02-12 15:42:59
0
not.loganstacey
Logan Stacey :
🥰🥰🥰
2025-02-12 22:13:10
0
the_dapperrambo23
Chad Gregory :
Something about her just screams like that’s not the worst thing she does to that boy. Her demeanor and behavior is a clear sign
2025-02-20 18:56:35
1
trink4556
Trink :
She like the idea of him getting hurt
2025-09-07 16:01:22
0
To see more videos from user @enforceable1, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

هەرچەندە دەزانم ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە و هەموو شتێک لە نێوانماندا بە یەکجاری کۆتایی هاتووە و بووەتە ڕابردوویەکی دوور، بەڵام بە جدی بۆ تۆ سەخت نییە؟ چۆن دەتوانیت ئاوها بە ئاسانی و بێباکانە لە سەرجەم ئەو ڕۆژ، سات، و بڕگانەی ژیانت بپەڕیتەوە و هەموو شتێک لە بیرەوەریتا ڕابمالیت و بڕشێنیت؟ خۆم بە تەواوی ئاگادارم، بە باشی لە خۆم گەیشتووم و باش دەزانم کاتی خۆی هەڵەی من بوو کە نێوانمان ئاوها ئاڵۆز بوو و تێکچوو، دان بەوەدا دەنێم و ڕاستییەکان ناشارمەوە کە من بوومە هۆکاری ئەوەی ئاوها لە یەکتر جیا ببێنەوە و ڕێگامان لێک جیا بێتەوە، بەڵام بەڕاستی چۆن دڵت دێت لەگەڵ کەسێکی تردا هەمان ئەو هەست و سۆزانە دووبارە بکەیتەوە؟ چۆن دەتوانیت هەمان ئەو قسە شیرینانە، هەمان ئەو دەستەواژانەی وەک
هەرچەندە دەزانم ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە و هەموو شتێک لە نێوانماندا بە یەکجاری کۆتایی هاتووە و بووەتە ڕابردوویەکی دوور، بەڵام بە جدی بۆ تۆ سەخت نییە؟ چۆن دەتوانیت ئاوها بە ئاسانی و بێباکانە لە سەرجەم ئەو ڕۆژ، سات، و بڕگانەی ژیانت بپەڕیتەوە و هەموو شتێک لە بیرەوەریتا ڕابمالیت و بڕشێنیت؟ خۆم بە تەواوی ئاگادارم، بە باشی لە خۆم گەیشتووم و باش دەزانم کاتی خۆی هەڵەی من بوو کە نێوانمان ئاوها ئاڵۆز بوو و تێکچوو، دان بەوەدا دەنێم و ڕاستییەکان ناشارمەوە کە من بوومە هۆکاری ئەوەی ئاوها لە یەکتر جیا ببێنەوە و ڕێگامان لێک جیا بێتەوە، بەڵام بەڕاستی چۆن دڵت دێت لەگەڵ کەسێکی تردا هەمان ئەو هەست و سۆزانە دووبارە بکەیتەوە؟ چۆن دەتوانیت هەمان ئەو قسە شیرینانە، هەمان ئەو دەستەواژانەی وەک "بەقوربانتبم" و "خۆشم دەوێی" کە کاتێک بێوەستان بە من و حزووری مندا دەتباری و دەتوت، ئێستا بێ هیچ دوودڵییەک، بێ هیچ ئازارێک و بێ هیچ ناڕەحەتییەکی ویژدان بۆ کەسێکی تری بەکاربهێنیت؟ چۆن دەتوانیت هەمان ئەو یادگارییانەی کە ڕۆژێک بە ئازار، بە مانووبوون و بە خوێنی دڵمان بەیەکەوە دروستمانی کردبوو، ئێستا زۆر بە ئاسانی و وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت لەگەڵ کەسێکی تردا دروستیان بکەیتەوە و هەمان ئەو ڕێگایانەی پێشتر بەیەکەوە بڕیمان، لەگەڵ ئەو ببڕیتەوە؟ ئەسڵەن باش دەزانم و درکی پێدەکەم، ئیتر من لە ژیانی تۆدا بە تەواوی تەواو بووم و وەک لاپەڕەیەکی کۆن و سڕاوە دڕاوم، تەنانەت بچووکترین بەشی بابەتەکەش هیچ پەیوەندییەکی بە منەوە نییە و هیچ مافێکی قسەکردن یان گازندەکردنم نییە، بەڵام بەڕاستی ئاوها ئاسانە لەلات؟ ئەو هەموو خەون، خەیاڵ، هیوا و نەخشە گەورانەی کە ڕۆژێک لەگەڵ مندا داڕشتت و بەیەکەوە وێنەی دواڕۆژمان پێ دەکێشا، کاتێک نەمانتوانی بەیەکەوە بەدییان بێنین و بگەین بە ئامانجەکانمان، ئێستا زۆر بە سادەیی دەچیت لەگەڵ کەسێکی تردا دەستپێدەکەیتەوە و یەک بە یەکیان لەگەڵ ئەو بەدییان دەهێنیت؟ چۆن ویژدانت، هەستت و دڵت ڕێگەت پێدەدات بەسەر داروپەردووی ئەو خەونانەی لەگەڵ مندا ڕووخانت بپەڕیتەوە و لەسەر کاولکارییەکانی ئێمە کۆشکی نوێ لەگەڵ یەکێکی تر دروست بکەیت؟ واتە بەڕاستی دوای ڕۆشتنی من و سەراوژێر بوونی هەموو شتێک، دەتوانیت دووبارە شەو تا بەیانی لەگەڵ کەسێکی تردا قسە بکەیت، شەونخونی بکەیت، گوێ لە دەنگی بگریت و تەنانەت بۆ یەک ساتی بچووکیش منت بیر نەکەوێتەوە؟ کاتێک لەگەڵ کەسێکی تر دەڕۆیتە دەرەوە، پیاسە دە کەیت، هەناسە دەدەیت و هەمان ئەو شوێن، کۆڵان و شەقامانەی شاری دەبینیت کە پێشتر بەیەکەوە لێیان بووین و دەستمان لەناو دەستی یەکتردا بوو، تەنانەت شتێکی بچووک، بڕگەیەک یان بچووکترین وردەکاریش منت بیر ناهێنێتەوە و گوزەرت پێدا ناکات؟ کاتێک لەگەڵ کەسێکی تر دانیشتوویت و پێدەکەنیت، گۆرانی دەڵێیت، قسەی خۆش دەکەیت و زەردەخەنە بۆ ناو چاوەکانی دەکەیت، بەبێ ئەوەی یەک تۆز، یەک چرکە و یەک هەناسە بیر لە من، لە ڕابردوومان و لەوەی بەسەرمان هاتووە بکەیتەوە؟ بەڕاستی سەرم سووڕماوە و مەند بووم لەم هەموو گۆڕانکارییە خێرا، سارد و سەیرەی تۆ. من کاتی خۆی چاوەڕێی هەموو ناخۆشی، تاڵی و شکستێکم لە ژیاندا دەکرد و خەیاڵم بۆ هەموو شتێک دەچوو، بەڵام بە ڕاستت بێ، هەرگیز باوەڕم نەدەکرد، مێشکم بڕوای نەدەکرد و نەمدەزانی مرۆڤ دەتوانێت تا ئەم دەرەجەیە بێ چاووڕوو، بێ هەست، بێ باک، بێ میهر و بێوەفا بێت بەرامبەر بەو هەموو شتەی لە نێوانماندا تێپەڕی!#نەمویسط #brokeennnnnnn #ba7reeeeeeee

About