@om._.julaebeb: زيانى نه هێشتنى مناڵ بوون و سنوور دانان بۆ مناڵ بوون ١- خواى گەوره دەفەرموێت: (الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا) [الكهف / ٤٦] ماڵ و مناڵ جوانى ژيانى دونيان _ماڵ و مناڵ لەبەخششەكانى خواى گەورەن مرۆڤ هەوڵى بۆ ئەدا بەفيترەتى خۆى خۆشى دەوێت وەماڵ و مناڵ جوانى و خۆشى ژيانن _، بەڵام شەيتانەكان لەمرۆڤ و جن بۆ هەندێك كەسيان ڕازاندۆتەوه كه نه هێڵن مناڵيان ببێ و سنوور دابنێن بۆ مناڵ بوون ئەوەش بە مەبەستى كەم كردنەوه و زيان گەياندن به ئوممەتى ئيسلامى ، بەڵام موسڵمانان ئەوه نده بەسه بزانن كە پێغەمبەر (️ﷺ) فەرمويەتى: ( اذا مات الانسان انقطع عمله الا من ثلاث : صدقة جارية ، او علم ينتفع به ، او ولد صالح يدعوا له ) [رواه مسلم] واته: ئەگەر مرۆڤ بمرێت كردەوەكانى ئەپچڕێ تەنيا لە سێ شت نەبێت _سوودى بۆى هەيه لەپاش مردنى_ : سەدەقەيەكى ماوه بەردەوام بێت ، يان زانستێك سوودى لێ وەربگيرێ ، يان مناڵێكى چاك دوعاى بۆ بكا. ٢- ئيسلام خەڵك هان ئەدا بۆ زۆر بوونى مناڵ و خەڵك هان ئەدا بۆ هێنانى ئافرەتى وا كەمناڵى زۆر ببێ پێغەمبەر (️ﷺ) ئەفەمووێ: ( تزوجوا الولود الودود فاني مكاثر بكم الامم ) [صحيح انظر ارواء الغليل / ١٧٨٤]. ٣- ئيسلام ڕێگاى نەداوه بەسنوور دانان و نەهێشتنى مناڵ بوون تەنيا بۆ زەروورەت نەبێ وەك ترسان لەژيانى دايكەكە يان مناڵەكەى زگى وەهيچ هۆيەكى تروەك نەبونيى و كەم پارەيى نابێته ڕێگر بۆ نه هێشتنى مناڵ بوون خواى گەورە دەفەرموێ: (الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاء وَاللّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلاً وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ) [سورة البقرة / ٢٦٨] واته: ( شەيتان ئەتان ترسێنێ بەنه بونى و فەقيرى وەفه رمانتان پێ ئەكا به تاوانى قێزراو و ناشيرين ، وە خواى گەورە مژدەى لێخۆشبون له تاوان و فەزلى خۆيتان پێ ئەدا خواش فه زلى وەره حمەتى فراوانە و زانايە به هەموو شتى ديارو ناديار ). ٤- دوژمنانى ئيسلام هەوڵ ئەدەن زيادبن و دانيشتوانيان زۆر بكەن بۆ ئەوەى زاڵ بن بەسەر موسڵمانان و مل كەچيان بكەن بۆ خۆيان هەروەك لەووڵاتى ميسر و غەيرى ميسريش بە بانگەشەى ڕێك خستنى خێزان ئاواى لێهاتووه حەبى مەنعى مناڵ بوون به بەلاش له سەريان بڵاو دەكرێتە وە لەجياتى ئازووقەو خواردن بۆ ئەوەى هانيان بدەن بۆ كەم كردنەوەى مناڵ بوون! خۆزگە موسڵمانان بەئاگاده هاتنەوەو زيانى ئەو كردەوه يان دەزانى كەدژ بە دينەكەيانه. #ام_جلیبیب #الدین_النصیة #وَٱصْبِرْ_عَلَى_مَا_أَصَابَكَ #العمل_بالقرآن_والحدیث #الحمدللە_علی_نعمة_الإسلام #المنهج_السلفي_صالح #التوحید #اللهم_علی_محمد_وعلی_آل_محمد #الشیخ_عثمان_الخمیس_حفظه_الله #الشیخ_صالح_الفوزان_حفظە_اللە_تعالی #شیخ_الإسلام_ابن_تیمیە_رحمە_اللە_تعالی #الشيخ_مقبل_بن_هادي_الوداعي_رحمه_اللە_تعالی
ام جلیبیب
Region: IQ
Sunday 02 March 2025 19:14:36 GMT
Music
Download
Comments
To see more videos from user @om._.julaebeb, please go to the Tikwm
homepage.