@b.iliyas011: #😍

b.iliyas11
b.iliyas11
Open In TikTok:
Region: KZ
Thursday 19 June 2025 15:47:40 GMT
635
42
0
5

Music

Download

Comments

There are no more comments for this video.
To see more videos from user @b.iliyas011, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos

زمانی ئینگلیزی بۆ ئەوەیە فێری مەعریفە و زانستی ڕۆژئاوایی بیت، نەک ئەوەی لە ناو گفتوگۆ خەریکی گێڕ گۆڕین بیت و بڵێی (سۆ، ئۆکەی، ئەکچولی، بەیسکلی). گاڵتەجاڕییە مرۆڤ خاوەنی فەرهەنگێکی دەوڵەمەندی وەک کوردی بێت و بە چەند وشەیەکی وەک (ڕاندۆم، پێرسناڵ، وەیت، برۆ) وا بزانێت گەیشتووەتە لووتکەی ڕۆشنبیری. من لەوە شێخم نامێنێ کە کابرا دێتە سەر شاشە و خەریکە ڕێنمایی بۆ خەڵک دادەتاشێت، کەچی بۆ ئەوەی بڵێ من زۆر ڕۆشنبیرم، دەست دەکات بە ڕیزکردنی وشەی بێمانا. دەڵێت: (گایز، فۆکەس بخەنە سەر ئەم سیتوەیشنە، چونکە زۆر ڕیڵە! من نامەوێت ببمە مەین کاراکتەر، بەڵام ئەم تڕێندە زۆر کرینج و تۆکسیکە، بۆیە ئیگنۆری بکەن و دیلیتی بکەن لە مێشکتاندا!). ئەم جۆرە لە قسەکردن نیشانەی ڕۆشنبیری نییە؛ بەڵکو نیشانەی شکستی کەسایەتی و نەبوونی متمانەیە بە زمانی دایک. پێویستمان بە ئینگلیزییە بۆ زانست، نەک بۆ ئەوەی بە وشەی وەک (ئین ماى ئۆپینیۆن، فڕانکڵی سپیکینگ، تڕەست می) پۆز بەسەر خەڵکدا لێبدەین و بڵێین: (ئای ئەم سۆ هانیست). ئەوەی مەعریفەی هەبێت، پێویستی بە تێکەڵکردنی زمانەکان نییە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە تێگەیشتووە. زمانەکەت قەڵای تۆیە، مەیکە بە قوربانیی چەند وشەیەکی بێ گیانی ئینگلیزی تەنها بۆ ئەوەی بڵێیت: (ئای ئەم مۆدێرن). دێنڤێر … بوشرا کەسنەزانی. #fyp #foryou #tiktok

About