@mimi.dollar.excha:

Mimi dollar exchange
Mimi dollar exchange
Open In TikTok:
Region: NG
Friday 14 March 2025 21:48:27 GMT
70
24
0
1

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @mimi.dollar.excha, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

ڤیدۆیەک لە ژێر ناونیشانی :  ﴿ ئەم ماڵە ماڵی جێهێشتن و ڕۆشتنە بۆیە ڕۆژێک دەگەڕێینەوە ماڵی ڕاستەقینە .... ﴾ بۆیە ئەزیزانی من گەر دەرفەتی چاکەو باشەت هەیە ڵەگەڵ مرۆڤ یان بڵێین ڵەگەڵ هەر ڕووح لە بەرێک ئەوا ئەنجامی  بدە بێ وەستان  ...!  دەزانی بۆ وەرن کەمێ کاتی خۆت بە من ببەخشەو بیخوێنەوە .......! ئەو چاکەیەی ئەمڕۆ بە بێدەنگی و بەبێ چاوەڕوانی دەیکەیت—جا پێدانی دەستێک ئاو بێت بە پشیلەیەکی تینوو یان بزەیەک بێت بە ڕووی مرۆڤێکدا وە یان هەر چاکەیەکی دیکە بێت —هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت. تۆ تۆوێک دەچێنیت و خۆشەویستی بڵاو دەکەیتەوە
ڤیدۆیەک لە ژێر ناونیشانی : ﴿ ئەم ماڵە ماڵی جێهێشتن و ڕۆشتنە بۆیە ڕۆژێک دەگەڕێینەوە ماڵی ڕاستەقینە .... ﴾ بۆیە ئەزیزانی من گەر دەرفەتی چاکەو باشەت هەیە ڵەگەڵ مرۆڤ یان بڵێین ڵەگەڵ هەر ڕووح لە بەرێک ئەوا ئەنجامی بدە بێ وەستان ...! دەزانی بۆ وەرن کەمێ کاتی خۆت بە من ببەخشەو بیخوێنەوە .......! ئەو چاکەیەی ئەمڕۆ بە بێدەنگی و بەبێ چاوەڕوانی دەیکەیت—جا پێدانی دەستێک ئاو بێت بە پشیلەیەکی تینوو یان بزەیەک بێت بە ڕووی مرۆڤێکدا وە یان هەر چاکەیەکی دیکە بێت —هەرگیز بەفیڕۆ ناچێت. تۆ تۆوێک دەچێنیت و خۆشەویستی بڵاو دەکەیتەوە "مرۆڤایەتی لەم کاتە بێدەنگانەدا دەردەکەوێت..." " وە جیهان هێشتا بەم میهرەبانییە بچووکانە جوانە." ، ڕۆژێک دێت تیشکی ئەو میهرەبانییە ڕێک لەو کاتەدا دەگەرێتەوە بۆ ژیانت کە زۆرترین پێویستت پێیەتی..... ​"هەرگیز چاکەیەک بە بچووک مەزانە؛ لەوانەیە ئەوەی لەلای تۆ دڵۆپێکە، لەلای ئەوانی تر ژیان بێت." پێغەمبەری خودا (درودی خوای لەسەر بێت) دەفەرموێت: "پیاوێک لە ڕێگادا دەڕۆشت و زۆر تینووی بوو، دابەزیە ناو بیرێک و ئاوی خواردەوە. کاتێک هاتە دەرەوە، سەگێکی بینی لە تینوواندا قوڕی تەڕی دەلێسایەوە. پیاوەکە وتی: ئەم ئاژەڵەش وەک من تینوویەتی! دیسان دابەزیە ناو بیرەکە، پێڵاوەکەی پڕکرد لە ئاو و بە ددانەکانی گرتی تا هاتە سەرەوە و ئاوی دا بە سەگەکە. خوای گەورە سوپاسی ئەم کردەوەیەی کرد و لە گوناهەکانی خۆش بوو." ​هاوەڵان پرسییان: ئەی نێردراوی خوا، ئایا لە چاکەکردن لەگەڵ ئاژەڵانیشدا پاداشتمان دەستدەکەوێت؟ دەفەرموێت: "لە هەموو ڕوح لەبەرێکدا پاداشت و چاکە هەیە." ( بوخاری و مسلم ڕیوایەتیان کردووە) لەوانەیە پرسیارێک لێرەدا دروست بێت کە بڵێن ئێمە باش بووین بۆ خراپە هاتە سەر ڕێمان ؟ ​"چاکە هەمیشە بەو شێوەیە ناگەڕێتەوە کە ئێمە دیاریی دەکەین. هەندێک جار چاکەیەک کە کردووتە، وەک بەرەکتێک لە تەندروستیتدا دەگەڕێتەوە، یان دوورخستنەوەی بەڵایەکی گەورەتر بووە کە خۆت پێت نەزانیوە. بەڵێنی خوا ئەوەیە کە چاکە بەفیڕۆ ناچێت، بەڵام کات و شێوازەکەی بەدەست ئەوە." ​﴿إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا﴾ (مەنسور: ٩) "ئێمە تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوا چاکەتان لەگەڵ دەکەین، و داوای هیچ پاداشت و سوپاسگوزارییەکتان لێ ناکەین." کاتێک بۆ ڕەزامەندی خوا چاکە دەکەیت، ئیتر خەڵک بە خراپە وەڵامت بدەنەوە یان بە باشە، تۆ زەرەرت نەکردووە چونکە پاداشتەکەت لای خوا پارێزراوە. ﴿إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا﴾ (الإنسان: ٩) "ئێمە تەنها لەبەر ڕەزامەندی خوا چاکەتان لەگەڵ دەکەین، و داوای هیچ پاداشت و سوپاسگوزارییەکتان لێ ناکەین." کاتێک بۆ ڕەزامەندی خوا چاکە دەکەیت، ئیتر خەڵک بە خراپە وەڵامت بدەنەوە یان بە باشە، تۆ زەرەرت نەکردووە چونکە پاداشتەکەت لای خوا پارێزراوە. وە "چاکەکردن لەگەڵ خەڵک وەک تۆو چاندنە؛ ئەگەر خەڵک بێوەفا بن و ئاوی تۆوەکەی تۆ نەدەن،،، خوای میهرەبان بارانی بەسەردا دەبارێنێت. چاکەکەت لە دەفتەری خوادا تۆمار کراوە، نەک لە ویژدانی خەڵکیدا، و خوا هەرگیز چاکەی چاکەکاران بەفێڕۆ نادات..#چاکە #اکسبلور #explore #foryou

About