@qarajawa11: دڵخۆشی پەیوەستە بە ئاستی شعورەوە ئینسان تا شعوری زیاتر بێت دڵخۆشی كەمتر ئەبێ دڵخۆشی پەیوەست نیە بە پارەوە كەسێك گەر بێ شعور بوو پارەشی پێ نەبێت هەر ئەتوانێت دڵخۆش بێت گەنجێك ئەتوانێ بە ماتۆڕێك و نیو قاپ ئارەقی فەل كۆمەڵێ ڕەفیقی دەسبەتاڵ زۆر زۆر دڵخۆش بێت چونكا شعوری نیە شعوری نیە كە بەم جۆرە هیچ داهاتویەكی نابێت شعوری نیە كە لە لوتكەی گەنجی لەبری ببێت بە خەم ڕەوێن بۆ دایك و باوكی بووە بە خەمێكی گەورە بۆیان ئینسان كە شعوری نەبوو نە خەم بۆ داهاتووی خۆی نە خەم بۆ خێزان نزیكەكانی خۆی ئەخوات هەر وەك ئاژەڵ بەشوێن چێژە زاهیریەكانەوەیە خۆ زینا هەر تاوانێك كە ئەكرێت چێژ بەخشە بەلام ئینسان مسلمان شعورێكی هەیە كە ئەزانێ ئەمە غەلەتە گەر بیشی كات پەشێمانە و خەم ئەخوات بەوە خۆ گەر خەم نەخوات و پەشێمان نەبێ ئەوە ئیمانی نیە دەولەمەنێكیش كە شعوری بەرز بوو بەڕاستی خەمی گەورە ئەبێت خەم بۆ دەوربەر خەم بۆ خۆی بۆ ئومەتەكەی جا زۆر زەروورە ئینسان شعوری هەبێ شعور بۆ بچوكترین لەدەست دان هەر لە دەرنەچوون لە مەكتەب تا نەكڕینی پاسكیل ئاخر زەلام گەر بۆ پاسكیل نەكڕین نەگری شیوەن بۆ ئەو چێژەی بەدەست نەهاتووەی نەكات بێ شعوور ئەبێت چۆن دوو ڕۆژی تر تێ ئەگات ساروخەكە لەغەزە تەقیوەتەوە بۆچی ئێمە لێرە خەفەتی لێ ئەخۆین ؟ هەرگیز نابێت بە ئینسان ئەگەر خاوەنی شعور نەبیت ئەبێ بە دەعبایەكی بێ هەست كاتی خۆی برادەرێكمان كچێكی زۆر خۆشەویست بڕوا ناكەم بە خەیاڵیش دەسی بۆ كچ بردبێت كچە شووی كرد ئیتر جەماعەت كۆیان كردینەوە وتیان كاكە باخەفەت نەخوا ئەو شەوە كابرایان هەڵەپەڕان كاكە لێی گەڕێ با خەفەت بخوا ئاخر ئەگەر خەفەت بۆ شتە ئازیزەكانت نەخۆی كەلەدەستت ئەچن چۆن ئەبی بە ئینسان چۆن پێ ئەگەیت وەلایی ئەو پێگەشتنەیی لە خەفەت پێی ئەگەیت ئەوكامڵ بوونە ئەو تێگەشتنە ئەو هەست بە ئازار كردنەی لە خەفەتا پێی ئەگەیت بە هەزار ساڵ دڵخۆشی پێی ناگەیت بۆیە لێ گەڕێ تێر خەفەت بخۆن لەهەر شتێك كە ئازیزە لاتان و ڕۆشتوە تا پێ بگەن تێ بگەن خەم بۆ كەسی عاقڵ دەوایە بۆ بێ عقڵ بەڵایە وەك كاك ناسر ئەڵێ كەسێك دنیایە شتی لەبارەی عیشقەوە خوێندۆتەوە بەڵام نەیكردوە ئەتوانێ بە دوو كتێب پێناسەی عیشقت بۆ بكات بەلام هەرگیز تێناگات لە حاڵی عاشق كەسێكیش كە ئەسلەن لەوانەیە نەزانێ پێناسەیەكی عیشق بكات بەڵام عاشقە زۆر باشە لە حاڵی عاشق و عیشق ئەگات ئینسان لەخەم پێ ئەگات لێگەڕێن ئەو خەڵكە خەم بخوات تا ببێی بە ئینسان تا دووڕۆژی دیكە هەست بە ئازار و خەمەكانی كەسانی چواردەوری بكات من بەمناڵێ جوچكەیەكم هەبوو مرد ڕاستی لەم ڕۆژانە مناڵێكی پورزاكەم جوچكەكەی مردبوو مالەوەیان ئەیان وت مەگری كاكە دانەیەكی ترت بۆ ئەكڕینەوە ئەها كەسێك ئازاری لەدەست دانی ئاژەڵێكی مالی نەبێت چەن هەڵە حاڵی ئەبێت كاكە ئازارەكە بۆ لەدەست دانی خوچكەیەك نیە ئەوە بۆتۆ جوچكەیەكی ئاساییە بۆ خاوەنەكەی شتێكی زۆر ئازیزە من هەستم بە ئازاری ئەو مناڵە ئەكرد چونكا خۆم پێیدا تێپەڕیبووم و هەمان ئازارم چەشتبوو سەدان هەست هەیە گەر خۆت بیچێژیت باشتر حاڵی ئەبیت لێی باشتر لە ئازاری چواردەورەكەت تێ ئەگەیت كاتێك خۆت بە ئازار تێپەڕیویت باش لەدڵ شكاوی تێ ئەگەیت كاتێك خۆت دڵت شكاوە هەرگیز نابیت بە ئینسان تا مشكیلە و ناخۆشیەكان تێنەپەڕێنیت ! لَقَدْ خَلَقْنَا الاءِنْسَانَ فَي كَبَد ئینسانمان دروستکردووە لەناو دەردی سەریدابێ، ئەگەر بیەوێ ببێت بەئینسان دەبێت لە موشکیلاتەوە تێپەڕ ببێ، قەرارمان نەداوە ئینسان هەر لەئاسایش و ئارامی دابێت، دەبێت زەحمەت و ناڕەحەتی و تەکالیف و مەشاقەتی لەسەربێت، چونکە ماددەیەکی خاوە تا لەو موشکیلاتەوە تێپەڕنەبێت پوختە نابێت. ئەمە بەشێکە لەمانای ئەو ئایەتە. #ئافەرین_قەرەجاوا_بۆخۆتو_ئینتاجت

