@just_suunat: #کوفر و شیرکی گەورە : نوێژ نەکردن : عبد الله رضي الله عنه دەڵێت : هەر کەسێك نوێژ نەکات، دینی نییە. [السنة عبدالله ﴿٧٤٩﴾] عبد الله بن عمر رضي الله عنهما لە رسول الله صلى الله عليه وسلم دەگێڕێتەوە کە باسی نوێژەکانی ڕۆژانە کراوە و فەرموویەتی : هەر کەسێك پارێزگاریان لەسەر بکات، ئەوا نوری بۆ هەیە، وە بەڵگەی بۆ هەیە، ڕزگار بوونی بۆ هەیە لە ڕۆژی قیامەتدا، وە هەر کەسێك پارێزگاری نەکات لەسەریان ئەوا نوری نییە، وە بەڵگەی نییە، وە ڕزگاری نابێت، وە ڕۆژی قیامەت لەگەڵ قارون و فرعون و هامان و وأبي بن خلف دێت. [کتاب السنة لعبد الله ﴿٧٥٩﴾] بەڕاستی لە رسول الله صلى الله عليه وسلم هاتووە کە وازهێنەر لە نوێژ کافرە وە هەروەها ئەوە ڕەئی ئەهلی عیلم بووە لە سەردەمی رسول الله صلى الله عليه وسلم هەتا ئەم کاتەی ئێستامان وازهێنەری نوێژ بە ئەنقەست بە بێ عوزر هەتا کاتەکەی دەڕوات کافرە. [تعظیم قدر الصلاة للمروزي ﴿٩٩٠﴾] یزید الرقاشي دەڵێت : پرسیارم لە أنس بن مالك کرد وتی : رسول الله صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی : لە نێوان بەندە و شیریکدا وازهێنان لە نوێژ هەیە، ئەگەر وازی لێهێنا ئەوا شیریکی کردووە. [کتاب السنة لعبد الله ﴿٧١٠﴾] کافر هیچ کردەوەیەکی لێقبوڵ ناکرێت : عائشة دەڵێت : بە رسول اللە ـم صلی اللە علیە وسلم وت : ٳبن جدعان لە سەردەمی جاهیلیدا سیلەی ڕەحمی دەگەیاند، وە خواردنی دەدا بە هەژارەکان ئایە ئەوە سودی پێدەگەیەنێت؟ فەرمووی نەخێر سودی پێناگەیەنێت، ئەو هیچ ڕۆژێك لەڕۆژان نەی وتوە : ئەی پەروەردگارم لەتاوانەکانم خۆشبە لەڕۆژی قیامەت . [صحیح مسلم] تەکفیر نەکردنی کافر : قال سلمة بن شبيب النيسابوري محدث أهل مكة لما سئل عن الحلواني حين قال لا أكفر من وقف في القرآن، يرمى في الحش، من لم يشهد بكفر الكافر فهو كافر . [أخرجه الخطيب في تاريخه]#foryourpage #fypシ゚viral #foryou #fypシ゚viral