قەرەجاوا
قەرەجاوا
Open In TikTok:
Region: IQ
Friday 25 July 2025 18:58:21 GMT
6666
400
30
106

Music

Download

Comments

sianalashera1
Sian :
Dast xosh
2025-07-31 07:41:39
0
muhamed_8888
muhamed_8888 :
Sarkawtu bit 🖤
2025-07-25 21:32:29
0
lilyan_amanj
Lil💜 :
Dast xosh
2025-07-25 19:06:05
0
sarkand4
Sarkand :
بژیت ئە بەمە دەڵێن خامە رەنگین چیژم بینی لەم بۆستەدا چێژ
2025-07-26 16:54:33
0
alii.k18
alii.k18 :
ئەک بژی دەست خۆش👏🏻
2025-07-27 11:48:44
0
salamrali
𝗦𝗮𝗹𝗮𝗺 𝗥 𝗔𝗹𝗶🩺 :
ئەکک دەستت خۆۆشبێت
2025-07-26 14:18:32
0
saman_2001
S a m a n Ali :
یاخوا دەستت خۆشبێت شێخە گیان
2025-07-25 19:53:48
0
zhirok06
Zhirok :
دوای ئەوە کە بوو بە ئینسان ؟
2025-07-26 16:58:02
0
sedaran_1
کاشی سێداران :
باشە ئەم نوسراوە جوانانە بەرهەمیی چیە ماشەڵا ؟😨
2025-07-28 08:06:23
0
kovan.imad
kovan.imad :
ئەک بژی بەس چۆن نوسینەکان لای خۆمان هەڵگرین بۆ نۆت؟
2025-07-25 19:35:19
0
hemnosman299
hemnosman299 :
هو الحياة كوميديا لمن يفكر ترجيديا لمن يشعر
2025-07-26 11:28:53
0
mahamd207
Mwhamad :
❤❤❤
2025-07-25 19:00:30
0
username13j2
Username :
👍
2025-07-25 19:27:34
0
srwsht454
srwsht :
👏👏
2025-07-25 20:07:05
0
sianalashera1
Sian :
🌷🌷🌷🌷
2025-07-31 07:41:23
0
sianalashera1
Sian :
❤️❤️❤️
2025-07-31 07:41:15
0
________5745
. :
⭐️💫
2025-08-10 00:11:41
0
raulraul3337
raul :
🥰
2025-07-26 17:45:05
0
_.deka21
_.deka13 :
❤❤❤❤❤❤❤❤
2025-07-26 17:25:23
0
safeen_mahamad
سەفین محمد :
🥰
2025-07-26 07:47:34
0
osama_mhamad
♔⊷0ՏᎯᙢᎯ⊶♔ :
👏👏👏
2025-07-26 07:30:55
0
shaho.haji1
.shaho00 :
👏👏👏
2025-07-25 20:45:20
0
butterflyy.p9
"🦋,🖤 :
هەمیشە لام گرنگ بووە مرۆڤ هەست بە بەرپرسیارەتی تەواوەتی خۆی بکات لەهەموو بارودۆخێکدا، کاتێک لەخێزانەکدا شتێک ڕوودەدات معقوول نیە تۆ هیچ هەڵوێستێک نەنووێت تەنانەت ئەگەر بچووکترین تاکی خێزانەکەشت بی، پێویستە مرۆڤێکی بەخەم بیت و هۆکار و چارەسەری کێشەکە بدۆزیتەوە و هەوڵبدەی پێگەیەکت هەبێ و بیسلمێنی کەهەیت، بۆ هەموو بابەتێک ئەم کارە گونجاوە بەتایبەت لەحاڵی ئێستای غەزه کە بەشێکە لەسەر زەوەکەت تۆ لەم هەسارەیەت هەیت مرۆڤیت بەرپرسیاری لەو پرسە دەبێ هەڵوێستت هەبێ! دەبێ دوو قسەی تێدا بکەی، ئەگەر نەتکرد ڕووحێکت داگیر کردوە بەخۆرایی و دەبێ چاوەڕیێ لێپرسینەوە بیت لەو دونیا.
2025-07-25 19:15:48
1
To see more videos from user @qarajawa11, please go to the Tikwm homepage.

Other Videos


About